سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دەزانی بۆ موسڵمانان گۆشتی بەراز ناخۆن.؟!
گۆڕینی فۆنت


ئایا دەزانی بۆ موسڵمانان گۆشتی بەراز ناخۆن.؟!

گەنجێکی موسڵمانی دانیشتووی ئەڵمانیا دەڵێت:
کەسێکی ئەڵمانی، ھاورێمە لە کارکردنمدا پرسیاری لێ کردم بۆ گۆشتی بەراز ناخۆیت؟
بۆ موسڵمانان گۆشتی بەراز ناخۆن؟
داوای لێکردم تەنھا یەک ھۆکاری زانستیم پێ بڵێ لەم بارەیەوە نەک بەڵگەی ئاینی، داوای لێکردم وەڵامێک بێت قەناعەتی پێ بکات ئەگەر ئەتوانێت!
پێم وت: تەنھا مۆڵەتی یەک کاتژمێرم پێ بدە و وەڵامەکە بە زمانی ئەڵمانی دەدەمەوە و شیکردنەوەی زانستی دەبێت بە پشتیوانی خوای گەورە.
دەستم کرد بە گەڕان لە ئەنتەرنێت و چەندین پەیچ و سایتی زانستی ئینگلیزی و ئەڵمانی و جیھانی گەڕام ..
توشی شۆک بووم ڕاپۆرتێکم بینی لە یەکێک لە سایتە ئەڵمانیەکان:
سەرچاوەکە بریتی بوو لە دەزگای ئەڵمانی بۆ چاودێری خۆراک کە بە کورت و پوختی دەربارەی گۆشتی بەراز بەم شێوە دەڵێت:

* بەراز گۆشتی مرداربوو دەخوات تەنانەت ئەگەر گۆشتی باوکی بێت.
* بەراز تا ڕادەیەک ھەموو جۆرە خواردنێک دەخوات:
١- میز: تەنانەت میزی خۆی!
٢- پاشەڕۆی گیاندارانی دیکە،
٣- پیسایی: تەنانەت ئەگەر تەڕیش بێت،
٤- مرداربووی ئاوس بووبێت دەیخوات،
٥- ڕوەکێک تەنانات ئەگەر گەڕوی پێوە بێت یان پیس بووبێت.
* ڕێژەی ژەھر لە لاشەیدا سی ئەوەندە زیاترە لە بوونی لە لاشەی
مەڕدا.
* بەراز ئارەق ناکات!
* وەک ئیسفەنج وایە ھەموو پیاسایەکان ھەڵدەمژێت! ئەمە خۆی بۆ
خۆی گەورەترین کارەساتە.
* مرۆڤ بۆ ھەرسکردنی گۆشتی مەڕ پێویستی بە ٦ تا ٩ کاتژمێر ھەیە،
وجگەر ڕێژەیەکی کەم لە ژەھر ھەڵدەمژێت لەو کاتە زۆرەدا، بەڵام
گۆشتی بەراز پێویستی بە یەک تا دوو کاتژمێر ھەیە بۆ ھەرسکردن
بەم شێوەیە جگەر لە نێو ژەھردا نوقم و نخڕۆ دەبێت!!!
* بەرازی نێر (یەکانە) لەگەڵ ھەموو کیاندارێک جووت دەبێت تەنانت
ئەگەر نێریش بێت! بۆیە دەبێتە ھەڵگری نەخۆشی.
* دوای گوشتنی بەراز کرم لە لاشەی دێتە دەرەوە!!!
* چەندین کرم لە جەستەی بەرازدا ھەیە و نامرێت تەنانەت ئەگەر
بکوڵێت یان ببرژێت!!!
* گۆشتی بەراز پێویستی بە شەش کاتژمێر ھەیە تا بکوڵێت.
* گۆشتی بەراز بۆ برژاندن ناگونجێت بەڵکو دەتوێتەوە تا ھیچی
نامێنێ، ئەمەش ھاوشێوەی گۆشتی مرۆڤە.
* گۆشتی بەراز بۆ جوانکاری بەکاردێت، و ئەوانەی خەریکی کاری تاتۆ
دانانن پێشتر تاتۆ لە سەر پێستی بەراز دادەنێن پاشان لە سەر ئەو
کەسانەی کە دەیەوێت.
* لە کەلە سەری بەرازدا خوێنی مەیوو ھەیە چونکە تاکە دروستکراوە
ناتوانێت سەری بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە.
* مووی بەراز لاناچێت بەسوتان نەبێت!!!
* بەراز پێشتر بۆنی خواردنەکەی ناکات بەڵکو پیسایی نێو لوتی
ھەڵدەرێژێت بەسەر خواردنەکە ئەگەر پاک بوو پاشان دەیخوات.
ئەم ڕاپۆرتەم لەگەڵ سەرچاوەکە نارد بۆ ھاورێکەم، لەبەرامبەردا ھاورێکەم وازی لە خواردنی گۆشتی بەراز ھێنا و ئەم ڕاپۆرتە لە زۆربەی بڵاوکراوە ئەلمانیەکان بڵاویکردوە لە ژێر ناونیشانی: ( بۆ موسڵمانان گۆشتی بەراز ناخۆن؟!).

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: م. شێرزاد سەیید زادە.



 36

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus