کەس فریشتەو بێ کەم و کوڕی نیە.! کە تەمەن سەردەکەوێ و ژیان لەگەڵ زۆر کەس دەکەیت لە هاوڕێ و خزم و کەسوکارو چین و توێژە جیاجیاکان، لە خوێندکاری و لەمامۆستایی و لە کاری ڕێکخراوەیی، یەکێک لەو ڕاستیانەی بەعەمەلی پێیگەیشتم ئەوەیە کەس کامڵ و بێ کەموکورتی وبێ هەڵە نیە تا هیچ مرۆڤێک نەبێتە فریشتە.! هەیە نمونەیە لە مامۆستایی و لە بەخشندەیی، بەڵام زۆر توندو زبرە بەرامبەر بە هونەر، بەرامبەر بە ژن، هەیە پزیشکەو نمونەیە لە پزیشکی و لەکاری خۆبەخشی، کەچی زۆر وشک و توندە لە مامەڵەی ئاسایی، هەیە زۆر بەصەبرە لەگەڵ نەخۆشی بەس بێ صەبرە لەگەڵ کەس و کار، هەیە زیرەکە لەقوتابخانە، بەڵام سلوکی جوان نیە لەگەڵ دایک و باوک..هتد.. وەک وتراوە مانگیش دیوێکی تاریکی هەیە. هەرچۆن دنیاو ژیانی هیچ تاکێک کامڵ نیە و نابێتە بەهەشت و هەر بەدنیا دەمێنێتەوە، مرۆڤیش وەک تاک کامڵ نیە نابێتە فریشتەو بەمرۆڤی دەمێنێتەوە.! بۆیە گرنگە هەموومان ئەمە بزانین تا هەڵەی بەرامبەرەکان توشی شۆکمان نەکات، وە هەموو شتێ لەیەک کەس وەرنەگرین لەبەر ئەوەی لەشتێکدا نمونەیە، هەروەها لەبەر هەڵەیەک یان کەموکورتیەک هەمووشتێکی یەکێک ڕەفز نەکەین و پەراوێزی نەخەین و نەتوانین سود لەجوانیەکانی وەرگرین.. مامەڵەی جوانیەکانی یەکتر بکەین و دان بەهەڵەی خۆماندا بنێین و لەهەڵەی بەرامبەر ببورین، خۆ ئەگەر هەڵەکە گەورەبوو، ڕق لە کەسەکە هەڵنەگرین، ڕق لەکردەوەکەی هەڵگرین. دواجار ئێرە دنیایەو،ئێمەش مرۆڤین کەسیش بەزیندویی لەم دونیایە دەرناچێ. #_شیخ_احمد_کاکە_محمود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org