سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لێکپچڕاو (المقطوع) و لێکدراو (الموصول)
گۆڕینی فۆنت

 کوڕی خاك

لێکپچڕاو (المقطوع) و لێکدراو (الموصول):

له‌به‌ر گرنگی وه‌ستان له‌قورئاندا هه‌روه‌ک پێشتر باسمان لێوه‌کرد، ئه‌وه‌مان ڕوون کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو خوێنه‌رێک بزانێت چۆن له‌سه‌ر هه‌موو وشه‌یه‌کی ناو قورئان ده‌وستێت.. 

هه‌ندێ وشه‌ هه‌ن له‌ قورئاندا لێکپچڕاون یاخود لێکدراو، ئه‌وانه‌ش پێویسته‌ بیانناسین هه‌تاوه‌کو بزانین له‌سه‌ر کامانه‌یان وه‌ستان جائیزه‌ و له‌سه‌ر کامانه‌شیان وه‌ستان ناشێت مه‌گه‌ر به‌پێی ڕیوایه‌تێک له‌ ڕیوایه‌ته‌کان.. 

مه‌به‌ست له‌ ‌لێکپچڕاو(المقطوع)؛ ئه‌و وشانه‌یه‌ که‌ له‌ وێنه‌ی په‌ڕاوی قورئاندا به‌ جودایی کێشراون، وه‌ک له‌ أَن لَّن له‌ ئایه‌تیأَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌ[البلد:5]. لێره‌دا ئه‌و نمونه‌یه‌ وه‌ک دوو وشه‌ کێشراوه‌ له‌ قورئاندا. 

مه‌به‌ست له‌ لێكدراو(الموصول)یش؛ ئه‌و وشانه‌یه‌ که‌ له‌ په‌ڕاوی قورئاندا لێکدراون و وه‌ک یه‌ک وشه‌ کێشراون، وه‌ک لهأَلَّن‌‌أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَجْمَعَ عِظَامَهُ[القیامة:3]. 

ئه‌و وشانه‌ی لێپچڕاون بۆمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر وشه‌ی یه‌که‌م و دووه‌میش ڕاوه‌ستین به‌ڵام ئه‌و وشانه‌ی لێکدراون ته‌نها له‌کۆتایی وشه‌که‌ ده‌توانین ڕاوه‌ستان بکه‌ین به‌بێ جیاکردنه‌وه‌ی وشه‌که‌ هه‌روه‌ک وێنه‌که‌ی له‌ قورئاندا مه‌گه‌ر حوکمی ڕیوایه‌تێکی دروست جیای بکاته‌وه‌.. 
نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ک دوو وشه‌یوَيْكَأَنَّ ، وَيْكَأَنَّهُوَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَوْلَا أَن مَّنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ[القصص:82]. 
ئه‌و دوو وشه‌یه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی(الکسائي) وه‌ستان ده‌کرێت و جائیزه‌ له‌سه‌ر پیتی(یاء)ه‌که‌ی واته‌ جیاکردنه‌وه‌ی وشکه‌ به‌م جۆره‌وَيْ كَأَنَّ ، وَيْ كَأَنَّهُ. 

له‌و وشانه‌ش که‌ خیلافیان تێدا هه‌یه‌ له‌ نێوان ڕیوایه‌ته‌کان، وه‌ک وشه‌یبِئْسَمَاقُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُمْ بِهِ إِيمَانُكُمْ إِن كُنتُمْ مُّؤْمِنِينَ[البقرة:93]. 
ئه‌م وشه‌یه‌ له‌هه‌ندێ په‌ڕاودا پێکه‌وه‌ کێشراوه‌(به‌ لێکدراوی) و له‌هه‌ندێ په‌ڕاویشدا به‌جیا(لێکپچڕاوی) کێشراوه‌بِئْسَ مَا له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌لێکپچڕاوی بوو ئه‌وا بۆمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌ له‌ دوو وشه‌که‌ ڕاوه‌ستان بکه‌ین، به‌لام به‌لێكدراوی ته‌نها له‌ کۆتایی وشه‌که‌ ده‌کرێت که‌ ده‌کاته‌ وشه‌ی دووه‌م پێش لێکدراوییان‌بِئْسَمَا. 

ئه‌و وشانه‌ی له‌قورئاندا هاتوون به‌ لێکپچڕاوی و لێکدراوی له‌ پێشه‌کییه‌که‌ی جه‌زه‌ری(المقدمة الجزرية). 
ژماره‌یان (26) وشه‌یه‌، هه‌یانه‌ لێكپچڕاوه‌ به‌یه‌کده‌نگی هه‌مووان، هه‌شیانه‌ لێكدراوه‌ به‌یه‌کده‌نگی هه‌مووان، هه‌ندێکیشیان خوێنه‌ران خیلافیان له‌سه‌ر هه‌یه‌. 
یه‌که‌م/ وشه‌ی(أن) که‌ هه‌مزه‌که‌ی سه‌ره‌ی هه‌بێت(الفتحة) له‌گه‌ڵ(لا)ی نه‌رێ(النافیة)دا. له‌قورئاندا هاتووه‌ به‌سێ جۆر: 
1/ به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان). 
2/ به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان). 
3/ جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا. 

* به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان). 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لێكپچڕانی(أن) له‌گه‌ڵ(لا) و ڕه‌وایی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌ی(أن) وه‌ک وه‌ستانێکی تاقیکردنه‌وه‌(الوقف الإختیاري). 
له‌ڕۆیشتنیشدا ڕوودانی تێكهه‌ڵکێشکردنی(نونه‌که‌) له‌(لامی لا) به‌ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به‌ کێشراوی(نووسراوی). 
ئه‌وه‌ش له‌(10) شوێن له‌ قورئانی پیرۆزدا. 
1. حَقِيقٌ عَلَى أَن لاَّ أَقُولَ عَلَى اللّهِ إِلاَّ الْحَقَّ[الأعراف:105]. 
ئه‌وانی تر: [الأعراف:169] ، [التوبة:118] ، [هود:14] ، [هود:26] ، [الحج:26] ، [يس:60] ، [الدخان:19] ، [الممتحنة: 12] ، [القلم:24]. 

* به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان). 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه‌ له‌سه‌رلێکدراوی(أن) له‌گه‌ڵ(لا) و تێكهه‌ڵکێشکردنی (نون) له‌گه‌ڵ(لام) به‌ ده‌ربڕین و کێشراوییش له‌ قورئاندا. 
لێره‌دا ڕاوه‌ستان ته‌نها له‌کۆتایی لێكدراوه‌که‌دا ده‌کرێت(ألا). 
نمونه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌ده‌ر له‌ لێكپچڕانه‌کان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که‌ خیلافی له‌سه‌ره‌ له‌نێوانی لێکدراوی و لێكپچڕانیدا، وه‌ک: 
* أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنَّنِي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ[هود:2]. 
* أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ[النمل:31]. 
* وَحَسِبُواْأَلاَّ تَكُونَ فِتْنَةٌ فَعَمُواْ وَصَمُّواْ ثُمَّ تَابَ اللّهُ عَلَيْهِمْ[المائدة:71]. 

* جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا. 
ته‌نها له‌ئایه‌تیوَذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَاضِباً فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ[الأنبیاء:87]دا هه‌یه‌، له‌زۆربه‌ی په‌ڕاوه‌کان به‌ لێكپچڕاوی کێشراوه‌ و له‌که‌مێكیان به‌ لێکدراوی.. لێكپچڕاویش له‌پێشتره‌ وه‌ک له‌ لێکدراوی. 

دووه‌م/ وشه‌ی(إن)ی مه‌رجیی(الشرطية) که‌ هه‌مزه‌که‌ی ژێری هه‌بێت(الکسرة) له‌گه‌ڵ(ما)ی مسۆگه‌ریی(مؤکدة). 
به‌دوو جۆر هاتووه‌: 
* به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان). 
ته‌نها له‌یه‌ک جێگه‌دا ئه‌ویش له‌ئایه‌تیوَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ[الرعد:40]. 
بۆمان هه‌یه‌ ڕاوه‌ستان بکه‌ین به‌شێوه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ یاخود ناچاری(الوقف الإختیاري والإضطراري) له‌سه‌ر وشه‌ی(إن) و له‌ ڕۆیشتنیشدا تێكهه‌ڵکێشکردنی (نون) بکه‌ین له‌گه‌ڵ(میم)ی(ما)که‌دا به‌ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به‌ کێشراوی. 

* به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان). 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه‌ له‌سه‌رلێکدراوی(إن) له‌گه‌ڵ(ما) و تێكهه‌ڵکێشکردنی (نون) له‌گه‌ڵ(میم) به‌ ده‌ربڕین و کێشراوییش له‌ په‌ڕاوه‌کاندا. 
نمونه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌موو(إن.. ما)یه‌ک به‌ده‌ر له‌حاڵه‌تی لێكپچڕانیی، وه‌ک: 
* وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ[يونس:46]. 
* فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ[غافر:77]. 
* فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِي الْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ[الأنفال:57]. 
[pagebreak] 
سێیه‌م/ وشه‌ی(أما) که‌ هه‌مزه‌که‌ی سه‌ری هه‌یه‌ و میمه‌که‌ی گیره‌ی له‌سه‌ر(الشدة). 
له‌بنه‌ڕه‌تدا پێک هاتووه‌ له‌(أم) و (ما)ی ناویی(الإسمیة)، ئه‌م وشه‌یه‌ لێكدراوه‌ به‌یه‌ک ده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان، واته‌ به‌لێکپچڕاوی نه‌هاتووه‌ له‌هیج په‌ڕاوێکدا. 
له‌چوار شوێنیش له‌ قورئاندا هاتووه‌: 
* أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الأُنثَيَيْنِ[الأنعام:143]. 
* أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الأُنثَيَيْنِ[الأنعام:144]. 
* قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَامٌ عَلَى عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَى آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ[النمل:59] 
* حَتَّى إِذَا جَاؤُوا قَالَ أَكَذَّبْتُم بِآيَاتِي وَلَمْ تُحِيطُوا بِهَا عِلْماً أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ[النمل:84]. 

(أما)ی مه‌رجیش هه‌یه‌ و زۆریشه‌ له‌قورئان، وه‌ک: 
* فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ* وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ* وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ[الضحی:9-11]. 
* فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ* فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ[القارعة:6-7]. 

چواره‌م/ (عن)ی (مه‌جرور) له‌گه‌ڵ(ما)ی گه‌یه‌ندراو(الموصولة). 
به‌دوو جۆر‌ کێشراوه‌ له‌ په‌ڕاوه‌کاندا؛ لێکپچڕاوی و لێكدراوی به‌یه‌کده‌نگی خوێنه‌ره‌کان و بێ هیج خیلافێک. 
* نمونه‌ بۆ لێکپچڕاوی: فَلَمَّا عَتَوْاْ عَن مَّا نُهُواْ عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُواْ قِرَدَةً خَاسِئِينَ[الأعراف:166]. 
* نمونه‌ش بۆ لێكدراوی: سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوّاً كَبِيراً[الإسراع:43] ، سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ[الحشر:23]. 

* (عن)یش له‌گه‌ڵ(ما)ی پرسیاریی که‌(ألف)ه‌که‌ی سڕڕاوه‌ته‌وه‌(محذوف)، وه‌کَعمَّ يَتَسَاءلُونَ[النبأ:1]. 

پێنجه‌م/ (من)ی (مه‌جرور) له‌گه‌ڵ(ما)ی گه‌یه‌ندراو(الموصولة). 
ئه‌ویش: 
* به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لێكپچڕانی(من) له‌گه‌ڵ(ما) و شیاویی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌ی(أن) وه‌ک وه‌ستانێکی تاقیکردنه‌وه یان ناچاری‌(الوقف الإختیاري والإضطراري). 
له‌ڕۆیشتنیشدا ڕوودانی تێكهه‌ڵکێشکردنی(نونه‌که‌) له‌(میم)ی(ما) به‌ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به‌ کێشراوی(نووسراوی). 
ته‌نها له‌دوو جێگه‌ هه‌یه‌ له‌ قورئاندا: 
* فَمِن مِّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُم مِّن فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ[النسآء:25]. 
* ضَرَبَ لَكُم مَّثَلاً مِنْ أَنفُسِكُمْ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُم[الروم:28]. 

* به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه‌ له‌سه‌رلێکدراوی(من) له‌گه‌ڵ(ما) و تێكهه‌ڵکێشکردنی (نون) له‌گه‌ڵ(میم) به‌ ده‌ربڕین و کێشراوییش له‌ په‌ڕاوه‌کاندا. 
نمونه‌شی وه‌ک: 
* وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ[البقرة:3]. 
* وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ[النور:33]. 
3/ جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا. 
ته‌نها له‌یه‌ک جێگه‌دا هاتووه‌، ئه‌ویش له‌ئایه‌تیوَأَنفِقُوامِن مَّا رَزَقْنَاكُم[المنافقون:10]. 
له‌هه‌ندێ په‌ڕاوه‌کان به‌لێكپچڕاوی(زۆرترینیان) و له‌هه‌ندێکیش به‌لێكدراوی(که‌مترینیان).. لێكپچڕاوییش له‌پێشتره‌ وه‌ک له‌ لێكدراوی. 

زانیارییه‌ک: ئه‌گه‌ر (من)ی(مجرور) له‌دوایه‌وه‌ ناوێکی ئاشکرا(الظاهر) هات، ئه‌وا هه‌موو په‌رتووکه‌کان به‌ لێکپچڕاوی هێناویه‌تی و (نون)ه‌که‌ش تێكهه‌ڵکێش ده‌کرێت به‌ ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به‌ کێشراوی، وه‌کوَآتُوهُم مِّن مَّالِ اللَّهِ[النور:33]. 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر(من)ی(مجرور) له‌دوایه‌وه‌(من)ی(موصولة)هات، (من) به‌ میمی سه‌ره‌دار(المفتوح)، ئه‌وا(نون)ه‌که‌ تێکهه‌ڵکێش ده‌بێت به‌ده‌ربڕین و به‌کێشراویش له‌گه‌ڵ(میم)ی(من)ه‌که، وه‌ک‌وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَادَةً عِندَهُ مِنَ اللّهِ[البقرة:140]. 

*هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر (ما)ی پرسیاریش له‌دوایه‌وه‌ هات، لێره‌دا(ألف)ی(ما)یه‌که‌ سڕڕاوه‌ته‌وه‌ و نه‌کێشراوه‌، وه‌کَفلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ[الطارق:5]. 
[pagebreak] 
شه‌شه‌م/ (أم) له‌گه‌ڵ(من)ی پرسیاری. 
له‌قورئاندا به‌دوو جۆر هاتووه‌: 
یه‌که‌م: به‌پچڕاوی و جیا له‌یه‌ک، ئه‌وه‌ش به‌یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان. 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان ئه‌م دوو وشه‌یه‌یان هێناوه‌ پچڕاو له‌یه‌ک، وه‌ستان له‌سه‌ر(أم) به‌ وه‌ستانی ناچاری(إضطراري) ده‌بێت یان وه‌ستانی تاقیکردنه‌وه‌یی(إختباري)، ئه‌وه‌ش له‌ چوار جێگه‌دا هاتووه‌: 
1/ َمَن يُجَادِلُ اللّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلاً[النسآء:109]. 
2/ [التوبة:109]. 3/ [الصآفات:11]. 4/ [فصلت:40]. 
له‌م نمونانه‌دا میمی(أم) له‌کاتی ڕۆیشتندا تێکهه‌ڵکێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ میمی(من) به‌ ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به‌ کێشراوی(نووسراوی). 

دووه‌م: به‌لێکدراوی و پێکه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان. 
میمی(أم) له‌گه‌ڵ میمی(من) تێکهه‌ڵکێش ده‌بێت به‌نووسراویی و ده‌ربڕینیش.. نمونه‌شی جگه‌ له‌و چوار حاڵه‌ته‌ی یه‌که‌م هه‌موو ئه‌وانیتر ده‌گرێته‌وه‌..وه‌ک: 
*[Quran]أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاء...[النمل:60]. 
*هه‌روه‌ها[النمل:61-62]. 

حه‌وته‌م/ (حیث) له‌گه‌ڵ(ما). 
له‌هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) به‌ لێکپچڕاوی هاتووه‌، ئه‌ویش له‌دوو جێگه له‌ قورئاندا: 
* وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّواْ وُجُوِهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ‌[البقرة:144]. 
* وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ إِلاَّ الَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنْهُمْ فَلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِي وَلأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ[البقرة:150]. 

هه‌شته‌م/ (أن)ی هه‌مزه‌ سه‌ردار(مفتوح) و به‌زه‌ننه‌ نون له‌گه‌ڵ(لم)ی جه‌زم. 
ئه‌وه‌ش له‌قورئاندا ته‌نها به‌یه‌ک جۆر هاتووه‌ له‌هه‌موو په‌ڕاوه‌کاندا، ئه‌ویش به‌ لێکپچڕاوی و نونی(أن)یش تێکهه‌ڵكێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ لامی(لم) له‌کاتی ڕۆیشتندا به‌ ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به‌ نووسراوی. 
وه‌ستانیش له‌سه‌ر(أن) جائیزه‌ به‌ وه‌ستانێکی ناچاری یاخود تاقیکاری.. 
نمونه‌/ 
* أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌ[البلد:5[. 
* أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُ أَحَدٌ[البلد:7]. 

نۆیه‌م/ (إن)ی هه‌مزه‌ به‌ژێری شه‌دده‌دار له‌گه‌ڵ (ما)ی گه‌یه‌ندراو(الموصولة). 
سێ حاڵه‌تی هه‌یه‌: 
1/ به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 
2/ جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا. 
3/ به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 

* به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر لێكپچڕانی ئه‌و دوو وشه‌یه‌ له‌یه‌ک جێگه‌دا، ئه‌ویش له‌ئایه‌تیِإنَّ مَا تُوعَدُونَ لآتٍ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ[الأنعام:134]. 

* جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا. 
له‌هه‌ندێ په‌ڕاوه‌کان به‌ جیا کێشراون و له‌هه‌ندێکی تریان پێکه‌وه‌ و به‌ لێکدراوی(پێکه‌وه‌؛ الوصل) به‌ناوبانگتره‌ و کاری پێده‌کرێت.. 
ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌یه‌ک جێگه‌دا هاتووه‌ له‌ قورئاندا، له‌ئایه‌تیإِنَّمَا عِندَ اللّهِ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ[النحل:95]. 

* به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 
واته‌ ئه‌و دوو وشه‌یه‌ پێکه‌وه‌ هاتوون و لێکدراون، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌وانی تره‌ جگه‌ له‌ ئه‌و دوو جێیه‌ی پێشوو که‌ په‌ڕاوه‌کان یه‌کده‌نگ بون له‌سه‌ری به‌ لێکپچڕاوی یان خیلافیان هه‌بوو له‌سه‌ری.. 
وه‌ک: 
* أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَى...[الرعد:19]. 
* إِنَّمَا اللّهُ إِلَـهٌ وَاحِدٌ سُبْحَانَهُ أَن يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ[النسآء:171]. 

ده‌یه‌م/ (أن) هه‌مزه‌ به‌سه‌ری شه‌دده‌دار له‌گه‌ڵ(ما)ی گه‌یه‌ندراو. 
ئه‌میش هه‌ر سێ حاڵه‌ته‌که‌ی هه‌یه: 
‌1/ به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 
ته‌نها له‌دوو جێگه‌دا هاتووه‌: 
یه‌که‌م: له‌ئایه‌تیَذلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ...[الحج:62]. 
دووه‌م: له‌ئایه‌تیذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الْبَاطِلُ...[لقمان:30]. 

2/ جیاوازی له‌سه‌ره‌ له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا. 
ته‌نها له‌یه‌ک جێگه‌دا هاتووه‌ ئه‌ویش له‌ ئایه‌تیوَاعْلَمُواْ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ[الأنفال:41]. 
لێکدراویش(الوصل) به‌ناوبانگتره‌ له‌ لێکپچڕان و کاریشی پێده‌کرێت. 

3/ به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو په‌ڕاوه‌کان). 
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ری که‌ ئه‌و دوو وشه‌یه‌ پێکه‌وه‌ بکێشرێن(لێکدراو بن)، ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو جێیه‌کی تر له‌ قورئان به‌ده‌ر له‌و نمونانه‌ی حاڵه‌تی یه‌که‌م و دووه‌م. وه‌ک: 
* وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَاحْذَرُواْ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلاَغُ الْمُبِينُ[المائدة:92]. 
* اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ[الحدید:20]. 

*** وشه‌کانی تر له‌داهاتوودا ده‌نوسرێنه‌وه‌ به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌.

 1702

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram