سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خێزان لە بەردەم هەڕەشەی هەڵوەشاندا
گۆڕینی فۆنت


خێزان لە بەردەم هەڕەشەی هەڵوەشاندا

گەر کەمێك ورد ببینەوە دەبینین خێزان لە کوردستاندا لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەی نەمان و هەڵوەشاندایە!!
بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەو لاوازبوون و نەمانی خێزانی نوێ پێویستە ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر:

1- دادوەرەکان هیچ گرێبەستێکی نوێ واژۆ نەکەن بەبێ بوونی شەهادەی بینینی خولی هۆشیاری خێزانی.
2- وتاربێژان بایەخێکی زیاتر بدەن بە هۆشیاری خێزانی و چۆنیەتی پاراستنی لە لاوازبوون و هەڵوەشانەوە.
3- وەزاڕەتی ڕۆشنبیری هەموو ئەو دراماو بەرنامانە ڕابگرێ کە هۆکارن بۆ هاندانی خیانەتی هاوسەری و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی هەڵوەشان و نەمانی خێزان..
4- پەرلەمانی کوردستان هەمواری یاسای چەند ژنەیی بکاتەوە و ئەو هەموو کۆت و زنجیرەی لەسەریەتی لایببات!!
5- هەڵمەتێکی هۆشیاری ئافرەتان دەستپێبکرێ بۆ زیاتر هاندانی کچان و کەس و کاریان لەسەر سووککردن و کەمکردنەوەی مارەیی.... هتد.
6- دەوڵەمەندەکان هانبدرێن لە سەر یارمەتیدان و زەکات و سەدەقات تەرخانکردن بۆ هاوسەرگیری نوێ..
7- هەموومان زیاتر چاومان لەسەر خێزان و خانەوادە بێت و پەروەردەی خێزانی بە ئەرکێکی شەرعی و هەنووکەیی بزانین..
8- خۆزگە کۆمەڵێك حزب و ڕێکخراوو کەسایەتی و خەڵکی بەتوانا لە ئێستادا خۆیان بۆ بواری خێزان و پەروەردەی خێزانی تەڕخان دەکرد...
چونکە نەمانی خێزان یەکسانە بە نەمانی ئەخلاق!! وە نەمانی ئەخلاقیش یەکسانە بە نەمانی خێزان!!
وە نەمانی هەردووكیان یەکسانە بە هەڵوەشانی کۆمەڵگا!!

د. محمد سینەمۆکی

 553

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram