بەڵگەی بەڕۆژوبوونی ڕۆژانی تاسوعاو عاشوورا.! نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر گوڵپی. مەشروعییەتی رۆژووی تاسوعا و عاشوڕا ، واتە : نۆیەم رۆژ و دەیەم رۆژی مانگی موحەڕەم .. بەڕێزان/ رۆژی سێ شەممە رۆژی تاسوعایە ، واتە : نۆیەم رۆژی مانگی موحەڕەم ، و دوو بەیانی چوار شەممە رۆژی عاشورایە ، واتە : دەیەم رۆژی مانگی موحەڕەم ، جا ئەوەی ئەتوانێت رۆژی تاسوعا و رۆژی عاشورا ، واتە : رۆژی نۆیەم و دەیەمی ئەم مانگە بەڕۆژوو بێت با بەرۆژوو بێت ، چون بەڕۆژووبوون لەو دوو رۆژەدا سوننەتە و فەرموودەی صەحیح و دروست تێیاندا وارد بووە . موسی پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام وەک شوکرانەبژێری بۆ خودا لە رۆژی عاشورادا بەرۆژوو بووە لەسەر ئەوەی کە خودا خۆی و قەومەکەی تێدا رزگار کردووە لە نقوم بوون و دوژمنەکانیشی فرعەون و قەومەکەشی نقوم کردووە . عن ابن عباس رضي الله عنهما قال : لما قدم النبي صلی الله علیه وسلم المدینة فرای الیهود تصوم یوم عاشوراء ، فقال : " ما هذا الیوم الذي تصومونه ؟ قالوا : هذا یوم عظیم صالح انجی الله فیه موسی وقومه ، وغرق فرعون وقومه ، فصامه موسی شكرا لله فنحن نصومه ، فقال رسول الله صلی الله علیه وسلم : " فنحن احق واولی بموسی منكم " فصامه وامر بصیامه . متفق علیه . واتە : کاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چووە مەدینە بینی جوو لە رۆژی عاشورادا بەڕۆژوو ئەبن ، فەرمووی : ئەم رۆژە چییە وا بەڕۆژوو ئەبن ؟ وتیان : ئەمە رۆژێکی گەورە و چاکە خوا موسی و قەومەکەی تیا رزگارکرد ، فرعەون و قەومەکەشی تیا غەرق کرد ، جا موسی وەک شوکرانەبژێری بۆ خوا بەرۆژوو بوو ، ئێمەش بەڕۆژوو ئەبین ، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : ئێمە شایستەتر و لەبەرترین بەموسی لە ئێوە . جا خۆی بەڕۆژوو بوو ، فەرمانیشی بەموسڵمانان کرد بەڕۆژوو بن تێیدا . ئەم فەرموودەیە لە سەرەتای کۆچەوە بووە .. هەڵبەت جگە لەوە لە مەشروعییەتی رۆژووی عاشوڕادا فەرموودەیەکی زۆر سابت بووە ، و لە تاسوعاشدا هەندێک فەرموودەی مەڕفوع و مەوقوف سابت بووە ، لەوانە : عن عائشة رضي الله عنها ، قالت : كانت قریش تصوم عاشوراء في الجاهلیة ، وكان رسول الله صلی الله علیه وسلم یصومه ، فلما هاجر الی المدینة صامه وامر بصیامه ...الخ . متفق علیه . واتە : قوڕەیش رۆژی عاشورا لە جاهلییەتدا بەڕۆژوو ئەبوون ، و پێغەمبەری خواش صلی الله علیه وسلم رۆژی عاشورا بەڕۆژوو ئەبوو ، کاتێکیش کۆچی کرد بۆ مەدینە بەڕۆژوو ئەبوو ، فەرمانیشی بەموسڵمانان کرد بەڕۆژوو بن ... هتد . پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بەدێژایی ئەو ساڵانەی لە مەدینەدا ژیاوە لە رۆژی عاشورادا بەڕۆژوو بووە ، و لە کۆتا ساڵی تەمەنیدا کاتێک لە عاشورادا بەڕۆژوو بوو ، و فەرمانیشی بەموسڵمانان کردبوو تێیدا بەڕۆژوو بن ، هەندێک لە هاوەڵان بینی بوویان جوو و فەلە هەر رۆژی عاشورا بەگەورەئەگرن ، چوون بۆ خزمەتی و وتیان : ئەی پێغەمبەری خوا ، بێگومان جوو و فەلە رۆژی عاشورا بەگەورە ئەگرن ( ئەیانویست بڵێن با موخالەفەیان بکەین ، چون پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە سەرەتاوە موافەقەی ئەکردن ، بەڵام دوایی کە زانی بەردەوام ئەبن لەسەر کوفر و پیلانگێڕی و دوژمانەتی بۆ خوا و بۆ پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمانی بەموخالەفەیان کرد ) ، لەبەر ئەوە فەرمووی : ئەگەر ساڵی ئاییندە هاتەوە نۆی محرم بەڕۆژوو ئەبین . عن ابن عباس قال : حین صام رسول الله صلی الله علیه وسلم یوم عاشوراء وامر بصیامه ، قالوا یارسول الله : انه یوم تعظمه الیهود والنصاری ، فقال رسول الله : " فاذا كان العام المقبل ان شاء الله صمنا الیوم التاسع " ، فلم یات العام المقبل حتی توفي رسول الله " ، وفي روایة : " لئن بقیت الی قابل لاصومن التاسع " ، والمعنی مع العاشر ، ویفسره قول ابن عباس الاتي : ما ثبت من قول ابن عباس انه كان یقول : صومو ا التاسع والعاشر ، وخالفوا الیهود " . ئەم فەرموودەیەیان بەچەند مانگێک بەر لە کۆچی دوایی پێغەمبەر بووە صلی الله علیه وسلم .. رۆژووی رۆژی عاشورا ئەبێتە کەفارەتی ساڵێک پێش خۆی : عن ابي قتادة ، وفیه ان النبي قال : ...صیام یوم عاشوراء احتسب علی الله ان یكفر السنة التي قبله " رواه مسلم . والحاصل لە مەجموعی ئەو فەرموودانەوە کە لەو بارەیەوە هاتوون ، ئەوە روون ئەبێتەوە کە هەم پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و موسڵمانەکان و هەم قوڕەیش و هەم جولەکە لە رۆژی عاشوڕادا بەروژوو ئەبوون و کە ئیسلامیش هاتووە تەئکیدی لەسەر ئەوە کردووەتەوە و پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خۆی تێیدا بەڕۆژوو بووە و فەرمانیشی کردووە بەڕۆژووبوون تێیدا ، و نییەتیشی بووە کە لە رۆژی تاسوعاشدا بەڕۆژوو بێت ، بەڵام بەر لەوە کۆچی دوایی کردووە . جا ئەگەر کەسێک لەگەڵ رۆژی عاشوڕادا رۆژی تاسوعاش بەڕۆژوو بوو ، ئەوە سوننەتی پێکاوە . وە ئەگەر ویستیشی تاسوعا و عاشورا و رۆژێکیش لە دوای عاشورا لە مانگی محرەم بەڕۆژوو بێت ، ئەوە کامڵتر و باشترە لەسەر وتەی هەندێک لە ئەهلی علم ، وە ئەگەرنا با هەر تاسوعا و عاشورا بەڕۆژوو بێت . ئاگاداری : ئەوەی باسمان کردووە لەبارەی رۆژووی رۆژی عاشوڕا و رۆژووی رۆژی تاسوعاوە " آخر الامرین " ە لە سوننەتی رسول اللە دا صلی الله علیه وسلم . پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org