منداڵ دیاری خودایە بۆ تۆ، قەدری بزانە..! لە ڕۆژی جیهانی منداڵان پەیامێک بۆ دایک و بابان.. ئەم سەردەمی عەولەمەیە، سەردەمێکی پۆخڵەواتی و تێکدانی شیرازەی خانەوادەیەو دایک و باب لە هەمووکات زیاتر پێویستییان بەچاودێری مناڵەکانیان هەیەو گەورەترین گرفت لەم ڕۆژەدا کۆنترۆڵکردن و پەروردەکردنی مناڵەکانمانە.! دایک و بابی جاران تاکە خەمیان بژێویی و پۆشتەیی مناڵەکانیان بوو، زۆر گرنگییان نە دەدا بە پەروەردەو بواری ڕۆشنبیری مناڵەکانیان، چونکە کۆمەڵگا خۆی بۆ خۆی پاک و گونجاوو بو بۆ مناڵەکان و ئەگەر دایک و باب ئیهمالییان بکردایە لە بواری پەروەردەکردنیشدا، مناڵ هەر جێگای ئارەزوو ئاواتی دایک و بابی بوو..! بەڵام ئێستا دەبێت شەوو ڕۆژ بخرێتە سەر یەک، ئینجا هێشتا فریای پەروەردەی مناڵەکان ناکەوین و تا فریای بوارێکی پەروەردەی مناڵەکان دەکەوین ئەوجا خەمەکە گەورەترو گرانتر دەبێت.! بۆیە مناڵ و ڕۆڵەکانمان دیاری خودای گەورەن و دەبێت لەبەرامبەردا سوپاسی اللە تعالی بکەین و سوجدەی شوکر ببەین کە ئەو دیارییە گەورەی پێبەخشیوین.. جیهانی مناڵان بە تەنها ڕۆژێک یاد ناکرێتەوەو ئەرک و مافیان بۆ جێبەجێ ناکرێ، بۆیە حەق وایە شەوو ڕۆژ لە خەمی داخوازی تەندروستی مناڵەکانماندا بین و حەقە حکومەت و ڕێکخراوەکانیش لایەک بە لای دونیای مناڵاندا بکەنەوەو ئەو ڕەهایییەی بە ڕووی مناڵاندا کراوەتەوە مەرجداری بکەن بەتایبەت لەبواری سۆشیاڵ میدیاو دونیای ئینتەرنێتدا. گەورەترین خەمی دایک و باب بواری پەروەردەکردنییەتی بەتایبەت لە بواری سۆشیاڵ میدیاو کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بوارە. بۆیە دایک و بابەکان ئەو دیارییەی خودا پێی بەخشیوون مەهێڵن دونیای ڕەهای ئینتەرنێت و هاوڕێی خراپ لە دەستانی بدات و هەوڵ بدەن مناڵەکانتان بکەنە سەدەقەی جارییەی دوای خۆتان. عيرفان ئەحمەد كاكه مەحموود سەرپەرشتيارى پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود www.ahmadkaka.org