سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  جیاوازی جەژنی مسوڵمانان و جەژنی سەری ساڵ.!
گۆڕینی فۆنت


جیاوازی جەژنی مسوڵمانان و جەژنی سەری ساڵ.!

(ئەم بابەتە لەلایەن گروپی زاکیرەوە ئامادە کراوە)

هەروەکو ڕوونە، لای ئێمەی مسوڵمان دوو جەژن هەیە ئەویش: جەژنی ڕەمەزان و قوربان کە هەردوو جەژنەکە تێیدا بڕە پارەیەکی زۆر دەبەخشرێتە هەژاران. لە پێش جەژنی ڕەمەزان زەکاتی (داهاتمان) هەیە وە زەکاتی (سەرفترە) کە زەکاتی ماڵ بەپارەیە بۆ ئەوەی هەژارەکە بکەوێتە سەر پێی خۆی، وە زەکاتی (سەرفتر) بە خواردنە کە ئێمەی مسوڵمانان لەکاتی دڵخۆشی و جەژندا ئەبێت ئاگاداری هەژارانیش بین، ئەوانیش وەکو خەڵکی ئاسایی خواردنی بەچێژیان هەبێت لەکاتی جەژندا. لە جەژنی قوربانیشدا بە هەمان شێوە بەپێدانی گۆشت یارمەتی هەژاران دەدرێت و پێیان ئەبەخشرێت؛ بەم شێوەیە لە هەردوو جەژنەکانمان بەچڕ و پڕی یارمەتی هەژار و کەم دەرامەتان دەدرێت، بەڵام کە سەیری ئاهەنگی بێباوەڕان دەکەین کە چۆن بە ملیۆنان دۆلار خەرج دەکرێت بۆ یاری ئاگرین و شتی بێ مانا و بێ سود، گەر ئەم ملیۆنان دۆلارە بۆ کەسانی هەژار دابینکرابایە ئێستا هەژاری بن بڕئەبوو لەسەر زەوی. ئەمە سەرەڕایی ئەوەیی ئاهەنگەکان چ نەهامەتیەک لەگەڵ خۆیاندا دەھێنن کە تێکدانی ژینگە، زیان گەیاندن بە خەڵک، خاپورکردنی سەدان خانوو، پیسکردنی ژینگە، وە کوژرانی چەندین کەس و دروستبوونی پەشێوی و ئاژاوە لەکاتی ئاهەنگی سەری ساڵدا جگە لە بوونی دەیان حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و ترسان لەدەنگی یاری ئاگرینەکان لەکاتی ئاهەنگەکان. ئێستا ئایا گەر ئەم ئاهەنگانە مسوڵمانان بەم شێوازە هەڵسابان پێی ئەبوو بێباوەڕان چ دەنگۆیەکیان دروستکردبا تەنانەت دەیان ووت ئێوە لەجەژنەکانیشتان توندوو تیژی بەکاردێنن بەڵام رێک پێچەوانەیە حاڵەکە بەشێوەیەکە ئاهەنگەکانی ئەوروپا لەهەموو بەها مرۆییەکان دەرچووه بفەرموون لەگەڵ چەن نموونەک لەداتا و ئامارەکانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ

بەشێک لە ئامارەکان و نموونەی ئابڕوبەر لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ:

بەپێی ڕاپۆرتێکی «گاردیانی بەریتانی» خەرجیەکانی یارییە ئاگرینەکان بەم شێوازەی خوارەوەن لە ئاهەنگی سەری ساڵدا:

ئوسترالیا:

زیاتر لە (50) هەزار یاری ئاگرین بەکارھێنرابوو لەساڵی (2015) کە تێچووەکەی ( 7.2 ) ملیۆن دۆلار (3.79 ملیۆن پاوەند)بوو.

دوبەی:

لە ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی (2015)دا، دوبەی ڕیکۆردی (گینیس)ـی شکاند بۆ گەورەترین نمایشی پیرۆتەکنیکی جیهان، لە ماوەی شەش خولەکدا (500) هەزار یاری ئاگرینیان بەکارهێنا ئەم ئاھەنگە (6) ملیۆن دۆلاری تێچووە واتە (3.86) پاوەند، ئەوەش بوو بە گرانترین نمایشی جیهان.

هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە وڵاتی (چین) ڕێگری دەکات لە تەقاندنی یاری ئاگرین.
وڵاتی چین لە بەرهەمهێنانی یاری ئاگرین دەستی باڵای هەیە لە پێشینەی وڵاتانی جیھانە لە بەرهەمهێنانی یاری ئاگرین بەڵام لەگەڵ ئەوەشا بریاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی یاری ئاگرینی دا لەئاهەنگی سەری ساڵ ، وەڵاتی چین نمایشی یاری ئاگرینی سەری ساڵی نوێی قەدەغە کرد بەهۆکاری پیسبوونی ژینگە و هەوا ، دەوڵەتی چین داوای لە خێزانەکان کرد لەجیاتی یاری ئاگرین "گوڵ و جێگرەوەی ئەلیکترۆنی" بەکاربهێنن.

سەرچاوە گاردیانی بەریتانی :

‏https://www.google.com/.../which-city-has-the-biggest-new...

ئوسترالیا:

تەنها لە ئوسترالیا (130) ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە لەساڵی (2019) بۆ لێکەوتە زیانبەخشەکان لەئاهەنگەکانی سەری ساڵ،
هەروەها ساڵی (2019) لە ئوسترالیا کێشەی زۆر کەوتە ڕایی گشتی،وە داواکاریەکی زۆر هەبوو تا یاریە ئاگرینەکان لەو ساڵە ڕاگیرێت بەهۆی ئەوەی دارستانێکی زۆر لەم وڵاتەدا سوتاوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە ئەنجامی زۆری یاریە ئاگرینەکانی سەری ساڵ، بەڵام لەکۆتاییدا دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئوسترالیا ڕێگای دا بە بەکارھێنانی یارییە ئاگرینەکان لەم وڵاتە.

سەرچاوە bbc بەریتانی :
‏https://www.bbc.com/news/world-australia-50956530

دوای ڕێگەدان بە بەکارھێنانی یاری ئاگرین دەیان خانوو خاپورکران وە (12) کەس گیانی لەدەست دا، کە بەڕێژەیەک ژمارەی شۆکاوی خانوو خاپوور کراوە کە نزیک هەزار خانوو لەخۆ گرت.

سەرچاوە دەیلی مێلی بەریتانی :

‏https://www.dailymail.co.uk/.../People-globe-begin...

‏https://www.dailymail.co.uk/.../Sydney-Harbours-6-5m...

چەن نموونەک لەکوشتن لە ئاهەنگی سەری ساڵدا

لە ئەڵمانیا ساڵی (2019) بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس دوو کەس کوژراون بە یاری ئاگرین.

سەرچاوە ئیندیپێندیتی بەریتانی :

‏https://www.independent.co.uk/.../men-killed-fireworks...

بەپێی پێگەی DW ئەڵمانی سەدان کەس لەشەوی سەری ساڵی (2019)دا برینداربوونە وە (5) کەسیش کوژراون لە وڵاتانی ئەوروپا.

‏https://www.dw.com/.../new-years-fireworks.../a-18166947

هەروەها سەرچاوەکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند تەنها لە ئەڵمانیا لەسالی (2019) بەهۆی یاری ئاگرین دوو کەس کوژراون.

سەرچاوە ئیندپێندتی بەریتانی :
‏https://www.google.com/.../men-killed-fireworks-new-years...

هەروەها بەپێی راپۆرتیکی (bbc) ئەمریکی (36) کەس لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە وڵاتی (چین) مردوون بەهۆکاری جیاواز ، ئەمەش لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی (2015).

