سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خەلیفە عومەر چی بۆ کورد کردووە.؟
گۆڕینی فۆنت


خەلیفە عومەر چی بۆ کورد کردووە.؟

گەر مێژووی کورد و عومەر نازانن دەم لەمێژوو مەدەن.!

* عومەری کوڕی خەطاب مێژووی ماددو کلتور و زمان و داب و نەریتی کوردی نەدزی و بیکات بەناوی عەرەبەوە، خۆ لەمێژوودا تا ئێستا دیارو ڕوونە کێ ئەوانەی دزیوە.!

* عومەری کوڕی خەتاب نە کچی کوردی کردوەتە سەبایاو نەکوردیشی ئەنفالکردووە ، گەر تۆزێک مێژوتان خویندباوە دەتان زانی (عومەر) کوردی لە ژێر دەستەیی و زوڵم و ستەمی ژێر دەستی ساسانی ڕزگار کرد و بەپێی عەدالەتی خۆی و دینەکەی کردی بەهاوشانی برا دیندارەکانی تری.

* مێژوو شاهیدە کورد تاکە نەتەوەی سەر ئەرزە بەویست و ئارەزووی خۆی و دور لەزەبری شمشێر بوەتە ئیسلام و سوپای ئیسلامیش هیچ شەڕێکی لەکوردستان نەکردوە ، جگە لە شەری ( جەلەولا _ گوڵاڵە ) کەئەو شەرەش لەگەڵ سوپای ساسانی بوەو دوای شکانی ساسانیش ئیدی سوپای ئیسلام بەرەو خانەقین و قەسرین شرین و کرماشان و هەمەدان بەرەو ئەسفەهان دوای سوپای ساسانی کەوتون.

* من نازانم ئەم خەیاڵات و درۆیە لەکوێوە خزێنراوەتە ناو میژوو کە عومەر لە کوردستان تیرۆریکردووە ، ئاخر عەقڵی مرۆڤێکی نەخوێندەواریش قبوڵی ناکات عومەرێک ناو بانگی عەدالەتی غەرب و دونیای مەسیحی شاهدی بۆ بدات و هیچ شەڕو ڕووبەڕوو بونەوەیەکی لەکوردستان تووش نەبووبێت چۆن کوردی ئەنفال کردوەو کچی کوردی کردوەتە سەبایا !

* مێژووی دوای کۆتایی هاتنی دەوڵەتی مادد بەدەستی ئەخمینیە فارسەکان تا ئەمڕۆ شاهیدە کێ خاکی کوردستانی داگیر کردوەو مێژوو و کلتور و شارستانیەت و زمان و داب و نەریتی کوردی دزیوە و بەناوی نەتەوەکەی خۆیەوەی کردووەو خوێن و خاک و ماڵی کوردی بۆخۆی حەڵاڵ کردووە.

* نە عومەر و نە دینەکەی عومەر نەیان گوتووە با کورد دەوڵەتی نەبێت و ژێر دەستەی فارس و تورک و عەرەب بێت ، عومەر نەیگوتووە با کورد وەک فارس و تورک و عەرەب دین بەکار نەهێنن بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بۆ خویان .

* عومەر و شوێن کەوتوانی عومەر دژی ڕیفراندۆم نەبوون و خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەریان بەسەر کورد نەهێنا ، ئەوانە بوون کە ئێوە نامەی شیرین یان بەزمانی شرینی کوردی بۆیان دەنێرن.!

* ئەوەی لەسەد ساڵی ڕابردووی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەدا خاک و مێژووی کورد پارچە پارچە دەکەن و خوێنی کورد حەڵاڵ دەکەن و ناهێڵن کورد ببێتە دەوڵەت ، عومەری کوڕی خەتاب و شوێنکەوتوەکانی نین ، ئەوانەن کەئێوە نامەیان ئاراستە دەکەن و بۆ ڕازیکردنی دڵیان سوکایەتی و بوختان بەعومەری کوڕی خەتاب و شوینکەوتوەکانی دەکەن.!

بهمن کاك عبداللە احمد

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 1263

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram