سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەمە چیرۆک نییە ڕوداوێکی ڕاستییە ..!!
گۆڕینی فۆنت


ئەمە چیرۆک نییە ڕوداوێکی ڕاستییە ..!!

ڕووداوێکی راستەقینە لە کوردستان بیخوێنەوە:

منداڵێک سەیارە لێی دەدات دایکی منداڵەکە لە شۆفێرەکە خۆشدەبێت لەجێگای ڕووداوەکە نەخۆشخانە و مزگەوتێک دروست دەکەن.

10 مانگ پێش ئێستا دایک و باوک و منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ دەچن بۆ باخەکەیان لە مێرگەپان ـ سلیمانی قەدەری خوا وابوو کە لە سەیارەکە دادەبەزن سەیارەیەک لە منداڵەکە دەدات دەست بەجێ منداڵەکە گیان لەدەست دەدات.
شوفێرەکە منداڵەکە هەڵدەگرێ و دەیباتە لای دایکی، دایکی منداڵەکە دەبینێت منداڵەکە گیانی لەدەستداوە بە شۆفێرەکە دەڵێت هیچ خۆت تێک مەدە بڕۆ خودا تا ئێرەی دابوو بە من، ڕازین بەم قـــەدەرە بەڵام پەلە مەکە دەچمە ژوورەوە و دێمەوە.

شۆفێرەکە ترس دایدەگرێ نەوەک شتێک بکەن بەڵام کە دایکەکە دەگەڕێتەوە کراسێکی بە دەستەوەیە هی پیاوەکەی پێی دەڵێت ئەم کراسە خاوێنە لەبەرکە ئی خۆت خوێناویە بەو شێوەیە مەچۆرە ناو خەڵکی، ھەر دەست بەجێ بڕیار ئەدەن لەگەل باوکی ئەم منداڵە ھەمان ئەو شوینە بکەن بە مزگەوت و قاتی خوارەوەشی بکەن بە نەخۆشخانە.

لەماوەی ئەم 10مانگەدا باوکی منداڵەکە بەهاوکاری خێرخوازان مزگەوت و نەخۆشخانەیەکیان لە شوێن ڕووداوی هاتووچۆکە دروستکرد بەناوی مزگەوتی مەروان ئەو منداڵەی کە سەیارە لێیدا ناوی مەروان بوو بۆیە مزگەوتەکەیان بەناو ئەوە ناونرا.

دوێنی شەممە ڕێکەوتی 2021/6/5 بە ئامادەبونی مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتی ناوچەکە دەرگای مزگەوتەکە کرایەوە بەڕوی نوێژخوێناندا و ئێستا مزگەوتی مەروان نوێژ و تاعەت و خواپەرستی تێدا دەکرێت ، دایک و باوکی مەروان هەم لە شۆفێرەکە خۆشبون هەم دوو پرۆژەی خێرخوازیان لە جێگاکەیدا دروستکرد.

"رێکەوت عبدالرحمن"

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود 



 427

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram