هیجرەت بە زمانی ژمارەکان *مەدینەی مونەوەرە کە پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ هاوەڵاندا (ڕەزای خوایان لێ بێت)، کۆچییا ن بۆ کرد، بە هێڵێکی ڕاست ٣٣٥ کیلۆمەتر لە مەککەی موکەرەمەوە دوورە. *کۆچ لە هاوینی ساڵی ٦٢٢ زاینی ڕوویدا،لەو کاتەدا بارودۆخی دوورگەی عەرەبی وشک و گەرم بووە، پێغەمبەر ﷺ تەمەنی ٥٣ ساڵ بووە. *ئەشکەوتی (ثور) کە پێغەمبەر ﷺ و ئەبوبەکری سدیق (خوای لێ ڕازی بێت)، پەنایان بۆ برد لە مەککەی موکەرەمە ٥ کیلۆمەتر دوورە. * پێغەمبەر ﷺ ٣ ڕۆژ لە ئەشکەوتی (ثور) مایەوە بۆ ئەوەی گوێبیستی بارودۆخی مەککە ببێت بە هۆی (عەبدوڵای کوڕی ئەبوبەکری سدیق)ەوە * کە پێغەمبەر ﷺ گەیشتە (قباء) یەکەم مزگەوتی لە ئیسلامدا دروستی کرد. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org