وشەکانتان جوان لە بێژنگ بدەن، پاشان بیان دەن لەڕووی خەڵک.!! خۆزگە سەد خۆزگە مرۆڤ کاتێک دەیویست لەگەڵ بەرامبەری قسان بکات، جوان وشەکانی لە بێژنگ دەداو هەوڵی دەدا وشەی شیاوو نەرم و جوانی بەکار بهێنایە.. مامۆستا شەماڵ بەڕەحمەت بێت هەمووجار دەیوت: کاتێک شەوان دەچومە سەر جێگای نوستن بیرم لە وتەو وشەکانم دەکردەوە، تۆ بڵێی قسەیەکم فڕێ نەدابێ و دڵی کەسێکم پێ زویر کردبێ.؟! بێگومان بن مرۆڤی عاقڵ و دیندارو لەخواترس هەرگیز قسە زبرو وشە تاڵ و ڕووتاڵ نیە، ئەوەی قسەی زبرو قسە ڕەق بێت و دڵی خەڵکی برینداربکات، قیامەتی لە هەمووکەس قورستترو دادگاییکردنی لەلایەن خواوە سەنگینترە..!! بەخۆتا بڕۆرەوە بزانە تا ئێستا چ جۆرە مرۆڤێک بووی؟ قسە زبرو قسە تاڵ و ڕەق بووی؟ یان بە پێچەوانەوە..؟! خوا ئیسڵاحی هەموو لایەکمان بکات. اللهم امین. نوقتە سەردێڕ پەیجی شێخ احمد کاکە محمود || ahmadkaka.org