چيرۆكێكى كاريگەر.! لە دیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا بێژەرێك پرسیارێكی لە میوانەكەی كرد كە ملیۆنێرێکی ناسراو بوو ، چ شتێك لە ژیانتدا لە هەموو شتێكی تر زیاتر دڵخۆشی کردووی ؟؟؟ ملیۆنێرەكە ووتی " من لە ژیانمدا بە چوار قۆناغی بەختەوەریدا تێپەڕیووم ، بەڵام بەختەوەری ڕاستەقینەم لە قۆناغی چوارەمدا دۆزییەوە . لە قۆناغی یەکەم : هەوڵمدا هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنم كە حەزم لێ بوو ، دوای ئەوەی بەدەستم هێنان ئەو بەختەوەریەم نەدۆزیەوە كە من عەوداڵی بووم . لە قۆناغی دووەم : هەوڵمدا ئاستی حەزو خولیاكانم فراوانتر بكەم ، بۆ ئەو مەبەستەش شتی گرانبەها ترو پڕ سەرمایە ترم كڕی ، بەڵام دیقەتم دا كاریگەری خۆشیەكانی كاتی بوو ، ڕەنگ و بۆی لەزەتەكانی بە خێرایی لە نێوچوون . لە قۆناغی سێیەم : بڕیارمدا پرۆژەی زەبەلاخ و گرینگ بەدەست بهێنم ، وەك کڕینی یانەی تۆپی پێ و کۆمەڵگەی گەشتیاری و هۆتێلی پێنج ئەستێرەو دەیان شتی تر ، بەڵام ئەمجارەش ئەم بەختەوەرییەی خەونم پێوەدەبینی نەهاتە دی . لە قۆناغی چوارەم : هاوڕێیەكم داوای لێ كردم بەژداری بكەم لە كڕینی چەند کورسیەكی جوڵاو بۆ كۆمەڵێك منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت . چیرۆكەكە لێرەوە دەستی پێكرد منیش بەدەم داواكاری هاوڕێکەوە چووم ، بە پەلە چەند کورسیەكم كڕی ، بەڵام هاوڕێكەم مكوڕ بوو لەسەر ئەوەی دەبێ بەدەستی خۆم ئەو کورسیانە بدەم بە منداڵەكان ، بۆیە منیش بە ناچاری ڕۆیشتم ، كاتێك کورسیەكانم پێدان بە چاوەكانی خۆم بینیم خەندو خۆشی لە چاوەكانیان دەباری ، بە کورسیەوە لەملا بۆ ئەملا دەڕۆیشتن ، پڕ بە دڵ پێدەكەنین ، هەر دەتەگوت ئەوە قاچە ڕاسەقینەكەیان بۆ گەڕاوەتەوە . بەڵام ئەوەی لە هەمووی زیاتر خۆشی و ئاسوودەیی خستەدڵمەوە ، ئەوەبوو كاتێك خەریك بوو دەڕۆیشتم منداڵێكیان تووند قاچی گرتم ، هەوڵمدا بە نەرمی قاچم لە ژێر دەستی دەربهێنم ، بەڵام ئەو تووندتر قاچی گرتم و هەردوو چاوەكانی بڕیبووە چاوەكانم . منیش خۆم چەماندەوەو گوتم " كوڕی خۆم ئایا شتێكی ترت لە من دەوێت تاوەكو پێتی بدەم پێش ئەوەی بڕۆم ؟؟؟ بەڵام ئەو وەڵامێكی دامەوە مووچڕک بە هەموو لەشمدا هات ، بۆ یەكەم جار لە ژیانمدا تامی بەختەوەری ڕاستەقینەم كرد ..... پێی گوتم " نا هیچی ترم ناوێت ، دەمەوێ تێر تەماشات بکەم ، بۆ ئەوەی كاتێک لە بەهەشت بە خودای گەورە گەیشتم بەباشی بتناسمەوەو جارێكی تر سوپاست بكەم لەبەردەم خودای گەورە " . لە خۆشیا دەستم كرد بە گریان هەرگیز لە ژیاندا ئەوەندە نەگریام . لەبەرئەوە هەر كاتێك ویستت دڵخۆش بێت ، ئەوا دڵی كەسێكی تر خۆش بكە . وەرگێڕانی : قەهـار حەسەن كەپەنكی.