سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (10).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرە بابەتی تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.

زنجیرەی دەیەم:

بەشی دووەم:
بەرەکەت لە خواوەیە.!

خۆشەویستان لەبەشی یەکەمدا باسی ئەوەمان کرد تەبەروکی مەشروع نا مەشروع هەیە، ئێستا دەستدەکەین بەباسکردنی تەبەروکی مەشروع،

+ - تەبەروک یا بەرەکەتی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم:
گەورەترین کەسێک کە پڕاو پڕ بەرەکەت بێ خودی پێغەمبەرە صلی الله عليه وسلم، خوای گەورە بەرەکەتێکی تایبەتی پێ بەخشیوە، کە بەکەسی تری نەداوە، هەر لەبەر ئەوەیە هاوەڵان رەزای خوایان لێ بێ لە عارەق و تفی پێغەمبەریان صلی الله عليه وسلم وەردەگرت و دەیان هێنا بە جسمی خۆیاندا، هەروەها کاتێک سەری دەتاشی یا کورتی دەکردەوە هاوەڵان بە شێوەیەک دەوریان لێ دەدا هەر مویەکی لێ ببوایەوە دەکەوتە سەر دەستی هاوەڵێک، [بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە]

بوخاری گێراویەتیەوە لە ئەبی جەحیفەوە کە وتویەتی: پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم لە نیوەڕۆدا هات بۆ لامان ئاوی دەست نوێژیان بۆ هێناو دەست نوێژی گرت، خەڵک لە ئاوی دەست نوێژەکەیان هەڵ دەگرت ئەیاندا لە جسمی خۆیان پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم دو ڕکات دو ڕکات نوێژی نیوەڕۆو عەسری کرد، ئەبو موسی دەڵێ: پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم داوایکرد قاپێکی بۆ بێنن ئاوی تیابێ، هەردوو دەست و دەموچاوی تێدا شۆردو ئاوی لە دەمی ڕادا، پاشان فەرمووی پێیان لێی بخۆنەوەو بیکەن بە دەمو چاوو گەردنتاندا.
لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە لە سەهلی کوڕی سەعدەوە کە بیستویەتی لە پێغەمبەرەوە صلی الله عليه وسلم لە شەڕی خەیبەردا فەرمووی: بەیانی ئاڵاکە دەدەمە دەست پیاوێک خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو سەرمان دەخات، بۆ بەیانی هەموو هاوەڵان هەستان و ئاواتیان دەخواست ئەو کەسە ئەوبێ، فەرمووی: عەلی لەکوێیە؟ وتیان: چاوەکانی دەیەشێ، فەرمانی کرد بانگی کەن بانگیان کرد، تفی کردە هەردوو چاوی و هەرلەو شوێنەدا چاک بوو، وەک ئەوە کە هیچ شتێکی نەبوبێ.
ئەم فەرموودانەو بەدەیان فەرموودەی تر ئەوەمان پێ دەڵێن: پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم خودی خۆی و ئەوەی لە جسمی دەکردەوە وەک موو عارەق و تف و ئاوی دەستنوێژەکەیی و هەتا لیباسەکانی، وە ئەو شتانەی بەکاری دەهێنا لەقاپ و حەربەو شمشێرو عاساکەیی و .. هتد خوای گەورە بەرەکەتی تێ کردبوون، هاوەڵان کاتێک چاوی پیس لێی دانایە یا نەخۆش بکەوتنایە، یا توشی لەرزو تا بونایە لە شوێنەواری پێغەمبەریان صلی الله عليه وسلم هەڵدەگرت و بەکاریان دەهێنا خوای گەورە شیفای دەدان، دوای مردنی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم و بە تێپەڕبوونی ساڵ و چەرخەکان شوێنەوارو موو لیباس و قاپ و پێداویستیەکانی تری پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم هەمووی لەناوچوون و هیچ بەڵگەیەکی بڕوا پێکراومان نیە هیچ شتێک لەوانە مابێ، بێگومان هەر مەتحەفێک موو یا شمشێرێکی خستبێتە ناو شوشەوە، نابێتە بەڵگە کە ئەوە هی پێغەمبەر بێت صلی الله عليه وسلم هەڵگیراوەو ماوەتەوە، دروست نیە راگەیەنرا ئەو مووە یا ئەو تاکە نەعلە یا ئەو فڵان شتە لە فڵان مەتحەف هی پێغەمبەرە صلی الله عليه وسلم بچین بەکاری بێنین بۆ تەبەروک.
پوختەی قسە لە ئێستادا هیچ ئاسەوارێکی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم نەماوە تا خەڵک تەبەروکی پێ بکات.
بێگومان ئەو تەبەڕوکی ئاوی دەست نوێژو تف و عارەق و دەست هێنان بەسەر نەخۆش و قاپەکانی و پێڵاوو جلەکانی تایبەت بووە بە پێغەمبەرەوە صلی الله عليه وسلم، چونکە ئەو تەبەروک و پیرۆزیە خوای گەورە تایبەتی کردووە بەو زاتە گەورەوە، هەتا خەلیفەکانی پێغەمبەری خوا ئەبوبەکری سدیق و عومەری کوڕی خەتاب و ئیمامی عەلی و کە ئامۆزاو زاوای پێغەمبەرە صلی الله عليه وسلم، نەبیستراوە هیچ هاەوڵ و تابعینێک هیچ شتێکی ئەو خەلیفانەیان بەتەبەروک دانابێ، خۆ گومانیشمان نیە لە دوای پێغەمبەران علیهم السلام خۆشەویسترین و خواناسترین کەس لە سەر زەوەی ئەبوبەکری سدیقە، باشە پێم ناڵێن کاتێک ئەبوبەکر خۆی و پێویستیاتەکانی تەبەروک نەبوبێ چۆن دەکرێ کەسانێک لە جیهاندا پەیدا ببن خۆیان یا کەل و پەلیان ببێتە تەبەروک بۆ خەڵک، خۆ نزیکترین کەس لە پێغەمبەرەوە صلی الله عليه وسلم فاتیمەی کچیەتی باشە لەکوێدا هەیە فاتیمە ئیدیعای تەبەروکی خۆی بکات یا هاوەڵێک باسی تەبەروکی فاتیمەی کردبێ، کەواتە کەس بەناوی نەوەی پێغەمبەرو شێخایەتی و هەر بڕو بیانویەکی تر بۆی نیە خەڵک بگەوجێنێ و بەناوی تەبەروک و نزیکی لە خواوە یا هەر ناوێکی تر، خۆی لەخەڵک بە پیرۆزو گەورەتر دەربخات، بڵێ من لای خوا شتم پێ دەکرێ خوای گەورە دەفەرموێ: (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) ئەم بنەمایەی خوای گەورە دایناوە هەموو کەس بە هەوڵ و تێکۆشان لە عیبادەت و تاک خواناسیدا بە دڵێکی ساغ دەتوانێ بیگاتێ ئیتر بۆ خەڵک خۆیکاتە کۆلەی خەڵکێکی تر کە خوای گەورە رێی پێ نەداوە، [ إِنْ هِيَ إِلَّا أَسْمَاءٌ سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَاؤُكُم مَّا أَنزَلَ اللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ ۚ] سورة النجم.

نوسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 29

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus