سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پێنج ڕاستی سەرنج ڕاکێش لەبارەی سەلاحەدینی ئەيوبى.!
گۆڕینی فۆنت


پێنج ڕاستی سەرنج ڕاکێش لەبارەی سەلاحەدینی ڕزگارکاری موسڵمانەوە.!

ئەو پیاوەی موسوڵمانان خۆشیان دەوێت و مەسیحیەکان ستایشی دەکەن.

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: عرفان کریم

زۆر بە دەگمەن مێژوو باسی دەسەڵاتدار و حاکمێک دەکات کە بێکۆتا شەڕی کردبێت و کەمترین خوێنی ڕشتبێت. لەبەر ئەوەیە ئەوانەی کە بە نەرمونیانی براوە بوون وەک لەوەی بە شمشێرەکانیان بەڕاستی گەوهەرن، سەلاحەدین یەکێکە لەوانە.
سەرکردە سەلاحەدین یوسفی کوڕی ئەیوب کە ناسراوە بە "صلاح الدین" (1138 - 1193) حاکمێکی مسوڵمانی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وە یەکەم کەس کە نازناوی (خزمەتکاری دوو پیرۆزەکە) یان (خزمەتکاری هەردوو مزگەوتی پیرۆز ) ی پێدرا.
(خادم الحرمين الشريفين - Custodian of the two Holy mosques).

ئیمپراتۆریەتەکەی ئەم جێگایانەی لەخۆ گرتبوو ( میسر، سووریا، وڵاتی نێوان دوو ڕوبارەکە( بەشی سەرو) ، یەمەن،وە هەندێک بەشی ئەفریقا)
لەم ڕۆژگارەدا، زۆر چیرۆکی سەرنج ڕاکێش لەبارەی سەرکردەیی، سۆز و بەزەیی وە توانا سەربازیەکانی ئەم جەنگاوەرە نا ئاساییەوە دەبیستین. ووتە زۆر بە ناوبانگەکەی کە دەڵێت ( وریا و ئاگادارتان دەکەمەوە لە خوێن ڕشتن و خوو پێوە گرتنی وەک چێژ و ئارامبەخشی، چونکە خوێن هەرگیز نانوێت و ئۆقرە ناگرێت).

1. پیاوێکی بێ ماڵ:

سەلاحەدین لە هەمان ئەو شەوەدا لە دایک بوو کە خێزانەکەیان تکریتی بەجێ هێشت بۆ هەتا هەتایی. نازانرێت وەک منداڵی لەکوێ ژیاوە،بەڵام بەشێکی ژیانی لاوی لە شارە زۆر جوانەکەی سوریا، دیمەشق بەسەربردووە. بە درێژایی ژیانی خۆشەویستی بۆ ئەم شارە لە دڵیا خولیای بووە.
پێش گیرسانەوەی لە میسر، سەلاحەدین گەشتیار و گەڕیدە بووە. سەردانی زۆر شوێن و وڵاتی کردووە. لەو جێگایانە بۆ ماوەیەکی کورت ماوەتەوە. بەڵام هیچ شوێنێکی وەک وڵات بۆخۆی هەڵ نەبژاردووە. بۆیە زۆر قورسە بتوانرێت جێگایەکی بۆ دیاری بکرێت وەک نیشتمان و ماڵ بە کرداری. باشترە بڵێین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵات و ماڵی ئەو بووە.

2. پیاوێک بە کەم دانراوە:

خەلیفەی میسر، al-Adid - العاضد) ئەل عازید) ، سەلاحەدینی کردوە بە وەزیری خۆی، پێی وابووە زۆر با ئاسانی کۆنترۆڵی دەکات، بێ ئاگا لە توانا و بەهرەکانی سەلاحەدین. ئەمەش کاتێکی زۆر یەکلاکەرەوە بووە لە ژیانیدا. بە بەکارهێنانی پلەکەی ئەوانەی کە دەرکەوتووە خیانەتکار بوون لەناوی داون. عازید کاریگەری و پلەی سەلاحەدینی بە کەم گرتووە ئەم هەڵەیشی بووەتە هۆی ئەوەی کە کۆتا حاکمی فاتمیەکان بێت لە میسر. پاشان سەلاحەدین دەسەڵاتی گرتە دەست لە میسر و بوو بە یەکەمین حاکمی دەسەڵاتی ئەیوبیەکان.

3.پیاوێکی بەبەزەیی و بەخشندە :

سەلاحەدین ناسراوە بە دیارترین و بەناوبانگترین فەرماندەی مسوڵمانان لە دژی خاچپەرستان. لەگەڵ ئەوەش، بەپێچەوانەوە، مەسیحیەکان ڕقیان لێی نیە بەڵکو ستایشی دەکەن و پیایدا هەڵدەدەن بە شایستەی ئەو پیا هەڵدانەی دەزانن.
کاتێک قودسی ڕزگار کرد، مافی خۆ دەربازکردن و چوونە دەرەوەی دا بە زۆرێک لە مەسیحیەکان بە ئازادی و ڕاڕەوی بۆ کردنەوە. وە مافی ئازادکردنی بەخشی بە ئەوانەی کە گیرابوون لە جەنگدا بە کڕینەوەی ئازادی. بۆ پیاوان دە دینار، بۆ ژنان پێنج دینار وە بۆ منداڵان یەک دینار.
دانتی ئەلیگێری Dante Alighieri ، یەکێک لە بەناوبانگترین فەیلەسوفەکانی چەق-مەسیح کاتە جیاکان ( Christ-centered)، زۆر سەرسام بووە بە سەلاحەدین. وە ئەوی هاوتای ئەسکەندەری گەورە داناوە. لە ( کۆمیدیای چارەنوس) سەلاحەدینی بە یەکێک لەسەرکردە بەڕێزەکانی غەیرە مەسیحی ناوزەند کردووە.

