سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن لەمانا حەقیقیەكەی هیجرەت بگەین.؟!
گۆڕینی فۆنت


چۆن لەمانا حەقیقیەكەی هیجرەت بگەین.؟!

نوسینی: مامۆستا ناسیح مەجید.

كاتێك خوای گەورە باسی دروست بوونی مرۆڤ و جێنشین بوونی ئەكات لەسەر زەوی و ئەفەرمێت : (ۆإِذ قَاڵ رَبُّكَ لِلْمَڵائِكَەِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی اڵاَرْض خَلِیفَەً.... 30 البقرە) هەرچەندە ورد ببینەوە لەم ئایەتە هێشتا لەگەورەیی و پڕلەمانایی ئەم ئایەتە تێناگەین و نازانین چ تەكلیفێكی گەورە لەسەر شانی مرۆڤ دانراوە ،بەڕووە سادەكەی كە ئەوەی ئێمە دەیبینین لەم ئایەتە دا ئەوەیە كە سێ خاڵی گرنگ لەخۆ دەگرێت كە بریتین لە : گەل -خاك – فەلسەفەی ژیان . كە هەرسێ حاڵەكە ،لەڕووی زانستی سیاسیەوە بۆ ئێمە گرنگن و هەرسێكیان دادەنرێن بەڕەگەز و بنچینەی دروست كردنی دەوڵەتی سیاسی لەسەر زەوی ، بەبێ بوونی ئەم سێ ڕوكن و بنچینانە ناتوانین دەوڵەت،دروست بكەین بەچاوپۆشی لەوەی كە دەوڵەتەكە نەتەوەیی بێت یان ئاینی بێت ،كەواتە یەكەمین ئەركێك كە خوای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا لەپاڵ ئیمان وبیروباوەڕی یەكخواناسی دا داوای لە مرۆڤ كردووە كە كاری لەسەر بكات بریتیە لە: دروست كردنی دەوڵەت ، لەپێناو بەرز ڕاگرتنی شكۆی مرۆڤ و پاراستنی بەها بەرزەكانی مرۆڤ بوون بەو مانا بەرزەی كە ئیسلام داوای كردووە ،پاشان خوای گەورە لە ئایەتەكانی دواتر دا پلەو پێگەی ئەم دەوڵەتە بەرز ئەكاتەوە ،بە تێكڕای ئەندامەكانیەوە بەتایبەتی سەركردەكەی بە زانست و زانیاری و ئەفەرمێت : (ۆعَلَّمَ ا‌دَمَ اڵاسْمَا‌ء كُلَّهَا) ، ئیبن عەباس ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێبێت ئەفەرمێت : ئەوەی پێویستی بەژیانی دونیاوە هەبوو خوای گەورە فێری ئادەمی كردو ،ئەمە جگە لەوەی كە پێشتر زانستی شەرعی پێبەخشیوەو بەوەحی ئەوەی پێویست بووە بۆی دابەزاندووە وەك دەفەرمێت : (فَتَڵقَّی ا‌دَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَڵیْهِ إِنَّهُ هُۆ التَّوَّابُ الرَّحِیمُ(37)البقرە) . بۆ ئەم مەبەستەش یەكەمین ئایەتێك كە وەك وەحی بۆ پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دابەزی پێی فەرموو : (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِی خَڵقَ(1)خَڵقَ الإِنسَانَ مِنْ عَڵقٍ(2)اقْرَأْ ۆرَبُّكَ اڵاَكْرَمُ(3)الَّذي عَلَّمَ بِالْقَڵمِ(4)عَلَّمَ الإِنسَانَ مَا ڵمْ ێعْڵمْ(5)) ، لێرەوە تێدەگەین كە :
1- لەدوای ئیمان تاكی ئیماندار پێویستی بەدروست كردنی دەوڵەت و هێز هەیە هەتاوەكو ئەحكام و شەریعەتی خوا لەسەر زەوی جێبەجێ بكات .
2- ئەوەی پێویستە بۆ دەوڵەتداری و هێشتنەوەی و بەرپا كردنی داپەورەی لەسەر زەوی بریتیە لە زانست ، بەهەردوو بوارەكەیەوە ، كە زانایان لە پێناسەی خەلیفەدا ئاماژەیان پێداوەو ئەفەرموون : خەلیفە بەو كەسە ئەوترێت كە لە جێگای خاوەنی شەریعەت دادەنیشتێت و شارەزایی تەواوی هەیە لە : زانستی شەرعی بۆ پاراستنی دینی خەڵكی ، زانستی دونیایی بۆ پاراستنی ژینی خەڵكی .
