ئیعجازێکی ناوازەی سورەتی آل عمران خوای پەروەردگار لەم سورەتەدا فەرموویەتی : { إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (59) } واتە : { بهڕاستی وێنهی(دروست بوونی) عیسا لای خوا وهک وێنهی ئادهم وایه که دروستی کرد له گڵ له پاشان پێ ی وت ببه، ئهویش بوو } خوای پەروەردگار لەم ئایەتەدا باس لە هاوتایی و لێکچوونی هەردوو پەیامبەر عیسی و ئادەم (علیهما السلام ) دەکات کە ئاشکرایە هەردووکیان بێ باوك درووستبوون هەردووکیشان پەیامبەری خوان سەڕاڕای ئەمانە ئیعجازێکی وردی ژمارەیی بەدی دەکەین - سەڕەڕای ئەوەی لە درووستبووندا لەیەک دەچن بەڵام ئایا سەرنجتان داوە لە پیتەکانیشدا وەك یەکن ! { عیسی = 4 پیت } وە هەروەها { ئادەم = 4 پیت } ! - (عیسی) 25 جار ناوی لە هەموو قورئاندا هاتووە ، وە بەهەمان شێوە (ئادەم) یش 25 جار ناوی لە هەموو قورئاندا هاتووە و دووبارە هاوتان ! - وەك ئاماژەمان پێی دا کۆی گشتی ناوی عیسی 25 جار هاتووە کاتێك خودا لەو ئایەتەدا ناوی هێناوە و فەرمووی (إِنَّ مَثَلَ عِيسَى ...) لە ڕیزبەندیدا دەبێتە 7 ەمین جار کە خودا ناوی هێنابێ لە سەرەتای قورئانەوە - کۆی گشتی ناوی ئادەم 25 جار هاتووە کاتێك خودا لەو ئایەتەدا ناوی هێناوە و فەرمووی ( ....كَمَثَلِ آدَمَ ...) لە ڕیزبەندیدا دەبێتە 7 ەمین جار کە خودا ناوی هێنابێت لەسەرەتای قورئانەوە ! - هەردووکیشیان کە خودا فەرمانی پێکردن کە ببن هەردووکیان درووست بوون لە ئایەتەکەشدا بە (كُنْ فَيَكُونُ ) ئاماژەی پێدراوە ، ئایا دەزانیت (كُنْ فَيَكُونُ = 7 پیت ) دووبارە هاوتایە لەگەڵ ڕیزبەندی ناوهێنانەکانیاندا ! وە تێبینی بکە سەرجەم ئەو وشانەی کە باس لە هاوتایی هەردوو پەیامبەرەکە دەکەن بریتییە لە وشەکانی (إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ) کە = 7 وشە !! ( سبحان اللە ) لەکۆتاییدا پاك و بێگەردی بۆ پەروەردگاری زانا و دانا - - - - - - - - - - - - - - - ثةيجى _شیخ_احمد_کاکە_محمود