سەرچاوە :
‏ https://www.bbc.com/news/world-asia-china-30646918

هەروەها ترسان و بێزاری خەڵک بەهۆی دەنگی یاری ئاگرین
بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری "گاردیانی" بەریتانی دەنگی یاری ئاگرین کێشەی دەرونی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەلایەن بەشێک لەدانیشتوان وەڵات بۆیە کێشەی بۆ خەڵک دروستکردووە

سەرچاوە

https://www.theguardian.com/.../fireworks-ptsd-fourth-of...

سەرچاوە
https://amp.scmp.com/.../hong-kong-new-years-eve...

ترسانی ئاژەڵان لەدەنگی یاری ئاگرین
چەند رێکخراوێکی ئەورپی هەڵساون بەبڵاو کردنەوەی ڕێنمایی بۆ ئەهەنگەکانی سەری ساڵ کە بۆ کەم کردنەوەی ترسانی ئاژەڵان لە دەنگی یاری ئاگرینی سەری ساڵ ، کەوایە ئاژەڵیش بێ بەش نییە لە ترسان لەدەستی ئەم یاریانە

سەرچاوە
https://www.four-paws.org/.../new-years-eve-minimising...

ئامارەکان لەبارەی دەست درێژی سێکسییەوە:

بۆ نموونە تەنها لەیەک شاری ئوستورالیا لە ئاهەنگی سەری ساڵی (2019) دا (10) ئافرەت دەست درێژیان کرابوویە سەر کە ئەمە تەنها ئاماری یەک شاری بچووکە ئە گەر ئاماری هەموو ئەوروپا ئەبێ چەنە بووبێ؟!

سەرچاوە گاردیانی بەریتانی :

‏https://www.theguardian.com/.../girl-attacked-in...

ئامارەکانی پیسبوونی ژینگە

هەروەها بەپێی راپۆرتی پێگە فەرمیەکانی ئەوروپا دوای ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بەدرێژی سەدان مەتر پاشماوە و خاشاک و پیسی لەسەر شۆستەکان بە جێ دەمێنن، بەشێوەیەک کە شۆستەکان وەک شوێنی فرێدانی خاشاک و پاش ماوە ئەبیندرێت

https://www.theguardian.com/.../glastonbury-clear-up...

http://metro.co.uk/.../epic-clean-up-begins-on-worthy.../

https://www.thesun.co.uk/.../glastonbury-2017-clean-up.../

لەکۆتاییدا
کەوایە لێرە بۆمان دەردەکەوێ ئاهەنگەکانی بێباوڕان بەهەموو شێوەیەک زیانی بۆ مرۆڤایەتی هەیە هەر لە خەرجی بێ مانا و کوشتن و دەست درێژی سێکسی و خاپوورکردنی خانووبەرە و ترساندنی خەڵک بەدەنگی بەرز و پیس کردنی ئاو هەوا و پیس کردنی ژینگە و سوتاندنی دارستان و....، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا بێباوڕان بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ئەم ئاهەنگانە دەکەن و بگرە هەر کەسێ لەم ئەم ئاهەنگانە بەژدار نەبێ و ڕێگری بکات بە تیرۆرست ناوزەندی دەکەن بەڵام ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە بەپێی هەموو سەرچاوەکانی ئەوروپا کە ئەمانە هیچ ڕووکەشی ئاهەنگی پێوەدیار نیە بەڵکو هەرلە کاری تیرۆرستی و پەشێوە دەچێت ، دڵنیاین گەر ئاهەنگەکانی مسوڵمانان بەو شێوازەی ئەوروپا بوایە هەرچی ڕاگەیاندنی ئەوروپا وە ڕاگەیاندەکانی علمانیەکانی دەیان ووت ئەمانە ئەهەنگەکانیشیان لە کارە تیرۆستیەکانیان دەکات بەڵام چونکە بۆ ئەوروپایە کێشەیان نییە لەگەڵی بەهیچ شێوەیەک.



 35

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus