نەمانی عیلم و زانیاری، بە وەفاتی زانایان و مامۆستایانە..! هێمن عه‌بدولعه‌زیز عنْ عبدِ اللَّه بن عمرو بن العاص رضي اللَّه عَنهُما قال: سمِعتُ رسولَ اللَّه (صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم) يقول: «إنَّ اللَّه لا يقْبِض العِلْم انْتِزَاعاً ينْتزِعُهُ مِنَ النَّاسِ، ولكِنْ يقْبِضُ العِلْمَ بِقَبْضِ العُلَماءِ حتَّى إذا لمْ يُبْقِ عالماً، اتَّخَذَ النَّاسُ رُؤوساً جُهَّالاً فَسئِلُوا، فأفْتَوْا بغَيْرِ علمٍ، فَضَلُّوا وأَضَلُّوا» [متفقٌ عليه] واته: له عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌مری كوڕی عاص -خوایان لێ ڕازی بێت- ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌ڵێت: گوێم له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو كه ئه‌یفه‌رموو: "بێگومان خوای په‌روه‌ردگار زانست و زانیاری له خه‌ڵك هه‌ڵناگرێت به هه‌ڵگرتن، بگره ئه‌م زانست و زانیارییه به هه‌ڵگرتنی زانایان هه‌ڵئه‌گرێت. تا که هیچ زانایه‌ك نه‌ما، خه‌ڵكی كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌فام ئه‌كه‌ن به (زانا و ده‌مڕاستی خۆیان) و پرسیاریان لێ ئه‌که‌ن!. ئه‌وانیش به بێ زانست فه‌توایان بۆ ئه‌ده‌ن و گومڕایان ئه‌كه‌ن و گومڕا ئه‌بن!. [متفق عليه]