زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (9). وانەی نۆیەم : رۆژووی رەمەزان ا - مانای رۆژوو چییە ؟ - رۆژوو تەعەبود و پەرستشە بۆ اللە بەتەرکی خواردن و خواردنەوە و رۆژووشکێنەکانی تر لە هەڵهاتنی بەیان (طلوع الفجر) ەوە بۆ ئاوابوونی خۆر بەیەقین . ب ـ بەڵگە چییە لەسەر (وجوب) و فەڕزبوونی رۆژوو ؟ ـ خوا فەرمویەتی : (یایها الذین آمنوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم لعلكم تتقون) [البقرة : ١٨٣] . مانای (کتب علیكم الصیام) لە ئایەتەکەدا چییە ؟ - اي : فرض علیكم الصیام . واتە : رۆژووتان لەسەر فەڕزکراوە . وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم و هەموو زانایان و راڤەکارانی قوڕئان و ئەهلی لوغە بە(فرض) مانا و راڤەیان کردووە ، وە ئێمە مانا و راڤەکردنی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم و زانایان و راڤەکارانی قوڕئانمان بەسە بۆ مانا و راڤەی دەقەکان و پێویستمان بەمانا و راڤەی خەڵکێکی جاهیل و مولحید و گومڕاکار نییە راڤەی ئیسلام و دەقەکانی قوڕئان و سوننەتمان بۆ بکات ، ئەوان با لە جەهل و ئیلحاد و گومڕایی خۆیاندا خول بخۆن و بخولێنەوە ، یان با لە رقاندا بمرن . ئاخر ئەوان کێن و چین تا مانا و راڤە بۆ ئیسلام و دەقەکانی قوڕئان و سوننەت بکەن ؟؟؟؟؟!!!!! - وە فەرمانی بەڕۆژووی مانگی رەمەزان کردووە و فەرمویەتی : (شهر رمضان الذي انزل فیه القرآن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان فمن شهد منکم الشهر فلیصمه...)[البقرة : ۱۸٥] . جا فەرمایشتیی : (فلیصمه) لە ئایەتەکەدا : (فمن شهد منکم الشهر فلیصمه) ئەمرە بەرۆژووی مانگی رەمەزان ، و ئەمریش بۆ (وجوب) ە ، مادام هیچ قەرینەیەک نەبێت لەوە لای بدات ، وە هیچ قەرینەیەکیش نییە لە (وجوب) لای بدات بۆ (ندب) و (استحباب) ، هەتا کەسێک بێت و بڵێت : رۆژووی مانگی رەمەزان سوننەتە ... ـ پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لە فەرمایشتەکانی خۆیدا ئەوەی بۆمان رونکردووەتەوە کە خوا رۆژووی مانگی رەمەزانی فەڕزکردووە و فەرمویەتی : " اتاكم رمضان ، شهر مبارك ، فرض الله عز وجل علیكم صیامه ، تفتح فیه ابواب السماء ، وتغلق فیه ابواب الجحیم ، وتغل فیه مردة الشیاطین ، لله فیه لیلة خیر من الف شهر ، من حرم خیرها فقد حرم " (صحیح النسائي ۲۱۰) . وفِي حَدِيثِ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُبَشِّرُ أَصْحَابَهُ : « قَدْ جَاءَكُمْ رَمَضَانُ ، شَهْرٌ مُبَارَكٌ ، افْتَرَضَ اللهُ عَلَيْكُمْ صِيَامَهُ ، تُفْتَحُ فِيهِ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَتُغْلَقُ فِيهِ أَبْوَابُ الْجَحِيمِ ، وَتُغَلُّ فِيهِ الشَّيَاطِينُ ، فِيهِ لَيْلَةٌ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ، مَنْ حُرِمَ خَيْرَهَا فَقَدْ حُرِمَ » (رَوَاهُ أَحْمَدُ) . وە لە کاتی نزیکبونەوەشیدا موژدەی بەهاوەڵانی ئەدا و ئەیفەرموو : وا رەمەزان هات ، مانگێکی موبارەکە ، خوا رۆژووەکەی لەسەرتان فەڕز کردووە ، دەرگاکانی ئاسمان و بەهەشتی تێدا ئەکرێنەوە ، و دەرگاکانی دۆزەخی تێدا دائەخرێن ، دێو ودرنجی شەیتانەکانی تێدا زنجیرئەکرێن ، شەوێکی تێدایە کاروکردەوە تێیدا خێرترە لە هەزار مانگ ، ئەوەی مەحروم بێ لە خێری ئەو شەوە ، بێگومان ئەوە مەحروم بووە . - رۆژووی مانگی رەمەزان فەڕزێکە لە فەڕزەکان و روکنێکە لە روکنەکانی ئیسلام . قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : " بني الاسلام علی خمس : شهادة ان لا اله الا الله واني رسول الله واقام الصلاة وایتاء الزكاة وصوم رمضان ... " . جـ - حوکمی ئەوەی نکوڵی و ئینکاری لە وجوبی رۆژووی رەمەزان بکات چییە ؟ - ئەوەی نکوڵی و ئینکاری لە وجوبی رۆژووی رەمەزان بکات کافرە . د - ئامانج و سوود لە رۆژوو چییە ؟ ١ ـ تەقوا و پارێز لە خوا بەتاعەت و ئەنجامدانی فەرمانەکانی و تەرک و وازهێنان لە سەرپێچییەکانی . ٢ - تەحقیقی ترس لە خوا سبحانە . ٣ - هەستکردن بەپێویستی و پێداویستی هەژاران و کەمدەستان . + مەحروم : بێبەشکراو لە خێر . + وجوب : واجببون . + ندب ، استحباب : سوننەت ، یان خیلافی فەرز و وجوب . نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر