سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا لە چ شوێنێكی ناو نوێژدا دەتوانم دوعای تایبەتی خۆم بکەم ؟!
گۆڕینی فۆنت


ئایا لە چ شوێنێكی ناو نوێژدا دەتوانم دوعای تایبەتی خۆم بکەم ؟!

بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه أجمعین

سەڕەڕای ئەوە نوێژ کۆمەڵێك ڕوکن و پێویستی خۆی هەیە کە ناکرێ بگۆڕدرێن و موسوڵمان لێی لا بدات ،،، لە هەمان کاتدا لە چەند شوێنێكدا نوێژخوێن بەتەواوی سەرپشك کراوە کە ئایا نزای تایبەتی خۆی دەکات یاخود نا، دەتوانێت ئەوەی دوعای ناو دڵیەتی لە خودا بپاڕێتەوە بۆی

لەو شوێنانە :
یەکەم / لە سوژدەکاندا پێش هەستانەوە (لە سەرجەم نوێژە فەرز و سوننەتەکان ) ①
درووستە بۆ نوێژ خوێن لە سوژدەدا بمێنێتەوە و خێرا هەڵنەستێتەوە و هەرچی دوعایەك هەیە دەتوانێت لە سوژدەکاندا بیکات

دووەم / لە تەحیاتی کۆتایی نوێژ پێش سەلامدانەوە (لەسەرجەم نوێژە فەرز و سوننەتەکان) ②
بەهەمان شێوە لەم کاتەشدا ئەوەی نزای ناو دڵیەتی دەتوانێت بپاڕێتەوە بۆی

سێیەم / لە قنوتی نوێژی سوننەتی وەتر ③
لەم کاتەشدا بەهەمان شێوە درووستە وەبەڵکو سوننەتە نزا و پاڕانەوە

ئایا دوعاکان مەرجە لە سوننەتدا هاتبن ؟؟ /

نەخێر بەڕای جمهوری زانایان لە هەر 3 شوێنەکەدا دوعاکان دەکرێت دوعای موتڵەق بن واتە کەسەکە بە ئارەزووی خۆی بێت چ جۆرەك دوعا و نزایەك دەکات جا ئایا دوعاکە بۆ پێداویستی دنیایی بێت یاخود قیامەتی بێت هەمووی درووستە ④

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
① : (📗صحيح مسلم - 479)
② : (📗صحيح البخاري - 835 ، 📗 صحيح مسلم - 402)
③ : (📗صحيح مسلم - 756)
④ : (📗المجموع للامام النووي - 3/454 ، 3/497) (📗الشرح الممتع علی زاد المستقنع للشیخ ابن عثيمين - 3/283) (📗 المدونة للامام مالك - 1/192)

#نوێژ_پشووە_ڕاستەقینەکە
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود



 935

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram