لەپەراوێزی_ڕۆژی جیهانی منداڵاندا منداڵەکانت لەسەرسوننەت پەروەردە بکە.. ❶ کاتێ سەری شانە دەکەی و پرچی دادەهێنی پێی بڵێ تۆ بۆیە وادەکەی چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ( ﻣﻦ ﻛﺎﻥ ﻟﻪ ﺷﻌﺮ ﻓﻠﻴﻜﺮﻣﻪ ) واتە: هەرکەسێك پرچی هەیە با خزمەتی بکات. ❷ کاتێکیش بۆنی خۆشی لێدەدەی و بۆنخۆشی دەکەی پێی بڵێ تۆ لەم کارەدا چاو لە پێغەمبەر ﷺ: دەکەیت ( ﺣﺒﺐ ﺇﻟﻲ ﻣﻦ ﺩﻧﻴﺎﻛﻢ ﺍﻟﻄﻴﺐ ﻭ ﺍﻟﻨﺴﺎﺀ ﻭ ﺟﻌﻠﺖ ﻗﺮﺓ ﻋﻴﻨﻲ ﻓﻲ ﺍﻟﺼﻼﺓ ) واتە: لە دونیای ئێوە بۆنی خۆش و ژن خۆشەویست کراوە بەلامەوەوئ ۆقرەیی و سۆمای چاوانم لەنوێژدایە. ❸ هەروەها کاتێك منداڵەکەت بۆ قوتابخانە دەچیت ئەو فەرموودەی پێغەمبەری ﷺ بیرخەرەوە کە دەفەرمووێت: ( ﻣﻦ ﺳﻠﻚ ﻃﺮﻳﻘﺎً ﻳﻠﺘﻤﺲ ﻓﻴﻪ ﻋﻠﻤﺎً ﺳﻬﻞ ﺍﻟﻠﻪ ﻟﻪ ﻃﺮﻳﻘﺎً ﺇﻟﻰ ﺍﻟﺠﻨﺔ ) واتە: هەرکەسێ ڕێگایەك بگرێتە بەر بۆ دەستخستنی زانست و زانیاری خوای میهرەبان ڕێگای بەهەشتی بۆئاسان دەکات. ❹ وەهەروەها کاتێك زەردەخە دەکەیت بۆ ڕۆڵەکەت پێی بڵێ کەپێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی: ( ﺗﺒﺴﻤﻚ ﻓﻲ ﻭﺟﻪ ﺃﺧﻴﻚ ﻟﻚ ﺻﺪﻗﺔ ) واتە: زەردەخەنەت بۆ براکەت خێرو سەدەقەیە. لە کاتێکیش کە مەدح و ستایشی دەکەی ئەو فەرموودەی پێغەمبەری خوای ﷺ بۆ بخوێنەوە کە دەفەرمووێ: ( ﺍﻟﻜﻠﻤﺔ ﺍﻟﻄﻴﺒﺔ ﺻﺪﻗﺔ ) واتە: وشەی جوان خێرو سەدەقەیە. ❺ ئەگەر لە کۆڕو مەجلیسی کەسانی بەتەمەندا بویت داوا لە منداڵەکەت بکە ڕێزو حورمەتیان بگرێت چونکە لەوەدا گوێڕایەڵی پێغەمبەری خواﷺ دەکەین کە فەرموویەتی: (ﻟﻴﺲ ﻣﻨﺎ ﻣﻦ ﻟﻢ ﻳﺮﺣﻢ ﺻﻐﻴﺮﻧﺎ ﻭ ﻳﻮﻗﺮ ﻛﺒﻴﺮﻧﺎ) واتە: کەسێك لە ئێمە نیە کە بەزەیی بە لەخۆ بچوکتر دانەیەتەوەو ڕێزی لەخۆ گەورەتر نەگرێ. 👈بەم شێوەیە هەڵسوکەوت و خوڕەوشتی ڕۆڵەکانتان بەسوننەت و سیڕەتی پێغەمبەری ئازیز ﷺ ببەستنەوەﻭ فێری فەرموودەکانیان بکەن. م.یونس باویانی