سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (7).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (7).

وانەی حەوتەم : بەرپاکردنی نوێژ (اقام الصلاة)

ا - گرنگییەتی نوێژ چییە ؟
- نوێژ کۆڵەکە و ستونی دینە ، و روکنی دووەمی ئیسلامیشە لە دووای دوو شەهادەتەکە ، پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " بني الاسلام علی خمس : شهادة ان لا الە الا اللە وان محمدا رسول الله واقام الصلاة ...." رواه البخاري ومسلم . وە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم نیسبەتی تارکی نوێژی داوەتە لای کوفر و فەرمویەتی : " ان بین الرجل وبین الشرک والکفر : ترک الصلاة " رواه مسلم وغیره .

ب - ئەوانەی تەمبەڵی و ئیهمالی لە ئەنجامدانیدا ئەکەن سزایان چییە ؟
- وەیل و سزای سەختە ، خودا فەرمویەتی : ( فویل للمصلین الذین هم عن صلاتهم ساهون ) [ الماعون : ٤ - ٥ ] .

ج - ژمارەی نوێژە فەرزەکان لە شەو و رۆژێکدا چەندەیە ؟ و ناویان چییە ؟

- ژمارەیان پێنج نوێژە ، ئەوانیش بەیانی ، و نیوەڕۆ ، و عەسر ، و مەغرب ، و عیشا ، بەیانی دوو ڕەکعە ، و نیوەڕۆ چوار رەکعە و عەسر چوار رەکعە و مەغرب سێ رەکعە و عیشا چوار رەکعەیە ، کۆی رەکعەکانیشیان حەڤدە رەکعەیە .

د - مانای بەرپاکردنی نوێژ ( اقام الصلاة ) چییە ؟
- ئەنجامدانییەتی بەخشوع و سەرکزییەوە بۆ اللە لە کاتەکانیدا بەتەواوی روکنەکان و واجبەکان و مەرجەکان و هەیئەتەکان و سوننەتەکانییەوە بەکۆمەڵ .

هـ - بەڵگەی واجببونی نوێژ چییە ؟
- خودا فەرمویەتی : ( واقیموا الصلاة وآتوا الزكاة وما تقدموا لانفسكم من خیر تجدوه عند الله ان الله بما تعملون بصیر ) [ البقرة : ۱۱۰ ] .

نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر



 471

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram