زنجيرەى عەقيدەو بيروباوەرى ئيسلامى بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (1). وانەی یەکەم الحمد للە ، والصلاة والسلام علی رسول الله ، وعلی آله وصحبه ومن والاه ، اما بعد : بێگومان گرنگە منداڵ بەر لە هەموو شتێک یەکەم جار فێری عەقیدەیەکی دروست بکرێت کە لەگەڵ تەمەن و ئاستی تێگەیشتنیدا بگونجێت هەتا لەسەری پەروەردە بکرێت ، جا لەبەر ئەوە ئێمەش بەسوود وەرگرتن لە قوڕئان و سوننەت و لە هەندێک لە کتێب و نامیلکەی زانایان لە بواری عەقیدەدا لەسەر داوای برایەکی زۆر خۆشەویست هەڵساین بەئامادەکردنی ئەم بابەتە گرنگە بۆ منداڵان و هەراشان . هیوادارین منداڵان و هەراشان و قوتابیانی قوڕئان و مزگەوت و نەوەی نوێی ئیسلام لێیەوە فێری عەقیدەیەکی کورت و دروست ببن ، یان باوکان و دایکان ، یان مامۆستاکان لەسەری پەروەردەیان بکەن ان شاء الله ، وصلی وسلم علی نبینا محمد . وانەی یەکەم : ناسینی خوا . ١ - خوات کێیە ؟ - خوام اللە یە ئەو زاتەی من و هەموو خەڵک و هەموو گەردوون و هەموو بوونەوەرانی دروست کردووە . ٢ - چۆن و بەچی خوا ئەناسیتەوە ؟ - بەنیشانەکانیدا ئەیناسمەوە ، وە لە نیشانەکانیشی : دروستکردنی ئاسمان و زەوی و جیاوازی زمانەکان و رەنگەکان و شەو و رۆژ و خۆر و مانگ ، قال الله تعالی : ( ومن آیاته خلق السموات والارض واختلاف السنتكم والوانكم ان في ذلك لآیات للعالمین ) [ الروم : ۲۲ ] ، وقال تعالی : ( ومن آیاته اللیل والنهار والشمس والقمر ) [ فصلت : ۳۷ ] . ٣ - بەڵگەی تاک و تەنیایی خوا چییە ؟ - ئەگەر لە ئاسمانەکان و زەویدا خواگەلێکـ(ـی حەق) جگە لە اللە هەبوایە ئەوا سیستەمی ئاسمانەکان و زەوی تێک ئەچوو ( لو کان فیهما آلهة الا الله لفسدتا فسبحان الله رب العرش عما یصفون ) [ الانبیاء : ۲۲] . ئامادەکردنی : مامۆستا مصطفی محمــــد جعفــــــر (گوڵپی)