کوڕی خاك پيتي هێ (هاء)ی مێینه (هاء التأنيث) پيتي(هاء) دوو جۆره له قورئاندا. یه‌که‌م/ ئه‌وه‌ی وه‌ک پيتي(هاء) کێشراوه، پێی ده‌وترێت تێی خڕ(التاء المربوطة). نمونه: أُولَـئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَـئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ[البقرة:157] ، وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللّهِ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ[النحل:53] ، [البقرة:110] ، [الشعرا‌ء:85]. دووه‌م/ ئه‌وه‌ی کێشراوه وه‌ک تێی کراوه(التاء المفتوحه). نمونه: وَاذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ[البقرة:231] ، ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَت اللّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ[آل عمران:61] ، [الروم:50]. ئه‌م دوو جۆره نووسینه‌ش له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کێشرانی عوسمانییه و له‌سه‌ر خوێنه‌ریش پێویسته ئاشنا ببێت به‌هه‌ردوو جۆره‌که بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به پيتي(هاء) کێشراوه بوه‌ستێت وه‌ک ده‌نگی(هاء) و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که وه‌ک تێی کراوه نووسراوه بوه‌ستێت به‌ده‌نگی تێ(التاء).. هه‌رچی ئه‌و وشانه‌ی که به‌تێی کراوه بۆ مێینه(التاء التأنیث) کێشراون دوو جۆرن: یه‌که‌م/ ئه‌وانه‌ی که‌هه‌موو خوێندنه‌وه‌کان به‌تاک(المفرد) ده‌یخوێننه‌وه. ئه‌و وشانه هه‌مووی ژماره‌یان سیازده(13) وشه‌ن و له چلویه‌ک(41) جێگه له‌قورئاندا هاتوون، بۆ خوێندنه‌وه‌ی خیلاف هه‌یه، هه‌ندێ له خوێنه‌ره‌کان به هێ(هاء) له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن و ئه‌وانی تریش به تێ(تاء). حه‌فصیش له‌وانه‌یه که به تێ(ت) له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێ.. وشه‌کانیش ئه‌مانه‌ن: 1/ وشه‌یرَحْمَتَ : له‌حه‌وت جێگه‌دا به تێی کراوه نووسراوه.. ئه‌وانیش: *أُوْلَـئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَتَ اللّهِ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ[البقرة:218]. *إِنَّ رَحْمَتَ اللّهِ قَرِيبٌ مِّنَ الْمُحْسِنِينَ[الأعراف:56]. ئه‌وانی تر[هود:73] ، [مریم:2] ، [الروم:50] ، [الزخرف:32] ، [الزخرف:32]. **جگه له‌م جێیانه له هه‌موو قورئاندا به تێی خڕ نووسراوه، وه‌ک له‌لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ[الزمر:53]. 2/ وشه‌ینِعْمَتَ: له یازده جێگه‌دا به‌م شێوه‌یه هاتووه: *وَاذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ. *وَاذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاء فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ. ئه‌وانی تر[المائدة:11] ، [إبراهیم:34 و28] ، [النحل:72 و83 و114] ، [لقمان:31] ، [فاطر:3] ، [الطور:29]. **جگه له‌م جێیانه له هه‌موو قورئاندا به تێی خڕ(ة) نووسراوه.، وه‌ک له‌وَإِن تَعُدُّواْ نِعْمَةَ اللّهِ لاَ تُحْصُوهَا إِنَّ اللّهَ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ[النحل:18]. 3/ وشه‌یلَّعْنَت: ته‌نها له‌دوو جێگه‌دا: *ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَت اللّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ[آل عمران:61] *وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَيْهِ إِن كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ وَيَدْرَأُ[النور:7]. **جگه له‌م جێیانه له هه‌موو قورئاندا به تێی خڕ(ة) نووسراوه، وه‌ک له‌ُأوْلَـئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللّهِ وَالْمَلآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ[آل عمران:87]. 4/ وشه‌یامْرَأَتُ: له حه‌وت جێگه‌دا هاتووه: *إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ. *وَقَالَ نِسْوَةٌ فِي الْمَدِينَةِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ[یوسف:30]. ئه‌وانی تر[یوسف:51] ، [القصص:9] ، [التحریم:10 و 11] . **جگه له‌م جێیانه له هه‌موو قورئاندا به تێی خڕ(ة) نووسراوه، وه‌ک له‌ُوَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً[الأحزاب:50]. 5/ وشه‌یمَعْصِيَتِ: ته‌نیا له‌دوو جێگه‌دا: *وَيَتَنَاجَوْنَ بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ[المجادلة:8]. *َلَا تَتَنَاجَوْا بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ[المجادلة:9]. ئه‌وانی تر له داهاتوودا ده‌نووسرێنه‌وه پشت به‌خوا..