باوکی موحه‌ممه‌د الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على إمام المتقين، وعلى آله وصحبه والتابعين.. ئه‌ی باوكی به‌رێز: سه‌لام و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوات لێ بێت، داواكاری ئه‌جرو پاداشتم بۆ خۆم و بۆ تۆش، له په‌روه‌ردگار ئه‌پاڕێمه‌وه كه بتكاته باوكێكی هه‌ست زیندو و به‌و شێوه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت هه‌ڵسیت به ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانت. خوای متعال ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعيته). باوكی به‌ڕێزو به قه‌در: خوای گه‌وره له داهاتودا له‌وه‌ی له‌ژێر چاودیرو ریعایه‌تی تۆدایه پرسیارت لێ ده‌كات، له منداڵه‌كانت، له ماڵه‌كه‌ت، له خێزانت، له داهاتوی ماڵه‌كه‌ت، چۆن په‌روه‌رده‌ت كرد، به‌ره‌و كوێت بردن، به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاوت پێ هه‌ڵگرتن. ئه‌ی باوكی به‌رێز: له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و كارانه‌ی ئایینی پیرۆزت داوات لێ ده‌كه‌ن، چاندن و ڕوواندنی ئیمان و باوه‌ڕه له ماڵه‌كه‌تدا، وه ماڵه‌كه‌ت له سه‌ر یادی خوا به ئاگا بێنێته‌وه، وه ماڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر یادی خوا بخه‌ون، وه هه‌رچییه‌ك ده‌بێته هۆی غه‌زه‌ب و خه‌شمی په‌روه‌ردگارت و پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایه له ماڵ تووڕی بده‌یت، له ماڵه‌كه‌تدا گۆرانی و مۆسیقای خراپ و بێ كه‌ڵك و بێ سوود وه‌ده‌ر نێیت، زنجیره‌ی خراپ و ڕوخێنه‌ر، گۆڤاری خیلاعی و ناڕ‌ه‌وا، ئه‌ی باوكی به‌ڕێز له‌سه‌ره‌ته قودوه‌و پێشه‌وا بیت له ماڵه‌كه‌تدا و خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و چاكه‌و خواناسی له ماڵه‌كه‌تدا بڕوێنیت، چونكه دڵنیا به منداڵه‌كانت چاو له‌تۆ ده‌كه‌ن و خوو ئاكاری تۆ ده‌گرن، وه‌ك شاعیر ده‌فه‌رموێت: "وينشأ ناشئ الفتيان منا على ما كان عوده أبوه" ڕ‌ه‌وشت به‌رزو جوان به، له‌گه‌ڵ خوادا ڕاستگۆ به، هه‌ڵس و كه‌وتت له‌گه‌ڵ كتێبی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم باش بێت، چونكه تۆ ده‌بیته پێشه‌وایه‌كی شوێنپێهه‌ڵگر بۆ ماڵ و منداڵه‌كانت، وه تۆ ده‌یانپارێزێت له سزای خوا. تۆ نموونه‌ی چاولێكراوی بۆیان له دنیادا. خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالى ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ. داواكارم له خوای گه‌وره له چاكه‌كه‌ران و خواناسانت بگێرێت، ئه‌وانه‌ی ڕووی خوا‌و ماڵی دواڕۆژیان ده‌وێت. ئه‌ی باوكی به‌رێزو دڵسۆز: هه‌ندێك له باوكان له پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و پول و ژیانی كه‌می دونیادا، ماڵ و منداڵیان پشت گوێ خستووه‌و وازیان لێ هێناون، له‌به‌ر سه‌رقاڵی و جه‌نجاڵی دونیا بیری په‌روه‌رده‌و ئاراسته‌كردنی منداڵه‌كانیان نه‌ماوه، ئیتر ماڵه‌كانیان تێك شكاون و دوور كه‌وتونه‌وه له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم. به هۆی ژیانی دیناو سه‌رقاڵییان به پاره‌وپۆل هیچ ئاسارو دیارده‌یه‌كی ئیسلامی له ماڵه‌كانیان نا‌بینیت، نه قورئان خوێندن، نه زیكر‌و یادی خوا، نه به‌ندایه‌تی، نه ڕه‌وشتی په‌سه‌ندو جوان، به‌ڵكوو فیتنه‌و ئاشوب و خراپه سه‌رپای ماڵه‌كه‌یان چنیوه، له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه ده‌رگای خراپه‌و دوور له خواییان له خۆیان كردۆته‌وه، وای لێ هاتووه وه‌ك كه‌لاوه‌یه‌كی وێران كه له هه‌موو شوێنكێه‌وه خشت و خاڵی تێدا فڕێ ده‌ن. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ أَمْ مَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ. به‌خوای گه‌وره‌ت ئه‌سپێرم باوكی به‌رێزم، به‌هیوای وریا بوونه‌وه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ماڵ و منداڵت، له‌ده‌ست نه‌دانی ئه‌مانه‌تی هه‌ره‌گه‌وره‌ی سه‌رشانت.