(11) خــــاڵی گرنگ بۆ خوشکان. ✏️ خوشکانی باڵاپۆش ئایا دەزانن باڵاپۆشی تۆ ئەمڕۆ چی دەگەیەنێت..؟! • خوشکەکەم ئایا دەزانیت باڵاپۆشی تۆ ئەمڕۆ نیشانەی بەھێزی و دامەزراوی ئیمانی تۆ دەردەخات ؟! • ئایا دەزانیت باڵاپۆشی تۆ ئەمڕۆ براکانت لە نەزەر و تاوان دەپارێزێت؟! • ئایا دەزانیت باڵاپۆشیت ئەمڕۆ چقڵێکی ژەھراویە بۆ عەلمانیەکان و ڕێکخراوە بێ دینەکان ؟! • ئایا دەزانیت باڵاپۆشی تۆ ئەمڕۆ ھۆکارێکی بەھێزە بۆ سەرخستی ئیسلام لەم سەدەی ٢١ دا کە خیلافەتی ئیسلامی لەکارخراوە ؟! • ئایا دەزانیت باڵاپۆشیت لەم کات و ساتەی ئێستەدا کە فەسادی و فیتنەو خراپەکاری ھەموو کوچەو قوژبنێکی دونیایی گرتوەتەوە ، دەبێتە گرنگترین ھۆکاری چونە بەھەشتی تۆ ؟! • ئایا دەزانیت ھۆکارە بۆ ئاسودەیی دەرونت ؟! • ئایا دەزانیت ھۆکارە بۆ ئەوەی کەسانەی بەرانبەرت بەچاوی ڕێزو گەورەیی و شەرم سەیرت بکەن ؟! • ئایا دەزانیت گرنگترین ھۆکارە بۆ پارێزراویت لەدەستی نەفس نزم و گەمژەکان ؟! • ئایا دەزانیت لای خودا چەندە پلەت بەرز دەبێتەوە کاتێ ئەو ھەموو مۆدێل و جل و کاڵا جۆراوجۆرانە دەبینیت ھاوڕێ و کەسانی دەوروپشتت لەبەری دەکەن و پێشبڕکێ دەکەن بۆ ڕازاندنەوەی خۆیان، تۆش تەنھا لەبەر "الله ' ھەموویت وەلا ناوە و ڕوت لە باڵاپۆشی کردوە ؟! • ئایا دەزانیت باڵاپۆشی ھەڵبژاردنی خودایە بۆتۆ ، ھەڵبژاردنی خوداش لە سفوری و ناپۆشتەی جوانتر و لەپێشترە؟! • ئایا دەزانیت ، ھەمیشە دروستکەر جوانی لە دروستکراوەکەیدا باشتر دەبینێ و دەزانێ کام شێواز بۆ ئەو جوانە ، باڵاپۆشی بۆ تۆ ھەڵبژارد چونکە جوانترینە ؟