چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت.؟ یان 130 ڕێگای کورت و پوخت بۆ پەروەردەی مناڵان. بەشی هەشتەم و کۆتایی. (8). کۆتایی دەیەم و کۆتایی : پاداشت و سزادان ١ - شێوازی پاداشت و سزادان بەکار بێنە . ٢ - هەمیشە پاداشت (موکافەئە) بکە ، هەمیشە سزا مەدە . ٣ - تەنویع بکە لە شێوازی پاداشتەکەدا ، هەموو جارێک یەک جۆر پاداشت مەکە ، بەڵ با پاداشتە هەمە جۆر بێت ، با هەموو جار و هەمیشە پاداشتی دارایی نەبێت ، بەڵ ئەکرێت کە گەشتێک بێت ، یان رێگەدان بێت بەیارییەکی بەسوود لەسەر کمبیوتەر ، یان دیارییەک بێت ، یان دەرچوون بێت لەگەڵ هاوڕێیەکی چاک . ٤ - تەنویع بکە لە شێوازی سزادانیشدا ، هەموو جار یەک جۆر سزا بەکار مەهێنە ، بەڵ لە جۆرێکەوە بیگۆڕە بۆ جۆرێکی تر ، با لێدان شێوازی باشترین جۆری سزادان نەبێت لە لات ، سەیرکردنێکی تووڕەیی ، چاو سوورکردنەوە ، جڵەوگیری بەقسە و هەڕەشە ، هەجر و دەنگ لێوەرگرتن بۆ ماوەیەک ، بێ بەشکردن لە بەشێک لە خەرجی و مەصروفی رۆژانە ، یان لە پیاسە و چوونە دەرەوەی هەفتانە . ئەوانەش چەند جۆرێکن لە شێوازی سزادان ئەتوانی هەر جارێک یەکێکیان بەکار بهێنیت . ٥ - بزانە سزادانی گونجاو ئەوەیە کە رێگری و مەنعی بکات لە دووبارە بوونەوەی هەڵە و پاڵپێوەنانی بۆ راست ( صواب ) . ٦ - بیرت بێت پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەرگیز لە هیچ منداڵێکی نەداوە . ٧ - سزا مەدە لە یەکەم جاردا . ٨ - رەق مەبە لە سزادانتدا . ٩ - کاتێک سزای منداڵەکەتت دا ، هۆی سزادانەکەی بۆ روون بکەرەوە . ١٠ - وا مەکە منداڵەکەت هەست بەوە بکات چێژ دەبەیت بەسزادانی ، یان شتێک لە رق و کینەی لێ هەڵدەگرێت . ١١ - لەبەرچاو خەڵک و لە کاتی توڕەییدا لێی مەدە . ١٢ - لە شوێنی رەق و ئیسقان و سە ر و مل و روخسار و دەموچاوی مەدە ، و زیاد لە پێویستیش دەسستت بەرز مەکەرەوە هەتا ئازاری لێدانەکە بۆی چەند قات نەبێتەوە . ١٣ - لێی مەدە لە دوای ئەوەی بەڵێنت پێدابوو بەوەی لێی نەدەیت ، هەتا سیقە و متمانەی بمێنێت پێت . ١٤ - ئاگاداری بکە و پێی بڵێ لەبەر بەرژەوەندی خۆی لێی دەدەیت ، وە خۆشەویستیت بۆ ئەو وات لێدەکات لێی بدەیت . ١٥ - ئاگاداری بکە کە سزادان لەبەر سزادان نییە ، بەڵ لەبەر تەمبێکردن و فێربوونی ئەدەب و راستکردنەوەیە . تەواو بوو ، للە الحمد والمنة . داوای تەوفیق و هیدایەت و ئیستقامەت دەکەین لە خوا ، وصلی الله وسلم علی نبینا محمد . نووسین و ئامادەکردنی: مامۆستا مەلا موستەفا محمد جعفر.