سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆژی عەرەفه‌ ڕۆژی ماڵ شۆردن و ڕۆژی بازار كردن و رۆژی خه‌وتن و پاڵ كه‌وتن نییه‌ .!
گۆڕینی فۆنت


ئــاگــادار بــن.!

ڕۆژی عـــەرەفـــه‌ ڕۆژی مــــاڵ شـــــۆردن و ڕۆژی بــــازار كـــــردن و رۆژی خـــــه‌وتن و پـــاڵ كـــه‌وتن نییه‌ ..

ئه‌مه‌ ڕۆژێكی پیرۆزو گه‌وره‌یه‌ ... خودای گه‌وره‌ شانازی به‌ خه‌ڵكی ئه‌و رۆژه‌وە ئه‌كات له‌ نێو فریشته‌كانی .
رۆژی ڕزگاربونه‌ له‌ ئاگر.. رۆژی په‌رستن و تێكۆشانه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌فس و رۆژی دوعاو نزاو پاڕانه‌وه‌یه‌ كه چاكترین په‌رستنه‌ لای خودای گه‌وره‌..
هه‌وڵدان بكه‌ن له‌م رۆژه‌دا یه‌ك هه‌ناسه‌ له‌ كیس خۆتان مه‌ده‌ن هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كتان نزیكبونه‌وه‌ بێت بۆ په‌روه‌ردگارتان، بیرتان بێت ئه‌گه‌ر گه‌وهه‌رێكی دونیایتان له‌ كیس بچێت چه‌ند غه‌مبار ئه‌بن ؟! ئه‌ی چۆن ئه‌و گه‌وهەره‌ی دونیا و قیامه‌ت له‌ كیس خۆتان ئه‌ده‌ن؟
شه‌وی قه‌در پیرۆزه‌ به‌ڵام په‌نهان و نادیاره‌ به‌ڵام رۆژی عه‌ره‌فه‌ پیرۆزه‌و په‌نهان و نادیار نییه‌ ..
له‌ شه‌وی قه‌در فریشته‌كان بۆ سه‌ر زه‌وی دائه‌به‌زن ...له‌ رۆژی عه‌ره‌فه‌ش هه‌روه‌ها ..
ئه‌م هه‌له‌ پیرۆزه‌ له‌ كیس خۆتان مه‌ده‌ن هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م خشته‌یه‌ بۆ خۆتان له‌م رۆژه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن..
یه‌كه‌م/ شه‌وی عه‌ره‌فه‌ زوو بخه‌ون تا رۆژه‌كه‌ی به‌ جوانی په‌رستنی تیا بكه‌ن.
دووه‌م / به‌ر له‌ نوێژی به‌یانی پارشێو بكه‌ن به‌ نییه‌تی به‌ ڕۆژوو بوون .
سێیه‌م / به‌ر له‌ نوێژی به‌یانی دوو ركعات نوێژی سوپاسگوزاری بۆ خودا بكه‌ن سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارتان بن كه‌ ئه‌م ساڵیش گه‌یشتنه‌وه‌ به‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌.
چواره‌م / تا كاتی هاتنی نوێژی به‌یانی ئیستغفار بكه‌ن به‌ڵكو ناوتان له‌ نێو لیستی ئیستغفاركاراندابێ .
پێنجه‌م/ خۆتان بۆ نوێژی به‌یانی ئاماده‌ بكه‌ن به‌ هه‌ستی ئه‌وه‌ نوێژه‌كه‌تان بكه‌ن له‌كاتی ده‌ستنوێژی هه‌موو گوناحی ساڵی ڕابردوتان هه‌ڵوه‌ریوه‌،
شه‌شه‌م/ به‌رده‌وام بن له‌ دوعاو نزاكردنی دوای ده‌ست نوێژ.
حه‌وته‌م / نوێژی به‌یانی ئه‌نجام بده‌ن و له‌ شوێنی نوێژه‌كه‌تان بمێنه‌وه‌ تا رۆژهه‌ڵاتن به‌ پانزه‌ ده‌قیقه‌.
هه‌شته‌م/ ته‌كبیرات لێ بده‌ .
نۆیه‌م/ له‌کاتی مانه‌وه‌ت بۆ كاتی رۆژهه‌ڵاتن زیكری به‌یانیان له‌ یاد مه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خوێندنى قورئان و نزا كردن و پاڕانەوە و تەسبيحات كردن.
دەيەم/ نوێژى چێشتەنگاو بكە كە پاداشتى عومرەيەكە و ئەم عومرەيە لە كيس خۆت مەدە.
يانزە / يەك هەناسە لەم رۆژە بە فيرە مەدە .. هەناسەيك زكر بێ .. هەناسەيەك صەلاوات بێ .. هەناسەيەك ئامۆژگارى بێ .. هەناسەيەك دڵنەوایی بيێ .. هەناسەيەك خەندە و خۆشى بێ بۆ خزم و دۆستان ..
دوانزە/ كە هەستت بە ماندوبون كرد چەند ساتێك پشوو بدە و سەر خەوێك بشكێنە و ئەويش بە عيبادەت بۆت حسابە گەر بە نيیەتى گەرانەوەى هێز و توانا بۆ بەردەوام بون لە عيبادەت و پەرستنەكانت بيكەيت ..
سيانزە/ نوێژى نيوەڕۆ بە كۆمەل لە مزگەوت بيكە لە گەڵ خوێندنى قورئان و ئەنجام دانى نوێژە سوننەتەكان لە گەڵیدا .
چواردەهەم/ نوێژى عەسريش بە كۆمەل ئەنجامى بدە ..
پانزەهەم / بەر لە نوێژى مەغريب چەند ساتێك بۆ خۆت گۆشەگير بكە و دوعا و پاڕانەوە لە خودا بكە ئاوات و هيواكانت بۆ بهێنێتە دى و داواى لێخۆشبون و بەردەوامى و ئيستقامەت پێ ببەخشێت دۆست و ئەحبابەكانيشت لە دوعاكان لە يادمەكە ..

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 24

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus