ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! بەشى بيست و شەشەم. (26). لەبیرت بێ بۆچی سوورین لەسەر ئەم ئیسلامە.؟! * چونکە تەنها ئیسلامە: - گەیشتبێتە کۆتا پلەی تەواو بوون و هەموو کونجێکی ژیانی مرۆڤایەتی بە یاساو ڕێساو ئەحکامەکانی گرتبێتەوە.. - ڕێساو ڕێنموونییەکانی هەموو کاتێک لە ئاستی کۆمەڵانی مرۆڤ پێشکەوتوو ترن، بۆیە تا مرۆڤ هەوڵ بدات بەرەو ئاسۆی گەورەیی و ڕێز بەرز ببێتەوە، هێشتا ئەیمێنێ بگاتە ئەو ئاستەی ئیسلام بۆی دیاری کردووە، کەوابوو مرۆڤایەتی هەرچەند دوور تەماشا بکات و لە داهاتوو بکۆڵێتەوە، هەر ناگاتە ئەو بەرنامەی ئیسلام بۆ مرۆڤایەتی داڕشتووە.. - بەرنامەیەکە بەردەوامیی تێدایە، دەقەکانی لە هیچ کاتێک و لە هیچ شوێنێکدا ناگۆڕێن و گونجاوییان بۆ هەموو کات و شوێنێک هەیە.. چونکە توانای کشان و لێوە وەرگرتنیان هەیە.! * چونکە تەنها ئیسلامە هەموو زانستییەکانی گرتبێتە خۆ: - زانستی ڕۆحی: (واتقوا اللە وآمنوا برسولە یؤتکم کفلین من رحمتە ویجعل لکم نورا تمشون بە) الحدید/٢٨ واتە: لە خوا بترسن و باوەڕ بەخواو پێغەمبەرەکەی بهێنن تا دوو پشک (حصة)تان لە بەزەیی خۆی بداتێ و نوورێکتان پێ ببەخشێت کە ڕێ کەن پێی.! - زانستی ژیری: (إن في ذلک لآیات لقوم یعقلون) الرعد/٤ واتە: ئەمانە نیشانەی بۆ ئەو کەسانە تێدایە کە ئەقڵیان بەشت ئەشکێ. - زانستی تاقیکردنەوە: (وسیروا في الأرض فانظروا کیف بدأ الخلق) العنکبوت/٢٠ واتە: بەسەر زەمیندا ڕێ کەن و بڕوانن شت چۆن خوڵقاوە..؟ یان کە ئەفەرموێت: (سنریهم آیاتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتی یتبین لهم أنە الحق) فصلت/٥٣ واتە:نیشانەو بەڵگەکانی خۆمانیان –هەم لە ئاسۆداو هەم لەناخی خۆیاندا- نیشان دەدەین تا بۆیان دەرکەوێت کە خوا حەقە. * چونکە تەنها ئیسلامە بڕیاری لەسەر هەر سێ پێوەرە ڕەوشتییە مەوزوعییەکە دابێ و بەکاری هێنابێ، کە بریتین لە: - چیت بۆ خۆت ئەوێ، بۆ خەڵکی تریشت بوێ: پێغەمبەرﷺ لەحەدیسی سەحیحدا ئەفەرموێت: (لایؤمن أحدکم حتی یحب لأخیە ما یحب لنفسە) واتە: کەستان باوەڕی دانامەزرێت ئەگەر ئەو شتەی بۆخۆی پێی خۆشە بۆ براکەشی پێی خۆش نەبێ.! - دەبێ خێرخوازی ببێتە یاسایەکی خۆیی ئەندامانی کۆمەڵ بۆ چاکبوونی تاک و کۆ، خوای گەورە ئەفەرموێت: (ولتکن منکم أمة یدعون الی الخیر ویأمرون بالمعروف وینهون عن المنکر) آلعمران/١٠٤ واتە: لەناو خۆتان دەستەیەک با پێک بێ بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەوازی خێرخوازی و فەرمانکردن بە چاکەو بەرهەڵستی کردن لە خراپە. - گیانی لەخۆبردن و پێش خستنی بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵ پێش بەرژەوەندی تاک کەسی خۆ، خوای گەورە لەوەسفی هاوەڵاندا ئەفەرموێت: (ویؤثرون علی أنفسهم ولو کانت بهم خصاصة) الحشر/٩ واتە: ڕزق و یارمەتی خەڵکانی تر دەخەنە پێش هی خۆیانەوە ئەگەرچی بەوە هەژاریش بەسەر خۆیاندا بهێنن. ماويەتى.. نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org