ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! بەشى بيست و حەوتەم. (27). كۆتايى. لەبیرت بێ بۆچی سوورین لەسەر ئەم ئیسلامە.؟! *چونکە تەنها ئیسلامە: - لەگەڵ شایەتمان و پەرستن و نوێژو ڕۆژوو و زەکات و حەج کردنەکەیدا، سیستمی سەربەخۆيی ڕامیاريی و ئابوريی و کۆمەڵایەتيی و سەربازيی و ڕەوشتی و فێرکردن و ڕاگەیاندنی خۆی هەیە.. - لایەنگری بەهێزی هەیە کەهەموو هەقپەرست و چاکە خوازێکن.! * دیسان چونکە تەنها ئیسلامە: - پڕۆگرامەکەی خواییەو سەلامەت ماوەو قورئانەکەی هەتا هەتایە بە سەلامەتی و بە موعجیزەیەتییەوە ئەمێنێتەوەو بەردەوام بە مرۆڤایەتی دەفەرموێت: ئەگەر ڕاست ئەکەن و لەتواناتاندا هەیە، دەی فەرموو ئێوەش لەهەر بوارێکدا ئەتوانن قورئانێک بهێننە کایەوە.!! - نێرراوەکەی هەم خاوەن بانگەواز بووەو هەم دامەزرێنەری دەوڵەت، ئەمەش کەم بۆ خاوەن بانگەوازان ئەلوێ.! * چونکە ئیسلام: - ئاینی ئێمەی موسڵمانەو بێ ئەویش ناتوانین بژین، ئەگەر وەکو هینری بریگسۆن دەڵێ: (کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی وا هەبووە بێ زانست، بێ فەلسەفە، بێ هونەر بووبێت، بەڵام لەهیچ سەردەم و ناوچەیەکدا کۆمەڵگە بێ ئايین نەبووە) جا کەوابێت ئێمە بۆچی بێ ئایينی قبووڵ کەین و بێ ئیسلامەکەمان بکەوین.!! ئەرسنت ڕینانی فەرەنسیش لە (مێژووی ئایينەکان)دا دەڵێ: ئەشێت و مومکینە ئەوەی کە حەزی لێ ئەکەین و خۆشمان ئەوێ لێمان بسەنرێتەوەو نەشهێڵرێت، ئەشێ و مومکینە سەربەستی و زانستی بسڕرێتەوەو شوێنەواریان نەهێڵرێت، بەڵام ناشێت و نامومکینە ئایين و ئایين پەروەری بسڕرێتەوەو نەهێڵرێت، چونکە ئايین بەرەی بەرهەڵستی ماددە پەرستییە.! - ئێمە پێویستمان بە ئايینە، ئاینیش بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ و کەناری ئایين هێمنگەی ڕۆحن و تەعلیماتەکانیشی بەختەوەری دنیاو قیامەتیان پێوە بەندە.! - ئیسلام مێشک و بیرو ژیری دەخاتە کارو مرۆڤ هان ئەدا بۆ پێشکەوتنی زانستی، چونکە ئیسلام لە بنەڕەتدا بانگەوازی شارستانێتی و پێشکەوتنخوازییە.! - تا سنووری پەیوەندییەکانی نێوان تاک و کۆمەڵ (هاوڵاتیان و دەوڵەت) لەسەر بناغەو ئاستی ڕێزو خۆشەویستی دیاری بکات. - تاچەکی زانستمان بداتە دەست و لەسەر پێی خۆمان بمان وەستێنێ.. - تا مرۆڤی هەقخوازو خێرەومەند سەر ڕاست ونەبەزمان بۆ پەروەردە بکاتەوە، نەک تووتی ئاسایی و مەیمونی لاسایی..! * چونکە ئیسلام: بەرنامەی ژیانمانەو خوای گەورە بۆی دیاری کردووین و بۆی هەڵبژاردووین و وەرنەگرتنی زەرەرمەندی دنیاو ئاخیرەتە، وەک خوای گەورە ئەفەرموێت: (ومن یبتغ غیر الأسلام دینا فلن یقبل منە وهو في الآخرة من الخاسرین) آلعمران/٨٢ واتە: هەرکەس غەیری ئیسلام بە بەرنامەی ژیانی خۆی وەرگرێت، حەتمەن لێی وەرناگیرێت و لە ڕۆژی دوايیشدا لە ڕیزی زیان لێ کەوتووان ئەبێت.! سەرچاوەکان: - ابو الحسن الندوی: ماذا خسر العالم بانحطاط المسلمین/ چاپی چوارەم/دار القلم/ الکویت. - سعید حوی: الاسلام/المکتب الاسلامي/١٩٧٨. - سیدقطب: في ظلال القرآن. - عبدالقادر عودة: الاسلام بین جهل أبنائە و عجز علمائە. - عبدالودود یوسف: تفسیر المؤمنین/دار القرآن الکریم/دمشق. - علی الطنطاوي: ابو بکر الصدیق. - لؤرا فیشا فاغلیري: دفاع عن الاسلام/وەرگێڕانی بۆ عەرەبی منیر البعلبکي/دار العلم للملایین. - محسن عبدالحمید: العلم لیس کافرا. السلسلة البیضاء. - محمد البهي: الفکر الاسلامي و المجتمع المعاصر. - محمد الزحیلي: وظیفة الدین في الحیاة. - محمد قطب: شبهات حول الاسلام. تەواو بوو. والحمدلله رب العالمين. نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org