زنجيرەى عەقيدەو بيروباوەڕى ئيسلامى بۆ مناڵان و نەوجەوانان. (3). وانەی سێیەم : ناسینی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم : ١ - پێغەمبەرت کێیە ؟ - پێغەمبەرم محمدی کوڕی عبداللە کوڕی عبدالمطلب کوڕی هاشمە ، و هاشمیش لە هۆزی قوڕەیشە ، قوڕەیشیش لە نەتەوەی عەرەبە ، ئەو خاتەم و دوواهەمینی پێغەمبەرانە صلی اللە علیە وسلم . ٢ - خودا بۆ کێی ناردووە ؟ - خودا ناردوویەتی بۆ هەموو خەڵک تێکڕا بەعەرەب و عەجەم و جن و ئینس بەموژدەدەر و ترسێنەر و بانگخواز بۆ عبادەتی اللە بەتاک و تەنها خۆی . ٣ - واجبمان چییە بەرامبەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ؟ - بڕواپێکردنییەتی لەوەدا هەواڵی داوە و گوێڕایەڵییەتی لەوەدا فەرمانی پێکردووە و دوورکەوتنەوەیە لەوەی نەهی و قەدەغەی کردووە . ٤ - بەڵگە چییە لەسەر ئەوە ؟ - قال تعالی : ( ومن یطع الله ورسوله ویخش الله ویتقه فاولئك هم الفائزون ) [ النور : ٥۲ ] . واتە : ئەوەی گوێڕایەڵی خودا و پێغەمبەرەکەی بکات و لە خودا بترسێت و پارێزی لێ بکات ئەوانەی وان سەرکەوتوون . ٥ - چی دەڵێیت کاتێک ناوی پێغەمبەرت گوێ لێبوو ؟ - دەڵێم : صلی اللە علیە وسلم . پێغەمبەر : نێردراو بەپەیامی خوداوە بۆ لای خەڵک . نووسین و ئامادەکردنی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر