زنجيرەى عەقيدەو بيروباوەڕى ئيسلامى بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (4). وانەی چوارەم : حیکمەت لە دروستکردنی خەڵک ١ - اللە تعالی جن و مرۆڤی بۆچی دروستکردووە ؟ - دروستی کردوون بۆ ئەوەی بیپەرستن ، و هیچ شتێک نەکەن بەشەریک بۆی . ٢ - بەڵگە چییە ؟ - خودا فەرموویەتی : ( وما خلقت الجن والانس الا لیعبدون ) [ الذاریات : ٥٦ ] . ۳ - مانای پەرستن ( عبادەت ) چییە ؟ - عبادەت ناوێکی کۆکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوەی خودا حەزی پێدەکات و پێی رازییە لە گوتارگەل و کردارگەلی دیار و نادیار . ٤ - جۆرەکانی عبادەت چییە لەگەڵ نموونەهێنانەوەدا ؟ ١ - عبادەتی دیار : وەک دوعا و نوێژ و تەواف . ٢ - عبادەتی نادیار : وەک ترسان لە خودا و تەوەکول و خۆشەویستی بۆ خودا و لەبەر خودا . ٥ - بەڵگە چییە ؟ - خودا فەرموویەتی : ( قل ان صلاتي ونسكي ومحیاي ومماتي لله رب العالمین ) [ الانعام : ۱٦۲ ] . ٦ - یەکەم شت چییە خودا فەرزی کردووە لەسەرمان ؟ - یەکەم شت خودا فەرزی کردووە لەسەرمان ئەوەیە کە ئەو بەتاک و تەنها بپەرستین و هیچ شتێک نەکەین بەشەریک بۆی . ٧ - بەڵگە چییە ؟ - خودا فەرمویەتی : ( واعبدوا اللە ولا تشرکوا بە شیئا ) [النساء : ۳٦] . واتە : اللە بەتاک و تەنیا بپەرستن و هیچ شتێک مەکەن بەشەریکی لە پەرستندا . نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر