سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حیجاب و باڵاپۆشی لە ئایینە ئاسمانییەکاندا..؟!
گۆڕینی فۆنت


حیجاب و باڵاپۆشی لە ئایینە ئاسمانییەکاندا..؟!

بسم الله الرحمن الرحيم‏
الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات:

چەند ساڵێکە دەبیستین هەندێک کەس دەڵێن: گوایە حیجاب و پەچە هیچ پەیوەندیەکی بە ئیسلامەوە نیە بەڵکو عادەتی عەرەب بووەو چونکە ئافرەتی عەرەب لە پێش ئیسلامیشدا حیجابیان کردووەو خێزان و کچەکانی پێغەمبەرو هاوەڵانیش وەک عادەتی عەرەب حیجابیان کردووە، هیچ پەیوەندی بە حەرام و حەڵاڵەوە نیە، نەحیجاب واجبەو نە سفوریش کارێکی حەرام و ناشەرعیە، بەراستی ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن زۆر گێل و نەفامن.
یا هەندێک دێن ئایەتەکانی حیجاب دەشێوێنن و بە شێوەیەکی نەشیاو لێکدانەوەی بۆ دەکەن کە زۆر دوورە لە راستی و حەقیقەت.
هەندێکیش دەڵێن: ئیسلام هاتووە حیجابی سەپاندوە بەسەر ئافرەتدا، و ئیسلام توند رەوە، لە زۆر وڵاتاندا دژایەتی حیجاب دەکرێ.
هەندێکیش دێن بۆ وەڵامدانەوە بە شێوەیەک باسی حیجاب دەکەن خەڵک وا لێی تێدەگات کە حیجاب بە هاتنی ئیسلام پەیدابووە، پێش ئیسلام حیجاب نەبووە، بێگومان ئەم لێ تێگەشتنە هەڵەیە.
بێگومان حیجاب تایبەت نیە بە ئاینی ئیسلامەوە، بەڵکو هەر لە سەرەتای پەیدابونی ئادەمیزاد لەسەر زەوی حیجاب واجب بووە لەسەر ئافرەت، بێگومان لە هەموو ئاینە ئاسمانیەکاندا فەرمان کراوە بە ئافرەتان خۆیان داپۆشن لە ئاست پیاوی نامەحرەم، ئەوانەی وادەزانن حیجاب بە هاتنی ئیسلام پەیدابوەو پێش ئیسلام حیجاب نەبووە هەڵەیەکی گەورەی کردووە، لیباسی شەرعی و دروست بەلای جولەکەوە دەبێ ئافرەت نیقاب بکات و تەنها لوت هەردوو چاوی دەربخات، هەتا جولەکە ئێستاش هەندێک لە کەناڵەکانیان رێگری لە زۆر ئافرەت دەکەن بێتە سەرکەناڵەکانیان، بە بیانووی نەبوونی حیجاب.
لیباسی شەرعی و دروست بەلای گاوریشەوە بۆ راهیبەکانیان، ئەوانەی خزمەتی کەنیسە دەکەن، وەک لیباسی ئافرەتی موسڵمانەو لەسەریەوە هەتا قاچی هەمووی دادەپۆشێ، هیچ شوێنێکی بەدەنی دەرناکەوێ تەنها دەست و دەموچاوی نەبێ، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پێش ئیسلام، لە چەرخی نەفامیدا دەبینین ئافرەتان حیجابیان کردووە، بەڵکو هەندێکیان دەم و چاویشیان داپۆشیووە، حیجاب بۆتە عادەت و نەریتیان، بێگومان ئەوەشیان لە ئاینی جولەکەو مەسیحی و ئاینەکانی پێش خۆیان وەرگرتووە.
٭ - عەرەب حیجابیان لە ئایینی ئیبراهیم و ئایینەکانی تر وەرگرتووە، کاتێک لە ئایین لایانداوە حیجابەکەیان واز لێ نەهێناوە.
٭ - بێگومان دژایەتی حیجابی ئافرەتان تەنها دژایەتی ئایینی ئیسلام نیە، بەڵکو دژایەتی هەموو ئایینە ئاسمانیەکانە.
٭ - دژایەتی کردنی حیجاب پێچەوانەی عادەت و نەریتی زۆرینەی گەل و هۆزەکان و پێشینەکانی خۆمانە.
٭ - بێگومان حیجاب دژی پێشکەوتن و شارستانی نیەو ئەو ئازادیەش کە بانگەشەی بۆ دەکرێ بۆ خزمەت و رێزو مافی ئافرەت نیە، بەڵکو بۆ ئەوەیە ئافرەت بۆ مەرام و بەرژەوەندی نەگریس و حەزو ئارەزوی پیاوانی هەلپەرست بەکاربێنن.
٭ - نابێ خوشکانی بەرێزو خواناس شەرم لە خەڵکی نەفام و هەلپەرست بکەن و لە توانج و پلاری ئەوان بترسن بۆ کردنی حیجاب و خۆ داپۆشین.

حیجاب لە ئاینی ئیسلامدا:

يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلابِيبِهِنَّ. {الأحزاب: 59}. وقوله تعالى: وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا. {النور: 31

حیجاب لە ئاینی جولەکەدا:

زانایانی جولەکە دەڵێن: لەو رۆژەوە شوێنی پەرستن دروستکراوە، خوا فەرموویەتی: شەرم و حەیا فەرمانێکی گونجاوە.
لە شەریعەتی جولەکەدا چەند فەرمانێک و چەند رێگریەک لە بارەی لیباسەوە هاتووە، لەوانە رێگری کراوە لە ئافرەت جلی پیاوان لەبەر بکات، وەک چۆن رێگری کراوە لە پیاوان جلی ئافرەتان لەبەر بکەن، ئافرەتانی جولەکە سەریان دادەپۆشن، هەندێکجار دەم و چاویشیان دادەپۆشن، بەهیچ شێوەیەک بەبێ داپۆشینی سەرو بەدەنیان ناچنە شوێنە گشتیەکان، لە ئایینی جولەکەدا هەر ئافرەتێک سەری دانەپۆشێ و بچێتە دەرەوە ئەوە ئیهانەی حەیاو شەرمی خۆی کردووە.
ئەوەش چەند دەقێک لە کتێبی جولەکە کە دەڵێ: حیجاب واجب و پێویستە، لەو تەوراتانەی ئێستا لەبەردەستیاندایە بەدەسکاریەوە ماوەتەوە، لە کتێبی سفر التكوين، إصحاح 24 آية 64 ـ 65: ورفعت برقعة عينيها فرأت الحق فنزلت عن الجمل، وقالت: للعبد من هذا الرجل الماشي في الحقل للقائنا؟ فقال العبد: هو سيدي، فأخذت البرقع وتغطت .
وفي الإصحاح 47/3 في مقام تهديد المرأة بارتكابها المعاصي: اكشفي نقابك، شمري الذيل، اكشفي الساق، اعبري الأنهار، تنكشف عورتك وتري معاريك .
لە دەقی یەکەمدا باسی ئافرەتێک دەکات لەکاتی بینینی پیاودا خۆی دادەپۆشێ، لە دەقی دوەمدا هەرەشەیە لەو ئافرەتەی خۆی داناپۆشێ.

حیجاب لە ئایینی گاوردا (المسيحية):

لە ئاینی مەسیحیشدا تەئکید لەسەر واجبونی کراوەتەوە، وەک لە نامەکەی بولیسدا هاتووە [وأمّا كلّ امرأة تصلّي أو تتنبّأ ورأسها غير مغطّى فتشين رأسها لأنّها والمحلوقة شيء واحد بعينه. إذ المرأة إن كانت لا تتغطّى: فليُقص شعرُها.]
هەروەک لە (كورنث 11: 30) هاتووە [احكموا في أنفسكم: هل يليق بالمرأة أن تصلّي إلى الله وهي غير مغطّاة؟ !]
لە نامەی بوتروسی یەکەم 3 :1هاتووە [كَذَلِكَ، أَيَّتُهَا النساء، اخْضَعْنَ لأَزْوَاجِكُنَّ. حَتَّى وَإِنْ كَانَ الزَّوْجُ غَيْرَ مُؤْمِنٍ بِالْكَلِمَةِ، تَجْذِبُهُ زَوْجَتُهُ إِلَى الإِيمَانِ، بِتَصَرُّفِهَا اللاَّئِقِ دُونَ كَلاَمٍ، 2وَذَلِكَ حِينَ يُلاَحِظُ سُلُوكَهَا الطَّاهِرَ وَوَقَارَهَا 3 وَعَلَى الْمَرْأَةِ أَلاَّ تَعْتَمِدَ الزِّينَةَ الْخَارِجِيَّةَ لإِظْهَارِ جَمَالِهَا، بِضَفْرِ الشَّعْرِ وَالتَّحَلِّي بِالذَّهَبِ وَلُبْسِ الثِّيَابِ الْفَاخِرَةِ. وَإِنَّمَا لِتَعْتَمِدِ الزِّينَةَ الدَّاخِلِيَّةَ، لِيَكُونَ قَلْبُهَا مُتَزَيِّناً بِرُوحِ الْوَدَاعَةِ وَالْهُدُوءِ. هَذِهِ هِيَ الزِّينَةُ الَّتِي لاَ تَفْنَى،11 وَهِيَ غَالِيَةُ الثَّمَنِ فِي نَظَرِ اللهِ! 5وَبِهَا كَانَتْ تَتَزَيَّنُ النِّسَاءُ التَّقِيَّاتُ قَدِيماً، فَكَانَتِ الْوَاحِدَةُ مِنْهُنَّ تَتَّكِلُ عَلَى اللهِ وَتَخْضَعُ لِزَوْجِهَا]
سبحان ربک رب العزة عما يصفون وسلام علی المرسلون والحمدلله رب لعالمین.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

تایبەت بە پەیجی شێخ احمد کاکە محمود. 



 2452

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram