زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (6). وانەی شەشەم : روکنەکانی ئیسلام یەکەم : شەهادەتی ان لا الە الا اللە وان محمدا رسول اللە . ا - مانای شەهادەتی ان لا الە الا اللە چییە ؟ - ئیمانە بەوەی هیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە ئیللا اللە نەبێت . - بەڵگە چییە ؟ - قال تعالی : ( شهد اللە انە لا الە الا هو والملائکة واولوا العلم قائما بالقسط لا اله الا هو العزیز الحكیم ) [ آل عمران : ۱۸ ] . ب - شەهادەتی ان لا الە الا اللە چی لە خۆدەگرێت ؟ - نەفی و ئیسپات لە خۆدەگرێت : - نەفی بۆ هەموو جۆرەکانی (عبادات) پەرستنەکان لە غەیری (اللە) . - ئیسپات بۆ هەموو جۆرەکانی (عبادات) پەرستنەکان بۆ (الله) بەتاک و تەنیا . ج - مانای شەهادەتی ان محمدا رسول اللە چییە ؟ - ئیمانە بەوەی محمد صلی الله علیه وسلم پێغەمبەر و نێردراوە لە لای (اللە) ەوە بۆ عەرەب و عەجەم ، بۆ جن و ئینس بەگشتی ، وە باوەڕپێکردنی و گوێڕایەڵیشی (واجب) ئەبێ لەسەر هەموو خەڵک . - بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی کە بۆ هەموو خەڵک نێردراوە ؟ - قال تعالی : ( قل یا ایها الناس انی رسول اللە الیکم جمیعا ) [ الاعراف : ١٥٨ ] . - بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی کە گوێڕایەڵیی لەسەر هەموو خەڵک (واجب) ئەبێ ؟ - قال تعالی : ( واطیعوا الله والرسول لعلكم ترحمون ) [ آل عمران : ۱۳۲ ] ، وقال تعالی : ( وان تطیعوه تهتدوا ) [ النور : ٥٤ ] . نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر