ئەو کردەوانەی پێویستە لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا ئەنجام بدرێن! ١-خوێندنی قورئان و خۆفێرکردنی و فێرکردنی خەڵکی... ٢-زۆر ئیستیغفار کردن.... ٣-چاکە لەگەڵ دایک و باوک و سیلەی ڕەحم گەیاندن.... ٤-خواردن بەخشین بەنەدارو هەژاران.... ٥-سڵاو لەخەڵکی کردن... ٦-سوڵحو بەین خەڵکی چاک کردن.... ٧-فەرمان بەچاکە کردن و ڕێگری کردن لەخراپە... ٨-زمان خۆ گرتن لەدرۆو بوهتان و نەمیمەو خراپە.... ٩-داوێن خۆپاک ڕاگرتن... ١٠-بەخشین لەپێناوی خوای گەورە... ١١-لادانی ئاستەنگ و ئەزیەت لەڕێی خەڵکی... ١٢-چاکە کردن لەگەڵ دەرو دراوسێیا... ١٣-ڕێزگرتنی میوان.... ١٤-دەس کردنەوەو بەخشین بەماڵ و منداڵی خۆت... ١٥-کەفالەتی هەتیو کردن.... ١٦-سەردانی کردنی نەخۆش...بەڕەچاوکردنی دۆخەكەوە...!!! ١٧-جێبەجێ کردنی پێویستی موسوڵمانان... ١٨-ئەزیەت نەدانی موسوڵمانان... ١٩-زۆر سەڵاوات دان لەسەر ڕەسول اللە💐 ٢٠-نەرمو نیانی بەرانبەر ئەهلی ئیسلام... ٢١-نیەت هێنان و کردنی قوربانی... ٢٢-کردنی تەکبیراتی ئەم ڕۆژانە... ٢٢-سیلەی ڕەحم گەیاندنی هاوڕێکان باوک و دایکت.... ٢٤-دوعا کردن بۆ خوشک و برا مسوڵمانەکانت.... ٢٥-بەدەمەوە چونی خەڵکی بێ چارە... ٢٦-چاکە کردن... ٢٧-کردنی زیکرەکانی دوای نوێژەکان و زیکری بەیانی و ئێوارەو خەوتنان.... ٢٨-کردنی نوێژە فەرزەکان بەجەماعەت... ٢٩-چاوداخستن لەئاست حەراما... ٣٠-کردنی سونەتە ڕاتیبەکان... ٣١-دوعاکردن لەبەین بانگ و قامەتا... ٣٢-دڵ خۆشکردنی موسوڵمانان... ٣٢-کاسبی حەڵاڵ کردن... ٣٤-بەزەیی هاتنەوە بەخەڵکیا.... ٣٥-زۆر خوێندنی سورەی...کەهف... ٣٦-زۆر خوێندنی....موعەویزات...سێ سورەتەکە.... ٣٧-ڕێ نیشاندانی خەڵکی بۆچاکە... ٣٨-یارمەتی دانی موسوڵمانان بۆ هەر کارێکی خەیری.... ٣٩-فێرکردنی کوڕو کچەکانت بۆ کاری چاکە.... ٤٠-نەبونی هیچ حەقدو ڕقێک بەرانبەر خوشک و برا موسوڵمانەکانت. " م.خالد جباری " #نۆمینەی_حاجیان #_شیخ_احمد_کاکە_محمود پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.or