سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (12).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (12).

وانەی دوانزدەهەم : بنەماکانی ئیمان

بنەمای دووەم : ئیمان بەفریشتەکان

ا ـ مانای ئیمان بەفریشتەکان چییە ؟

ـ ئیمان بەفریشتەکان باوەڕپێکردنێکی تەواوە بە بونییان و بەکارەکانیان و بەسیفاتیان و بەناوەکانی ئەوانەی ناویان لە قوڕئان و سوننەتدا هاتووە و بەوەی کە اللە دروستی کردوون بۆ عبادەتی خۆی و هەر فەرمانێکیان پێ بکات سەرپێچی ناکەن و هەرچیان فەرمان پێ بکرێ ئەنجامی ئەدەن .

ب - بەڵگە چییە لەسەر ئیمان بەفریشتەکان ؟
ـ خودا فەرمویەتی : ( آمن الرسول بما انزل الیه من ربه والمؤمنون كل آمن بالله وملائكته وكتبه ورسله لا نفرق بین احد من رسله وقالوا سمعنا واطعنا غفرانك ربنا والیك المصیر ) [ البقرة : ۲۸٥ ] .
وە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم کاتێک جبریل علیه السلام پرسیاری ئیمانی لێکرد .. فەرموی : " الایمان ان تؤمن بالله وملائكته و .. و .. و .. و .. " .

ج : ژمارەی فریشتەکان چەندە ؟
ـ ژمارەیان زۆرە ، هیچ کەسێک ناتوانێ سەرژمێریان بکات و ژمارەیان بزانێت بەجگە لە اللە .

د ـ سیفاتیان چییە ؟
ـ خوا دروستی کردوون لە روناکی ..
ـ بەندەگەلێکی ڕێزلێگیراون ..
ـ بەشەو و رۆژ پاکانە و تەسبیحی خوا ئەکەن و وەڕەز نابن ..
ـ باڵدارن و دوو دوو و سێ سێ و چوار چوار باڵیان هەیە ، و جبریل بەخۆی شەش سەد باڵی هەیە .
ـ ناخۆن و ناخۆنەوە و ناخەون ..
ـ جائیز نییە وەسف بکرێن بەنێر و مێ و هاوسەرگیری و نەوەخستنەوە .
ـ جائیز نییە زێدەڕەوییان تێدا بکرێ بەنەزرکردن بۆیان و هاوار لێکردنیان و پەرستنیان و .. هتد .

هـ - کارەکانیان و ئەرکەکانیان : فریشتەکان هەر یەکێکیان و هەر ژمارەیەکیان کار و ئەرکی تایبەت بەخۆیان پێ سپێردراوە ، لەوانە :
- جبریل : کاروباری وەحی پێ سپێردراوە .
- میکائیل : کاروباری بارینی بارانی پێ سپێردراوە .
ـ اسرافیل : فووکردن بەصوری پێ سپێردراوە .
ـ فریشتەی مەرگ و یارمەتیدەرانی : گیانکێشانیان پێ سپێردراوە .
ـ هەڵگرانی عەرش : هەڵگرتنی عەرشی خوایان پێ سپێردراوە .
ـ کەتەبە ، واتە : نوسەرەکانی کردەوەکان : نوسینی کردەوەکانی بەندەکانیان پێ سپێردراوە .
وە حەفەظە و بەجگە لەوانە فریشتەگەلێکی تر بوونیان و ناوەکانیان و کارەکانیان و ئەرکەکانیان و سیفەتەکانیان لە قوڕئان و سوننەتدا جێگیر بووە .

نووسینی: مامۆستا مەلا مصطفی محمد جعفر



 27

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus