سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پوختەی تایبەتمەندی وفەزڵەكانی جومعە له (47) خاڵدا.
گۆڕینی فۆنت


پوختەی تایبەتمەندی وفەزڵەكانی جومعە له (47) خاڵدا.

1. لە باشترین ڕۆژەكانە.
2. ئادەمی تێدا دروستكراوە.
3. لەو ڕۆژەدا قیامەت هەڵدەستێت.
4. صەڵاواتدان لەو ڕۆژە تایبەتمەندی هەیە، بەهۆی تایبەتمەندی جومعەوە.
5. چونكە فەزڵدارە ڕێنمایی ئەم ئوممەتەی بۆ كراوە وبەوانەوە تایبەتكراوە.
6. یەكێك لەو شتانەی ئوممەتی موحەممەد بە هۆیەوە پێی كەوتۆتە پێش جولەكە وگاورەكانەوە، جومعەیە.
7. ڕۆژی جومعە ڕۆژی جەژنە.
8. لەو ڕۆژەدا خۆشۆردن واجبە.
9. لەو ڕۆژەدا بۆن لە خۆدان سوننەتە.
10. لەو ڕۆژەدا زۆر بەكارهێنانی سیواك سوننەتە.
11. نابێت شەوی تایبەت بكرێت بە شەو نوێژكردن.
12. نابێت ڕۆژی تایبەت بكرێت بە ڕۆژوگرتن.
13. باشترین ڕۆژێكە كە خۆری تێدا هەڵهاتبێت.
14. جومعە سەیید وگەورەی ڕۆژەكانە.
15. لەو ڕۆژەدا ئادەم لە بەهەشت دەركراوە.
16. لەو ڕۆژەدا ئادەم ڕوحی كێشراوە.
17. ساتێكی تێدایە، دوعای دوعاكەری تێدا ڕەد ناكرێتەوە.
18. مەلائیكەتە نزیكەكان وئاسمانەكان وزەوی وشاخەكان ودەریاكان، هەمویان لە ڕۆژی جومعە دەترسن.
19. هاتن بۆ نوێژەكەی واجبە ودواكەوتن ونەهاتن حەرامە. ئەوە فەزڵ وتایبەتمەندی جومعە نیە كە دەفەرموێ: «نیازم هەبو بە پیاوێك بڵێم پێش نوێژی بۆ خەڵكەكە بكات، وخۆشم بڕۆم، ماڵەكان بەسەر ئەو پیاوانەدا بسوتێنم كە نایەن بۆ وێژی جومعە» ؟ !
20. كڕین وفرۆشتن لە كاتی جومعەدا حەرامە.
21. هەركەس سێ جومعە لە شوێن یەك نەیەت بۆ جومعە بە مونافیق هەژمار دەكرێت.
22. هەركەس سێ جومعە لە شوێن یەك نەیەت بۆ جومعە مۆر دەدرێت بەسەر دڵیدا.
23. یوم المزید وڕۆژی بینینی الله ی مەزن لە بەهەشتدا لەم ڕۆژەدایە.
24. بەهەشتیەكان حەزیان لە ڕۆژانی جومعەیە، چونكە ڕۆژی دیداری الله یە سبحانە وتعالی.
25. لە ڕۆژی قیامەت جومعە لە شێوەی مرۆڤدایە وڕوناكیەكی زۆری پێوەیە وبەر پێی جومعەییەكان ڕۆشن دەكاتەوە.
26. لەو ڕۆژەدا خوا سبحانە تەوبەی لە ئادەم قەبوڵكرد.
27. فوی یەكەم لەم ڕۆژەدایە.
28. فوی دووەم لەم ڕۆژەدایە.
29. شەوانی جومعە كردەوەكان پیشانی الله دەدرێن.
30. هەركەس لە شەو وڕۆژی جومعەدا بمرێت خوا سبحانە لە سزای قەبر دەیپارێزێت.
31. خوێندنی سورەتی السجدە وسورەتی ئینسان لە بەیانیانی جومعەدا.
32. زۆر جەختكردنەوەی شەرع لەسەر ئامادەبونی نوێژەكەی.
33. قوربانیكردنی تێدایە، كە ئەویش بریتیە لە زو هاتن جا چەند زو هات قوربانیەكەی گەورەترە.
34. سەرقاڵبون بە نوێژكردن هەتا ئیمام دەردەچێت.
35. بێدەنگ بون بۆ وتارەكەی كە واجبە.
36. خوێندنی سورەتی الكهف لە شەو وڕۆژی جومعەدا. «لە بەشی داهاتودا إن شا‌و الله زیاتر ئەمە ڕوون دەكەینەوە»
37. یەكێك لەو كاتانەی نەهی لێكراوە نوێژی تێدا بكرێت ئەوكاتەیە خۆر بێتە نێو جەرگەی ئاسمان بەڵام لە جومعاندا ئەوە دروستە ئەمەش هەڵبژاردەی ئیمامی شافیعی وشێخی ئیسلام ئیبن تەیمیەیە
38. خوێندنی سورەتی «الجمعة» و«المنافقون» يان «الأعلى» و«الغاشية».
39. لەبەركردنی جوانترین جلوبەرگ كە هەیەتی.
40. سوننەتە تێیدا مزگەوت بڕازێنرێتەوە.
41. لە كاتی نوێژەكەیدا سەفەركردن حەرامە.
42. هەركەسێ خۆی بشوات وبڕوا بۆ نوێژی جومعە، وزوو وبەپێ بڕوا بۆ مزگەوت، ونزیكی ئیمام دابنیشێت، وبەجوانی گوێ‌ بگرێ و«لەغو» نەكات ئەوا بەهەر هەنگاوێكی پاداشتی یەك ساڵ كاروكردەوەی بۆ هەیە، بە ڕۆژو وشەونوێژەوە».
43. ڕۆژی سڕینەوەی تاوانە.
44. ئەو نوێژی جومعەی تێدایە كە كۆمەڵێ تایبەتمەندی وای هەیە هیچ نوێژێكی تر نیەتی.
45. وتاری تێدایە كە ستایشی خوای تێدا دەكرێت خوای مەزن یادی خەڵك دەخرێتەوە.
46. الشاهد والمشهود كە الله سوێندیان پێدەهێنت، الشاهد بە جومعە لێكدراوەتەوە.
47. بەڵام ئەوەی كە ئیبن قەییم باسی دەكات كە خێر وصەدەقە تێیدا تایبەتمەندی هەیە وهەروەها ڕوحەكان لەم ڕۆژەدا سەردانی یەكتر دەكەن ودۆزەخی تێدا تاو نادرێت وهتد... لەبەر ئەوەی بەڵگەكان لەسەر ئەو بابەتانە صەحیح نەبون یان ئاشكرا نەبون نەمهێنانەوە.
ئەمەش مشتێك بو لە خەرمانی فەزڵ وتایبەتمەندی جومعە.

وەرگیراوە لە کتێبی : جومعە : فەزڵەكانی، ئەحكامەكانـی، داهێنراوەكانی . مامۆستا على خان.

دیجیتاڵ میدیای شێخ احمد کاکە محمود
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 833

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram