سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  جنێودان و سوكايەتى و لەعنەت کردن لە نێو موسوڵماناندا.! (2)
گۆڕینی فۆنت


جنێودان و قسەی سووک و ناڕەوا لەعنەتکردن لە نێوان موسڵماناندا.

بەشی دووەم.

بسم اللە الرحمن الرحیم.

(سِبَابُ المُسْلِمِ فُسُوقٌ، وقِتَالُهُ كُفْرٌ) اخرجه البخاری
واتە: جنێودان بە موسڵمان خراپەکاری و دەرچونە لە پەیامی ئیسلام، شەڕکردنیش لەگەڵی بێباوەڕیە بە نیعمەت و بەخششەکانی خوا.
ئەمە دینی ئێمەیە، ئەوە پەیامی خواو پێغەمبەری خوایە بۆ ئێمە، باشە خێرە موسڵمانی ئێستا بە هەر ناوێک و مەبەستێک بێ هەر دەجوڵێ و قسە دەکات جنێو دەدا، تانەو تەشەر دەدا، لەعنەت دەکات، باکەس هیچ شتێک نەکاتە بڕو بیانوو بەهانە نەهێنێتەوە بۆ تانەو جنێو و لەعنەت کردنەکانی، چونکە ئیسلام هیچ بەهانەیەکی بۆ جنێو بێڕێزی نەهێشتۆتەوە، خوای گەورە رێگەی نەداوە جنێو بەو شتانە بوترێ کە کافرەکان دەیپەرستن، [وَلَا تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدۡوَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖ] پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ: جنێو بە شەیتان مەدەن (لا تسبوا الشيطان و تعوذوا بالله من شره ) رواه تمام في فوائده وصححه الالباني.
باشه تۆی موسڵمان بە چ بەڵگەی ئایەت و فەرموودەیەک قسەی ناشیرین و ناڕەوە دەدەی بە زانایەکی موفەسیرو پەرێز پاک، یا چۆن رێت بە خۆتدا قسەی ناشرین بڵێی بە کەسانێک کە کەسایەتی ناوداری جیهانین و بە هەزاران لایەنگر و قوتابی یا موریدو شوێن کەوتەیان هەیە، ئەی بە چ عەقڵیەتێک هەرکات عەقیدەیەکی پاک باس بکڕێ یەکسەر هێرش دەکەیتە سەر هەندێک زانای گەورەی ئەم ئوممەتی ئیسلامە و چەندین وتەی ناشرین بەرانبەر بەو زانایانە دەکەی کە سەدان ساڵە وەفاتیان کردووە، خزمەتی گەورەی بە رابوونی ئیسلامی کردووە، ئیمام ئەحمەد دەفەرموێ: گۆشتی زانایان ژەهراویە، هەرکەس بۆنی بکات نەخۆش دەکەوێ، ئەوەی بیخوات دەمرێ، ئیبن عەساکیر دەڵێ: هەرکەس زمانی بەرداتە جوێندانی زانایان، خوای گەورە توشی بەڵای مردنی دڵی دەکات.
باشە ئەوانەی کە تەشهیر دەکەن و جنێو بە رەواو حەڵاڵ دەبینن، پێیان وایە ئەو کەسانە لەو بت و بەناو خوایانەی بێدەینەکان خراپترن، خۆ هیچ نەبێ ئەوانە ئەهلی قیبلەن و پێغەمەر بە پێشەوای خۆیان دەزانن، با کەسیش بەیاری خۆیدا هەڵ نەدات و وابزانێ ئەوەی ئەو خۆی بە شوێن کەوتەی دەزانێ مەعسوم و بەفری پێ پەڵەیە.
ئەگەر بەراستی لە پەیامی خوا تێگەشتووی دەڵێی من کەسێکی تێگەشتووم دەبێ بەکردارو گوفتار تێگەشتنەکەت لە ژیانی رۆژانەتدا رەنگ بداتەوە، بە شێوەیەک ئەگەر بەرانبەرەکەت قسەی نەشیاوو ناشرینی کرد نابێ تۆ بەشێوەی خۆی وەڵامی بدەیتەوە، دەبێ بە پێچەوانەوە تۆ خۆڕاگربی هەڵەکەی ئەو دووبارە نەکەیتەوەو دڵت فراوانبێ و لێ بوردەبی چونکە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ: (لَيْسَ الشَّدِيدُ بالصُّرَعَةِ؛ إِنَّمَا الشَدِيدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الْغَضَبِ) متفق عليه.
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاری یەکێک لە هاوەڵەکانی دەکات و دەفەرموێ تەقوای خوات هەبێ، پاشان پێی دەفەرموێ: ئەگەر کەسێک قسەی پێوتی، و لەکەداری کردی بە عەیب و کەم و کوڕیەک کە دەیزانی لەتۆدا هەیە، لەکەداری مەکە بە عەیب و کەم و کوڕیەک کە دەزانی لەودا هەیە، چونکە قسە وتن و توانج و پلارەکانی دەگەڕێتەوە سەرخۆی، جوێن بە هیچ کەس مەدە. رواه ابو داود، الترغیب والترهيب، حدیث حسن
بەڕاستی جنێوو و تانەو تەشەرو خاوەنەکەی لای خەڵک سوک و کەم نرخ دەکات لەدواڕۆژیشدا دەبێتە موفلیسی چاکەکانی.
فەرموودەیە: ( إنَّ العَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بالكَلِمَةِ، مَا يَتَبَيَّنُ فِيهَا، يَزِلُّ بِهَا فِي النَّارِ أَبْعَدَ مِمَّا بَيْنَ الْمَشْرِقِ) " متفق عليه]
واتە: بێگومان بەندە هەندێکجار قسەیەک دەکات، بیر لە قازانج و زیانەکەی ناکاتەوە، ئەو قسە قاچی ئەخلیس کێنێتە ئاگرێکەوە کە ماوەکەی دوورترە لە نێوان رۆژ هەڵات و رۆژ ئاوا.
سبحان ربک رب العزة عما يصفون وسلام علی المرسلین والحمدلله رب العالمین.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 1789

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram