ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی دەڵێن: من لەچک بەکچەکەم ناکەم هەتا خۆی قەناعەتی پێ نەکات! ئەو قسەیەی کە زۆرێک لە دایکان دەیڵێنەوە، بۆ حیجاب و پۆشتەیی کارەکە ئەخەنە ئەستۆی کچەکانیان تا دەگەنە تەمەنیک گەورە ئەبن و ئەوانیش زۆر بەلایانەوە گرانەو ناتوانن بریار بدەن، چونکە لە سەرەتاوە ڕایان نەهێناون و ئەو کاتیش ئەگەر پییان بوترێ بەگوێیان ناکەن. من پرسیارێک لە دایکان ئەکەم: کاتێک کچەکەت خستە بەر خوێندن قەناعەتی پێ هەبوو؟! یان بەزۆر ڕاتهینا و رازیت کرد چونکە بۆ داهاتووی باشە؟ کاتێک تاقی کردنەوەی هەیە ڕێگەی ئەدەی پاڵ بداتەوەو بە قەناعەتی خۆی سەعی بکات یان پیی ئەکەیت؟ کاتێک کە نەخۆشە و دەرمان ناخوات چونکە تاڵ و ناخۆشە تۆ چی ئەکەیت؟ لێ ئەگەرێی نەیخوات یان بە زۆر رازی دەکەیت و دەیخوات؟ بۆچی کاتێک بابەتەکە ئاین بێت ئەڵێن قەناعەت قەناعەت، بەڵام بۆ شتی دونیایی بگرە خۆت زیاتر هەوڵی بۆ ئەدەی؟! چۆن رای دەهێنی بۆ پاک و خاوێنی و شتەکانی تر بەو شێوەیەش هەوڵی فیربوونی نوێژ و حیجاب و ڕەوشت و کرداری جوان ی لەگەڵ بدە، چونکە تۆ بەرپرسیاری و لێپرسینەوە دەکرێی لەسەری. وەرگیراوە لە ئەکاونتی: سایە فارس