سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گرنکی نووسراوەکانی سەیید قطب.. رحمه الله.
گۆڕینی فۆنت


گرنکی نووسراوەکانی سەیید قطب.. رحمه الله.

سيد قطب (رحمە اللە) لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک تێبینی هەیە لەسەر هەندێک بابەت کەلەوانەیە هۆکاری هەڵەکانی لەدەربڕیندابوبێت بەو پێیەی کەبەڕێزیان بەڕەحمەتبن بیرمەندو ئەدیبێکی گەورەبون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک کتێبی گرنگی جوانی هەیە، کەپێویستە موسڵمانان بەردەوام و ناوە ناوە بیانخوێنێتەوە و ئاگاداریانبێت، لەو کتێبانەش کتێبی (معالم في الطريق) كە هەندێک باسی گرنگی تێدایە لەوانە - جیل قرآني فريد - وهەروەها - لا ٳله ٳلاّ اللە منهج حياة -
ئەو زانایانەشی کە تێبینی و قسەیان هەبوە لەسەر سید قطب ئامۆژگاریان بەخوێندنەوەی ئەو کتێبەی کردوە، بەتایبەت ئەو دوو بابەتەی کەباسم کردون.
کاک محمد کەکە (رحمە اللە) دەیگوت شێخ مقبل وادعی (رحمە اللە) ئامۆژگاری خوێندنەوەی ئەو کتێبەی دەرکرد.
وەهەروەها لەهەندێک برای تریشم بیستوە کەئەوە قسەی شێخ الالباني بوە (رحمە اللە).
دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت کە سید قطب لەسەر لا ٳله ٳلاّ الله لەسێدارە درا لەسەر دەستی دوژمنێکی مرۆڤایەتی و تاغوتێکی سەر زەوی، زۆریشی پێ وترا کە پەشیمان بێتەوە و داوای لێبوردن بکات لە تاوانباری دژ بەژین: جمال عبدالناصر سەرۆکی ئەوکاتەی میسر بەڵام خۆڕاگرانە ملی بۆ ئەو داواکاریانە شل نەکرد، ڕازی بوو بەوەی لەسێدارەبدرێت و پێڵاوەکانی پێی لەسەری جمال عبدالناصر بەرزتربێت بەڵام تەنازول نەکات لەبیروباوەڕو دینەکەی.
زانایانی زۆریش هەوڵیاندا لەئازادکردنی سید قطب بەڵام بێ سود بوو، لەوانەش شێخی موجتەهد: عبدالعزیز بن عبدالله بن باز مفتی وڵاتی سعودیە (رحمە اللە).
الله تعالی لەسەرجەم زانایان و موسڵمانان خۆشبێت و سەرکەوتن ببەخشێتە باوەڕداران ..

نووسینی: د. طارق جبار

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 380

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram