له یەکەم رۆژی ساڵی ١٤٤٣ کۆچیی چی ڕێ پێدراوە ئەنجام بدرێت.؟ ١/ محرم / ١٤٤٣ک : چی رێپێدراوە موسڵمان بیکات یان بیڵێت لە کاتی چوونەناو مانگێکی تازەوە ، یان لە کاتی چوونەناو ساڵێکی تازەوە ؟؟ ئەوەی رێپێدراوە نزاکردنە بەم نزایە : " اللهم ادخلە علینا بالامن والایمان والسلامة والاسلام وجوار من الشیطان ورضوان من الرحمن " . [٩/٨ ١:١٩ م] ئەمە سوننەتە ، چون هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کە باشترینی ئوممەت بوون ئەم دوعایە فێر ئەبوون وەک ئەوەی قوڕئان فێر ئەبوون کاتێک کە مانگی نوێ یان ساڵی نوێ داخڵ ئەبوو : عن عبد الله بن هشام رضي الله عنه قال : كان اصحاب رسول الله صلی الله علیه وسلم یتعلمون هذا الدعاء كما یتعلمون القرآن اذا دخل الشهر او السنة : " اللهم ادخله علینا بالامن والایمان والسلامة والاسلام وجوار من الشیطان ورضوان من الرحمن " . رواه البغوي في معجم الصحابة (۱٥۳۹) واسناده صحیح . واتە : خوایە بیهێنیتەوە بەسەرماندا بەئەمن و ئیمان و سەلامەتی و ئیسلام و پارێزران لە شەیتان و خۆشنودی لە رەحمانەوە . یەکی موحەڕەم ، یەکەم رۆژی ساڵی ١٤٤٣ کۆچی یە ، سوننەتە ئەم دوعایە لەمڕۆدا بخوێندرێت . ئێوەش لەمڕۆ و لە نوێبوونەوەی ئەوەڵی هەر مانگ و ساڵێکی کۆچیدا بیخوێنن ، و ئەم سوننەتە زیندوو رابگرن ان شاء الله . #_شیخ_احمد_کاکە_محمود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org