سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وەڵامێک بۆ ئەوانەی ڕەخنەیان هەبوو لەسەر بابەتى (لەچک بە کچەکەم ناکەم ..)
گۆڕینی فۆنت


وەڵامێک بۆ ئەوانەی ڕەخنەیان هەبوو لەسەر بابەتی: (لەچک بە کچەکەم ناکەم تا خۆی دەگاتە قەناعەت).

نووسینی: سایە فارس

دوای ئەوەی بابەتی "لەچک بە کچەکەم ناکەم هەتا خۆی قەناعەت دەکات" بڵاوکردەوە مشت و مڕێکی زۆری لەسەر دروست بوو، هەندێک پێم وابوو تەنها تایتڵەکەیان خوێندبوەوە، هەندێکیش بابەتەکەی بۆ قبوڵ نەدەکرا لەبەر ئەوەی وا تێ گەیشتبوو کە مەبەست ئەوەیە هەر لە منداڵیەوە لەچک بسەپینرێ بەسەریا، یان هەندێک دەیانگوت تکایە ئیسلام ناشرین مەکەن وە چەندین ڕای تری جیاواز، بۆیە پێم خۆش بوو ڕوونکرنەوەیەکی کورت بدەم:

١. چ لە ڕووی شەرعییەوە چ لە ڕووی پەروەردەیی و دەروونییەوە هیچ کات زۆر کردن لە منداڵ دروست نییەو پێویستە وردە وردە بابەتەکەی پێ بناسرێ و لای خۆشەویست بکرێت و ڕابهێنرێت لەسەری.

٢. بۆ هەموو کارێک لە دونیادا پێویستە خوای گەورە تەوفیق و هیدایەت بدات و کەس بە ئازایەتی خۆی نییە منداڵی صاڵح و شەریف بێت، ئەوەی گرنکە ئەوەیە ئێمە هۆکارەکان بگرینە بەر و پشت بەخوای گەورە ببەستین و هەمیشە دوعای خێریان بۆ بکەین.

٣. ئایا منداڵێک لە ژینگەیەک نەشارەزا لە دین و تێکەڵاوی و ناپۆشتەیی و بێ شەرمی پێگەیشتبێت بەهەمان منداڵێڪە لەناو ژینگەیەکی خۆ پارێز و پۆشتەو شارەزا بە حوکم و ئادابەکانی ئیسلام ؟!

ئێمە کاتێک باسمان لە قەناعەت کرد بابەتەکە ئەوەیە مەبەست لە وشەی قەناعەت ئەوە نەبێت کەی ویستی خۆی بڕیاڕ بدات و لەکوێ بای هات شەنی خۆی تێدا بکات، بەڵکو بەپێی تەمەنی پلە پلە تێبگەیەنرێت، پێغەمبەر ﷺ چەندین جار بابەتی زۆرگرنگی بۆ منداڵی هەشت و نۆ ساڵان باس کردووە و نەشی وتووە ئەمە منداڵە بۆچی لە ئێستەوە مێشکی ماندوو بکەم؟!

تێبینی بکەن بۆچی گەنجانی ئێستە تووشی دوو کێشەی زۆر گەورەو ترسناکی وەک الحاد و لادانی جنسی دەبن؟!
دڵنیا بن لەبەر ئەوەیە لە منداڵیدا تۆوی ئیمان لە دڵیان دا نەچێنراوە.

تکایە منداڵ لەژێر بەر پرسیاری تۆی دایک و باوکدایە پەروەردەیەکی ئیمانی دروستیان بکەن و مەهێڵن لە دەستان دەربچن!



 757

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram