سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (12).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.

زنجیرەی دوازدەیەم.

بەشی چوارەم:

بسم اللە الرحمن الرحیم.

٭ - ئەو تەبەروک و بە پیرۆز دانانە کە دەڵێین بیدعەیە دەبێتە سێ جۆر:

جۆری یەکەم: بریتیە لە تەبەڕوک بە ئەولیاو پیاوچاکان: لە زنجیرەکانی تردا باسمان کرد کە بەڵگەی زۆر هەیە لەسەر تەبەروک بە جسم و ئەندام و ئاسەواری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و ئەوشتانەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەکاری هێناون، وەک موو عارەق و ئاوی دەست نوێژو جلەکانی و کەل و پەلەکانی و .... هیتد
بەڵام جگە لە پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم لە هاوەڵان و تابیعین و ئەولیاو پیاوچاکان، هیچ بەڵگەیەکی راست و دروستمان نیە بەڵگەبێ لەسەر دروستی تەبەروک بە جسم و جل و کەل و پەلیان، بە هیچ شێوەیەک گونجاوو دروستنیە پیاوچاکان قیاس کرێنە سەر پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم چونکە هیچکەس ناگاتە ئاستی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بە هاوەڵانیشەوە کە خوای گەورە لە وەسفیانا دەفەرموێ: [وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} [التوبة: 100]،
لە هیچ شوێنێکدا نەهاتووەو باس نەکراوە هاوەڵان تەبەروکیان بە جل و کەل و پەل و شوێنەواری ئال و بەیتی پێغەمبەر و خەلیفە راشیدەکان کردبێ، هەرواها تابیعین و دوای ئەوانیش کەسیان تەبەروکیان بەکەس نەکردووە، ئەگەر ئەوان بە دروستیان بزانیایە دەیان کرد، کە ئەوان نەیان کردووە چۆن گونجاوو دروستە کەسانێکی تر بێن شتێک داهێنن کە پێشتر نەکراوە، ئایە دەرکرێ بڵێین ئەو ئەولیاو پیاو چاکانە لە هاوەڵان گەورەترو بەرێزترن؟!!
هەندێک لەو جۆرە تەبەروکانەی بەناو پیاوچاکان دەیکەن و حەرامە: - دەڵێم بەناو پیاوچاک چونکە‌ پیاوچاک قەت ناڵێ دەستم یا شتەکانم تەبەروکە -
× -- دەستهێنان بەسەر خەڵکداو لەبەرکردنی لیباسی و خواردنی پاشماوەی ئاوو خواردنەکەیی و ئاوی دەست نوێژ .... هتد
× - ماچ کردنی گۆڕەکەیان، و دەست پێدا هێنانی، و هەڵگرتنی گڵی گۆڕەکەی.یا دانانی شت لە سەرگۆڕو مەرقەدەکەی بۆ ئەوەی تەبەڕوکاوی بێ.
بێگومان ئەو کارانە نابەجێ و حەرامەو دروست نیە ئەو کارانە لەگەڵ گۆڕی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بکری.
بەڵام تەبەروک بە دوعاو پاڕانەوەی پیاوچاکان دروستەو شەرعیە، وەک ئەوە بچی بۆلای پیاو چاکێکی زیندوو پێی بڵێی دوعام بۆ بکە ان شاء الله دوعای تۆ گیرایە لای خوای گەورە،

هەڵوێستی شافیعی و تەبەروک:
ئایە راستە ئیمامی شافیعی تەبەروکی بە گۆڕی ئیمام ئەبو حەنیفەو کراسی ئیمام ئەحمەد کردوە؟
هەندێک لە شێخ پەرست و گۆڕ پەرست هاتوون بۆ برەودان و بە مەشروع دانانی بیدعەو خەرافیاتی تەبروک، هەندێک چیرۆکی درستکراو باس دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە یەکێک لەو پێشەوا گەورانەی خەرافیاتیان بۆ دروستکردوەو داویانەتە پاڵی ئیمامی شافیعیە، بە قسەی ئەوان ئیمام شافیعی کەسێکی ناڵێین موشریک بووە بەڵام بیدعەچی بووە،
لە زۆر کتێبی سۆفیەکاندا ئەم ریوایەتە باس دەکەن و دەڵێن: رەبیع وتویەتی: شافیعی چوو بۆ میسر من لەگەڵیا بووم، وتی ئەی رەبیع ئەم نامەی من بگرە بیبە بیدە دەستی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و وەڵامەکەم بۆ بێنەرەوە، رەبیع دەڵێ چومە بەغدا نامەکەم پێ بوو، کاتی نوێژی بەیانی گەشتم بە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل نوێژی بەیانیم لەگەڵ کرد، کاتێک لە میحرابەکە دورکەوتەوە، نامەکەم پێداو پێم وت ئەوە نامەی براکەتە شافیعی لە میسر، ئەحمەد وتی: سەیرتکردووە؟ وتم نەخێر، باوکی عبداللە نامەکەی هەڵچڕی و چاوەکانی پڕبوو لە فرمێسک وتم: چی تێدا نوسراوە باوکی عبداللە، وتی دەڵێ: پێغەمبەری صلی الله عليه وسلم لە خەودا بینیوە، فەرموویەتی پێی نامەیەک بنوسە بۆ باوکی عبداللە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و سەلامی منی پێ بگەیەنە و بڵێ تۆ توشی تاقی کردنەوە دەبی، بانگت دەکەن بۆ ئەوەی بڵێی قوڕئان دروستکراوە، بە قسەیان مەکە خوای گەورە، زانستەکەت بەرز دەکاتەوە هەتا رۆژی قیامەت، رەبیع دەڵێ وتم: مژدەت لێ بێ ئەحمەد ئەویش یەکێک لە کراسەکانی ژێرەوەی کە بەرجسمی کەوتبوو دایکەنی دای بەمن، منیش لێم وەرگرت و بە وەڵامی نامەکەوە گەڕامەوە بۆ میسرو دامە دەست شافیعی، شافیعی پێی وتم: ئەوە چیە ئەحمەد پێی داوی؟ وتم ئەو بلوسەی پێدام کە لەسەر جسمی بوو، شافیعی وتی: پێم ناخۆش نیە پێی داوی، بەڵکو تەڕیکەو ئاوەکەیم بەرێ تا تەبەروکی بێ بکەم.
وەڵامی ئەم بەسەرهاتە دروستکراوە لە بەشی پێنجەم ببینە.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 23

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus