نامەیەک لە پارێزەرێکەوە: بۆ ئەو خانمانەی دەیانەوێ لە مێردەکانیان جیا ببنەوە.! سڵاوی خواتان لێبێت من وه‌ک پارێزه‌رێک له‌سه‌رم پێویست نیه یاسا شیبکەمەوە بەوپێیەیی تۆ دەتەوێت، ئه‌وەی له‌سه‌ر من پێویسته ئه‌وه‌یه ته‌واوی هەوڵی خۆم بده‌م و گرنگی به که‌یسه‌که بده‌م که ئه‌رکه‌که‌م به باشی جێیه‌جێبکه‌م به‌ڵام وشه‌یه‌کم هه‌یه بۆ ئەو خانمـــانه: ـ ئەگەر ئارامت بگرتایە لەسەر هاوسەرەکەت وەک چۆن ئارام دەگریت لەسەر پارێزەرەکەت هەرگیز نەدەچوویت بۆ دادگا. ــ ئەگەر هەموو خانمەکان جل و بەرگی جوان و سەرنج ڕاکێشیان بپۆشیایا لە ماڵەکانیان وەک لەوەی بۆ دادگا دەیپۆشن وە گرنگیان بەخۆیان بدایە بۆ هاوسەرەکانیان وەک لەوەی بۆ دادگا ئەوا بە دڵنیاییەوە هاوسەرەکانیان هەرگیز تەماشای کەسانی دیکەیان نەدەکرد جگە لەوان . - ئەگەر مامەڵەت لەگەڵ هاوسەرەکەت بەهەمان ئەو شێوازە ئارام و لەسەر خۆیە بوایە که مامه‌ڵه ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ سکرتێر و دادوەری که‌یسه‌که‌ت وە بەڕێزت بە تاسەوە گوێ لە ئامۆژگارییەکانی دەگریت بە شێوازێکی هیندە ئارام و لەسەرخۆ بە ڕادەیەک وەک ئەوەی کە تۆ هاوڕایت لەگەڵیان بەڵێ هاوڕایت، چونکه سه‌ره‌ڕای ڕق بوونه‌وه لێیان هه‌وڵ ده‌ده‌یت به‌وپه‌ڕی زه‌وقه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌یت، و پێده‌کەنیت و بزه‌یه‌کی سارد ئه‌خه‌یته سه‌رلێوت که له‌دڵته‌وه نیه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندیت به‌کاری بهێنیت. - ئه‌گەر ئه‌وە هەمان بەر په‌رچدانه‌وه‌ت ببوایه له‌و کاتانه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ت لێت توڕه ده‌بوو وه ئه‌وا جارێکی که لێت توڕه نه‌ئه‌بو وه هه‌وڵی ئه‌دا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ڕازیت بکات. - ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بوویتایه له‌سه‌ر کێشه‌کانی ماڵ وەک خۆڕاگریت لە ڕێگای دادگا و چاوەڕوانی بەرواری دانیشتنی دادگا ، به دڵنیایه‌وه بەهەمان حیکمەت کێشەکانت چارەسەر ده‌بوو. - سەبرگرتن لە کێشه‌کانت له‌ماڵه‌وه ئاسانتره وه‌ک له دادگا، ستایشکردنی هاوسه‌رکه‌ت له‌ماڵه‌وه دووڕوویی نییه، به‌ڵکو ستایشکردنی که‌سانی تر له دادگا دووڕووییه. - باش بیربکه‌ره‌وه له‌کاتی هاتنه ژوره‌وه‌ی دادوه‌ر بۆ هۆڵه‌که پێویسته له‌سه‌ر تۆ و هه‌موو ئاماده‌بوانیش پابه‌ندبن و ده‌بێت بێده‌نگ بیت و قسه نه‌که‌ین وه به‌زۆر ئه‌بێت مۆبایله‌که‌ت داخه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت داوات لێبکات واز له مۆبایله‌که‌ت بهێنیت و داواکاری ماڵ و مناڵ و خۆت ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وا توڕه‌ئه‌بیت و ئینکاری ئه‌کەیت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وتوویت کە ئه‌رکه خێزانیه‌کەت جێبه‌جێبکه که له‌سه‌رت واجبه نه‌ک ته‌له‌فۆن و به‌رنامه و هاوڕێ. *مه‌به‌ست له قسەکان ئه‌وه‌یه ئارامگرتنمان له سه‌رخۆمان باشتره له ئارامگرتنمان له دادگا. ماڵه‌کانمان ئامانه‌تن له سه‌ر شانمان. ! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: پەیچی ( المعهد القضائي العراقي ) بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە پەیجی دکتۆر گۆران علی رضا #_شیخ_احمد_کاکە_محمود www.ahmadkaka.org