4.پیاوێک ڕێزی دوژمنەکانی دەگرێت:

سەلاحەدین و پادشای ئینگلاند، ریچەرد زە لایەنهارت-ڕیچارد دڵەشێرەکە
Richard the lionheart
دوژمنی یەک بوون لە چەنگی سێ یەمی خاچ پەرستان. هەردووک زۆر سوربوون وە لە ڕادا نزیک بوون لەوەی کە هەموو جەنگەکە لە جەنگی نێوان دوو سەرکردەی مەزن دەچێت.
یەکێک لە هەرە سەرنج ڕاکێشترین چیرۆکەکان ئەوەیە کە کاتێک ڕیچەرد ئەسپەکەی لەدەست دا، سەلاحەدین دوو لە ئەسپەکانی خۆی بۆ نارد چونکە بەلایەوە بە بایەخ و خۆش نەبوو لە جەنگێکی بێ بەرامبەردا بیباتەوە.
ئەمە تەنها بەزەیی سەلاحەدین نەبوو کە کردبێتی. مایکڵ هامیڵتن مورگان Michael Hamilton Morgan لە کتێبی (مێژووی وونبوو Lost History) دەڵێت ( کاتێک ڕیچەرد نەخۆش کەوت لە گەمارۆی عەکا Acre لە 1192 سەلاحەدین نەک تەنها پزیشکەکەی خۆی موسی کوڕی مەیموون نارد بۆ چارەسەری بەڵکو سەهۆڵ ( بەفر) و هەندێک میوەی دیاری کراو بۆ چارەسەری بۆ نارد بۆ ئەوەی هاوکاری بێت بۆ بەهێزکردنی بەرگریکردنی لە ( تا).
لە کۆتا جەنگی سێیەمی خاچپەرستان، ئەو سەرکردانە گەشتنە ڕێکەوتنی ئاشتی کە ناسراوە بە ڕێکەوتنی یافا( جافا) the Treaty of Jaffa, بەگوێرەی ئەم ڕێکەوتنە، قودس لەژێر دەسەڵاتی سەلاحەدین دەمێنێتەوە و لە هەمان کاتدا کراوە دەبێت بۆ گەشتیارانی مەسیحی.
ڕیچەرد ستایشی سەلاحەدینی کردووە وەک ( گەورەترین و بەهێزترین سەرکردەیی جیهانی ئیسلامی)
( The greatest and most powerful leader of Islamic world)

5.بڕوادار ،خۆشەویست بوونی بۆ شیعر و ئەسپ:

سەلاحەدین خۆی وەک خوێندکارێکی ئیسلام دادەنێت. خۆشەویستی بۆ ئیسلام بووە هۆی ئەوەی لە جیهانی ئیسلامیدا پاڵپشتی بەهێز بەدەست بهێنێت. توانی زۆر لە پادشا نشینەکانی مسوڵمانان یەک بخات بە سەرۆکایەتی خۆی.
قورئانی پیرۆزی خوێند و دیراسەی کرد،ئەمەی بەلاوە لە هەموو جۆرە خوێندنێک گرنگتر بوو. زۆر پەیمانگای ئاینی دروستکرد بۆ بڵاوکردنەوەی بنەماکانی ئیسلام کە خۆی شوێنی کەوتبوو.
ئەم جەنگاوەرە خاوەن دڵە بەسۆزە زۆری حەز لە شیعر بوو، وە ئەو کتێبەی زۆر لای پەسەند بووە کتێبی (حماسة Hamasah) بووە.

ئەوترێت کە سەلاحەدین زۆر ئەسپی خۆش ویستووە وە گرنگی زۆری بە زانینی ڕەگ و بنەچەیان داوە. سەلاحەدین یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە هاویشتنی سەر ئەسپی( تیر ئەندازی سەر ئەسپ) horse-archers داهێناوە.

کۆتا بیر:

بە دڵنیاییەوە پیاهەڵدان و ستایشی ئەم پیاوە نموونەییە، تا چەندین سەدەیتر بەردەوام دەبێت چونکە مێژوو هەرگیز ئەوەی بەخۆوە نەدیوە کە حاکمێک گەلێکی بەزاندبێت و ئەو گەلە ستایشی ئەو کەسە بکەن. وە ڕەنگە ئەمە گرنگترین و دیارترین سەرکەوتنی سەلاحەدین بێت. ئەو تەنها ناوێکی گەورە نیە لە جیهانی ئیسلامیدا، بەڵکو نموونەیەکی باڵایە بۆ هەموو حاکمێک کە موسوڵمان یان نا موسوڵمان بێت.

www.ahmadkaka.org



 120

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus