سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەکاڵاکردنی ئافرەت لە پێناو چی؟
گۆڕینی فۆنت


بەکاڵاکردنی ئافرەت لە پێناو چی؟

ئەگەر هاتوو خێزان خشتێکی سەرەکی بێت لە کۆمەڵگە، ئەوا بە دڵنیاییەوە دایکیش خشتێکی سەرەکییە لە خێزان. هەر لێرەشەوە سیستەمی نوێی جیهانی سەرنجەکانی لەسەر گرفتەکانی مێینە چڕدەکاتەوە.
ئەو گوتارە چڕەی لە ئێستادا لەسەر مێینەیە، گوتارێکی تێکدەرانەیە کە جاڕی مسۆگەری ململانێی نێوان نێرینە و مێینە دەدات، پێویستی دانانی کۆتاییەکە بۆ مێژووی نێرینەی باوکسالاری و دەستپێکی ئەزموونکردنێکە بەبێ بیرەوەری مێژوویی. هەروەها گوتارێکە ئامانجی بەرهەمهێنانی نیگەرانی و پەرێشانی و بێزاری و نائارامییە لە دەروونی ئافرەتدا، ئەویش لە ڕێی سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی ئافرەت بەجۆرێک لەدەرەوەی چوارچێوەی خێزان نەبێت، نەتوانێت شوناسی خۆی بسەلمێنێت. ئەگەر ئافرەتیش لە خێزان کشایەوە خێزان دادەخورێت و هەرەس دەهێنێت، لەگەڵیشیدا گرنگترین سەنگەری دژ بە بڵاوبوونەوەی داگیرکاری و دەست ڕۆیشتوویی ڕۆژاوایی هەرەس دەهێنێت، هەروەها گرنگترین ئەو دامەزراوانەی کە مرۆڤ لەڕێیانەوە پارێزگاری لە بیرەوەری مێژوویی و شوناسی نەتەوەیی و سیستەمی بەهاگەرایانەی خۆی دەکات، هەرەس دێنێت.
بەم جۆرەش سیستەمی نوێی جیهانی لەڕێی هەڵوەشاندنەوەوە، سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە سیستەمی کۆنی داگیرکاری شکستی هێنا لە بەدەستهێنانیدا کە لەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆوەبووە.

عەبدولوەھاب مسیری

لە پەیجی ئاستانە وەرگیراوە

 530

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram