هاوڕێیەتی مناڵەکاتان بکەن بۆ چوونە مزگەوت، بەتایبەتی لە رۆژی هەینیدا. _ ڕێگە بدەن گوێیان لە وتەکانی خوای گەورە بێت کە قورئانی پیرۆزە. _ ڕێگە بدەن گوێیان لە وتەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ بێت کە سونەتە پیرۆزەکەیەتی. _ دڵە کانیان مەست بکەن بە چیرۆکی هاوەڵ بەرێزەکانی پێغەمبەر ﷺ. _فێریان بکەن رۆژی هەینی جەژنێکە ئیمانیان نوێ ئەکاتەوە بە بیستنی وتار و زیکرو تەرتیلی قورئان. _ پێی بڵێ ڕۆڵەکەم خێرو جوانی لێرەدایە، نەوەک لە قاوە خانەو سەری کۆڵانەکان و ڕێگەوبانەکان. _ پێی بڵێ ڕۆڵەکەم لێزمەبارانی ڕەحمەت لێرەیە، هەر لێرە بەخشش و رەحمەتەکانی خوای گەورە دادەبارێن. _ پێی بڵێ ڕۆڵەی ئازیزم ئەگەر لە ناو هەواو ئارەزووەکانتا ون بوویت، ئەگەر ناڕەحەتی و کەمی بژێوی ژیان دەوریان دایت، ئەگەر کەش و دۆخی ژیان تۆیان فڕان، ئامان بەرەو ماڵەکانی خودا بگەڕێرەوە! لە کۆتاییدا پێی بڵێ ڕۆڵە جوانەکەم لەبەر خوای گەورە زۆرم خۆش ئەوێیت ❤️ . نووسینی: سایە فارس پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org