3- هەروەها زانایان ئەفەرموون : ئەو گفتۆیەی كەلەنێوان خوای گەورەو فریشتەكاندا هاتۆتە ئاراوە و لەم چەند ئایەتەی كەباسی دروست بوونی ئادەم دا هاتووە ،بریتیە لە وەی كە ئەم دەوڵەتە پێویستی بە بنەمایەكی گەورە هەیە بۆ بەڕێكردنی كاروبارەكانی خۆی لەسەر بنەمای زانست داڕێژرابێت و دادپەورەی لەسەر زەوی بەرقەرار بكات كە ئەیش بریتیە لە دروست كردنی ئەنجومەنی ڕاوێژ بۆ ئەو حكومەت و دەسەڵاتە سیاسیەی كەلەسەر زەوی خوا دامەزراوە ، كە بەزاراوەی ئەمڕۆ ناوی لێنراوە ئەنجومەنی نوێنەران ،بەڵام ئێمە پێویستیمان بەگەڕان بەشوێن زاراوە سازیدا نیە و بەڵكو شەریعەتی ئێمە هەموو چەمكەكانی بۆ ڕوون كردوینەتەوەو ناوی لێناوە (شورا) و فەرمانیش كراوە بەپێغەمبەرە خۆشەویستەكەمان ، بەكاركردن پێی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرك وكاری ئیمانداران . لێرەوە ئیتر پیویستە تێبگەین كە بۆچی پێغەمبەرەكەمان صلی الله علیەوسلم بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بووە ناوچەیەكی ئارام بۆ موسڵمانان دەست نیشان بكات تا لە ڕێگەیەوە قەورارەیەكی سەربەخۆ و دوور دەست تێوەردانی دوژمنان بۆ موسڵمانان بنیان بنێت بۆ ئەم مەبەستەش پێغەمبەری خوا شاری مەدینەی دەست نیشان كرد لەدوای ئەوەی خەڵكە بەڕێزەكەی سینگی خۆیانیان بۆ ئاینی خوا كردەوە و پەیمانیان دا بە پێغەمبەر بەلەخۆ گرتن وسەرخستن و پاراستنی بانگەوازەكەی و ئەوەی دەكەوێتە سەرشانیان ،ترسیان لەوە نەبێت كە لە سبەینێكی نزیكدا ، شمشێری دوژمنانی دین لاشەیان ئەگەزێت .بۆ ئەم مەبەستە پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم بارگەو بنەی لێناو كۆچی كرد بۆ مەدینەو لەیەكەم هەنگاوی دا لەپێناو دەسەتەبر كردنی ئەوەی دەوڵەت و حوكم داری نوێ پێویستیەتی بەپێی قۆناغ دەستی پێكرد كە بریتی بوون لە :
1- دەركردنی دەستوری مەدینە: كە بەپێی ئەم دەستورە تێكڕای دانیشتوانی مەدینە سەر پشك كران لە پاراستنی ئاسایشی دەرەوەو ناوەوەی مەدینەو ڕێكخستنی ئیداری شاری مەدینە بەڵام پێویستە حاكم و سەردەستە تەنها لە موسڵمانان بێت و شەریعەتی خواش بەوپەری دادگەریەوە بەسەر جەماوەرەكەدا بچەسپێ.
2-بنیات نانی مزگەوتێك وەك ناوەندێك بێت بۆ : خواپەرستی – خوێندنگەیەك بێت بۆ پەروەردەو فێر كردن - زانكۆییەك بێت بۆ پێگەیاندنی زانانیانی بواری شەریعەت – مەیدانێكی ڕاهێنان بێت بۆ تەیار كردنی پاڵەوانانی مەیدانی جیهاد – پەرلەمانێكی ئیسلامی بێت بۆ ڕاوێژو ئامادە كردنی بڕیارو دەركردنی یاساكان .
3- دروست كردنی برایەتی ئیسلامی: ئەمەش خاڵێكی جەوهەری و بنەڕەتیە بۆ حوكەت داری ،كە بریتیە لەیەك خستنی تێكڕای ئاراستەهیزری و كۆمەڵایەتیەكانی كۆمەڵگەو كۆكردنەوەیان و ئاراستەكردنیان بەیەك ئاراستە كە هەمووی بڕژێتە خزمەتی حكومەت و دەوڵەتەوە و بەمەش بنەمای یەكیەتی دانیشتوان بچەسپێ ،چونكە تێكڕای ئەركەكانی دەوڵەت داری لەسەستۆی جەماوەرە موسڵمانەكەدایە و ئەم بنچیەنەیەش هەتا مەحكەم بێت نیشانەی بەهێزی دەوڵەتەكەیە و هێشتنەوەی پایەكانی دەوڵەت دارییە لەسەر بنچینە مەحكەم و پتەوەكانی .
4- بنیات نانی ئابووری بەهێز بۆ دەوڵەتەكە: یەكێكی تر لە خاسیەتەكانی ئەو دەوڵەتەی كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم لەشاری مەدینە دای مەزراند وەك بنچینەیەك بۆ جێبەجێكردنی بنەماكانی خەلیفایەتی مرۆڤ لەسەر زەوی بریتی بووە لە دروست كردنی ناوەندێكی ئابووری بەهێز بۆ دەوڵەتەكە ئەمەش لە ڕێگای چەندین گەورە بازرگانی وەك ئیمامی ئەبوبەكر و ئیمامی عوسمان و عەبدول ڕەحمانی كوڕی عەوف ڕەزاو ڕەحمەتی خوا لەسەر هەموویان بێت و بەڵام پێویستە ئەوە بزانین ئەم سەرمایەدارانەی كە بنەمای ئابووری ئیسلامیان بنیات نا چ جۆرە كەسێك بوون ؟ ئەمە مێژووی كاركردن وڵامی ئەم پرسیارە ئەداتەوە كەلەڕۆژە نەهاتیەكاندا نەك چاویان لەسەر قازانجی خۆیان نەبووە ،بەڵكو ئەو بازرگانیەشی كە هێناویانە بەسەرمایەكەی خۆشیانەوە بەخشیویانە لەپێناوی خواداو پاشان پایەدار كردنی حكومەت و گەلەكەی دا .
5- دروست كردنی هێز بۆ پاراستنی ئاسایش دەرەكی و ناوەكی دەوڵەتەكە، پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم لەپێناو پایەدار كردنی دەوڵەت و ئاشنا كردنی كۆچ بەرەكان بەناوچە جیاجیاكانی مەدینە بۆ ئەوەی بتوانن لەكاتی پێویستدا زەوی و تۆپۆگرافیای ناوچەكانی مەدینە لەبەرژەوەندی هێزی موسڵماناندا بەكار بهێنن لەلایەك شارەزا بن پێی و لەلایەكی تریشەوە لەگەڵ ئاو هەوای ناوچەكە ڕابێن و تا دوچاری نەهامەتی شەڕو جوڵەی سەربازی نەبنەوە ، هێزی ڕەوانەی دەرەوەی شاری مەدینە دەكرد بۆ ئەو مەبەستەی كە باسمان كرد ئەمە سەرەڕای دابین كردنی ئاسایشی ناوخۆیی دەوڵەتەكە چونكە هێشتا زۆرێك لەخەڵكی مابوون ئیمان بهێنن تا نەتوانن هیچ جوڵەیەكی سەربازی لەناو خۆدا نیشان بدەن ،هەروەها بەناردنی ئەو هێزانەش بۆ دەرەوەی مەدینە ئەو عەرەبە دەشتەكیانەی كە قورئان بە : (اڵاَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا ۆنِفَاقًا.... 97 التوبە) باسی كردوون ، نەبنە هێزێك ، مەترسی لەسەر شاری مەدینە دروست بكە ،ئەمە جگە لەوەی بەم هێزە ئیسلامیە پێغەمبەری خوا گەمارۆی ئابووری خستە سەر دانیشتوانی شاری مەكە كە ئاڵای دژایەتی كردنی و دەركردن و تەنانەت شەهید كردنی پێغەمبەریان صلی الله علیەوسلم بەرز كردبوویەوە.
6- دەوڵەتی مەدینەو جوڵە دبۆماسیەكانی : جا كاتێك دەوڵەت هەموو بنەماكانی قۆناغە سیاسیەكانی خۆی بڕی لە دروست بوون و گەشە كردن و پێگەیشتن ،ئیتر دەوڵەت پێدەنێتە ناو قۆناغێكەوە كە پێی دەگوترێت قۆناغی لاویەتی ،وەك ئیبن خەلدون بەدرێژی باسی ئەو قۆناغانە دەكات كە دەوڵەت پێیاندا تێدەپەڕێت یەكێك لەو قۆناغانە بریتیە لە قۆناغی لاویەتی ، دەوڵەت لەم قۆناغەدا سەرەڕای ڕێكخستنی هەموو بنچینەكانی دەوڵەت داری لەناو خۆداو چەسپاندنی دەسەڵات بەسەر هەموو لایەنەكانی حكومەتەكەیدا و بەرهەم هێنانی توانا سروشتی و ماڵی و مرۆییەكانی دا ئیتر دەست دەكات بەزیاتر كردنی ناوچەقەڵەم ڕەوەكانی ولەم قۆناغەشدا هێزی دبلۆماسیەتی دەوڵەت وەك هێزێك لەمەیدانی گەیاندن و ڕۆشنكردنەوەی بنەماو بنچینەكانی ئەم دەوڵەتە نوێ یە دەردەكەوێ ،سیاسەتە دەركیەكانی دەسەپێنێت بەسەر ناوەندەكانی دەوربەریدا بەمەش خەڵكانێكی زۆر ڕوویان كردە شاری مەدینە بۆ ڕێكەوتن .
7- دابنكردنی ناوچەی هێمن: بەهەمووی ئەوانەی كە باسمان كردن پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم ناوەندێكی هێمنی بۆ موسڵمانان و بانگەوازو پیادەكردنی شەریعەتی خوا لەسەر زەوی بەرپا كرد ،بەمەش موسڵمانان هێمنی و ئاسایش بۆ سەر گیان و ماڵ و ئازادیان بۆ دەستەبەر بوو.
پێغەمبەری خوا بەهیجرەت هەموو ئەم چەمكانەی بۆ ئێمە پێك هێناو دروست كرد كە تا ئێستاش ئەمانەڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە بنیات نانی دەوڵەت و حكومەت داری دا . كەواتە پێویستە لەسەرمان بەم ڕەنگو ڕووە حەقیقیەوە، هیجرەتی پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم و یارانی بناسین .


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 724

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram