سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (10).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (10).

وانەی دەیەم : حەجی ماڵی خوا

ا ـ مانای حەج چییە ؟ یان حەج چییە ؟
- حەج قەصدی ماڵی خوا و مەشاعیرە بۆ ئەداکردن و هەڵسان بەعبادەتێکی تایبەت و کارگەلێکی دیاریکراو لە زەمەنێکی تایبەت و دیاریکراودا بەچۆنیەتییەکی دیاریکراو .

ب ـ ماڵی خوا ئەکەوێتە کوێ ؟
- ئەکەوێتە شاری مەککەی رێزلێگیراو .

ج ـ حوکمی حەج چییە ؟
ـ حەج فەڕزی عەینە لەسەر هەموو موکەللەفێکی موسڵمانی توانا لە تەمەندا یەک جار ، هەروەها روکنێکە لە پێنج روکنەکەی ئیسلام ، و فەڕزییەتی بەکتاب و سوننەت و (اجماع) کۆدەنگی زانایان سابت و جێگیر بووە .

د ـ بەڵگە چییە لەسەر واجببونی حەج ؟
- خوا فەرمویەتی : ( وللە علی الناس حج البیت من استطاع الیه سبیلا ) [آل عمران : ۹۷] .

وە پێغەمبەرەکەشی صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " بني الاسلام علی خمس : شهادة ان لا اله الا الله ، وان محمدا عبده ورسوله ، واقام الصلاة ، وایتاء الزكاة ، وصوم رمضان ، وحج البیت " متفق علیه .

وە دیسان فەرمویەتی : " یا ایها الناس ، قد فرض الله علیكم الحج فحجوا ... " رواه مسلم .

وە بەجگە لەوە زانایان ئیجماعیان لەسەر واجببونی کردووە لەسەر ئەوەی توانای بەدەنی و ماڵی هەبێت یەک جار لە تەمەندا .

حوکمی ئەوەی ئینکاری لە واجببونی حەج بکات چییە ؟

ـ ئەوەی ئینکاری واجببونی حەج بکات موڕتەد و کافرە.

نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر



 481

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram