سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چیرۆکێکی ڕاست و سەرنج ڕاکێش.! بزانن بوکێک چی دەگێڕیتەوە.؟!
گۆڕینی فۆنت


چیرۆکێکی ڕاست و سەرنج ڕاکێش..!

بزانن بوکێک چی دەگێڕیتەوە..؟!

ئەگێڕێتەوەو ئەڵێت:
یەكێك هاتە داخوازیم وە تاكە مەرجی بۆم ئەوە بوو كە گرنگی بە دایكی بدەم كاتێ ئەو لە ماڵەوە نیە وە پێی ڕاگەیاندم كەلەوە زیاترم لێ داوا ناكات تەنها چاودێری دایكی بكەم كاتێك لەماڵەوە نیە
دایكی لەسەر جێگا شلەل بوو وا نزیكەی ١٠ ساڵە! وە پاش وەفاتی باوكی تەنها ئەوی هەیە
تەنها مەرجم دایكمە وە ئەزانم كە تۆ مەجبورنیت چاودێری دایكم بكەیت بەڵام ئەگەر ڕازی بیت ئەوە لە مرۆڤ دۆستی خۆت و گوێڕایەڵیتە بۆ من ئاوای پێ وتم.
دایكی توشی ڕوداوێك بووبوو وە نەیئەتوانی پەلەكانی بجوڵێنێت و توشی شەلەل بووبوو
وە ئەو هەموو چاودێری و خزمەتێكی دایكی گرتبوە ئەستۆی بەڵام بەهۆی كار وخێندنی هەنێك كات لەماڵ نەئەبوو وە دایكیشی پێویستی بە دەرمان و چاودێریە!
زۆربیرم كردەوە و تیامابووم كەئایا ئەمە پێویستی بە منە وەك هاوسەرێك !؟ یان وەك خزمەتكارێك!؟؟ قسەم لەگەل باوكم كرد، بۆ ئەوەی یارمەتیم بات و كەمێك لە جەنجاڵی بیركردنەوەم ڕزگارم بكات وە پێی وتم :گوێ بگرە كچم: ئەمە داهاتوی تۆیە من ناچارت ناكەم لەسەر هیچ بڕیارێكت بەڵام مادام پرست پێ كردوم با پێت بڵێم هەرگیز چاكە لای خوا ون نابێت وە ئەبێتە ڕێگر لەبەردەم بەڵا و ناخۆشی لە ژیانتا! ئەگەر كەسێك هێندە لەسەر چاودێری دایكی سور بێت دڵنیابە ئاگای لە تۆش ئەبێت ئەگەر خۆشیویستی ڕێزت ئەگرێت وە ئەگەر خۆشی نەویستی و ڕقی لێتبوو زوڵمت لێ ناكات!! تۆش خزمەتی بكە نەك لەبەر ئەوەی ئەو داوات لێ ئەكات بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەو لە مەقام و پلەی دایكتایە!!
وە ئاگادار بە نەیەڵی هەرگیز شەیتان زەفەرت پێ بەرێت و زوڵمی لێ بكەی !
هاوسەرگیریمان كرد!
لەیەكەم شەو بردمی بۆ ژوری دایكی بەڵام چیم بینی! بەڕاستی سەرم سوڕما لە پاكی و ڕێكی وجوانی ژورەكەی ڕەنگەكانی تەنانەت پارچەكانی ناو ژورەكەش لە هەموو ماڵەكە جیاوازتر بوو ئەتوت پارچەیەكە لە بەهەشت! منی بەجێ هێشت و لەدایكی نزیك بوەوە نوستبوو بەهێواشی دەستی خستە سەر شانی و وتی:
دایە... دیاریەكم بۆت هێناوە ئەمە هاوسەرەكەمە ناتەوێت بیبینی!؟
زۆر بە هێواشی چاوەكانی كردەوەو وە بەزەردەخەنەوە سەیری كرد وە چاوی خستەسەر چاوم هەرگیز ناتوانم وەسفی ئەو كاتە بكەم! چاوانی پڕ لە ئازار بوون بەڵام ڕوخساری زۆر جوان بوو ڕێك وەك مانگی ١٤ بوو ئافرەتێكیزۆر ئارام بوو لەحەفتاكانی تەمەنیا بوو وە پێی وتم: بچكۆلەكەی منت پیرۆزت بێت كچم داوا لەخوا ئەكەم مناڵی وەك كوڕەكەی منت پێ ببەخشێ بەڵام هەرگیز تۆ نەبیت بە بارگرانی بەسەر یەوە وەك من
پاشان فرمێسك لەچاوانی هاتە خوارەوە
زۆر بەخێرایی چاوی بۆ سڕیو پێی وت دایە ئەزانی ئەم قسانە ئازار ئەدات توخوا وا مەڵێ،،
لێی نزیك بومەوەو دەست و سەریم ماچكرد و وتم ئامیین .. دایە..
ڕۆژااان لەم ماڵە تێپەڕی زیاتر سەرم ئەسوڕما ئەو خۆی بەدەستی خۆی پاكی ئەكردەوەو بە باوەش ئەیبرد و ئەیشۆری!وە پرچی بۆ دائەهێنا هەموو ڕۆژ وە كاتێ هەستی كرد ئەو شانەیەی بەكاری ئەهێنێت ئازاری ئەدات یەكسەر بۆی گۆڕی بە جۆرە شانەیەكی نوێ كە تازە هاتبوو زۆۆر نەرم و ناسك بوو بۆ پیستی سەری لە یەكێك لە ڕیكلامە بازرگانیەكان بینیبووی وە زۆر بە جوانی بۆی دەبەست و بە پێكەنینەوە پێی ئەوت ئەمە زۆر مناڵانەیە بۆ من و دەستیان ئەكرد بە پێكەنین وەك پێكەنینی مناڵێك كە تازە لە شەش ساڵی تەمەنیا بێت
بەڕاستی زۆر دایكی خۆش ئەویست !!
بەڕاستی نازنم مەبەستی چی بوكاتێ پێی وتم مەرجم ئەوەیە ئاگات لە دایكم بێت لەكاتێكا ئەو خۆی هەموو شتێكی ئەنجام ئەدا!! لام سەیر بوو چۆن ئەتوانێ بە تەنها هەموو ئەو شتانە بكات ! چۆن فریا ئەكەوت من تەنها یارمەتیم ئەدات لە ژەمە خواردنەكانی و دەرمانەكانی ئەمە هەموو دەوری من بوو!! پەیوەندی ئەو و دایكیم زۆر خئشەویست زۆر هۆگری دایكی بوو شەوان لانی كەم سێ جار هەڵەستا تا بیخاتە سەر لاكەی تر هەتا هەست بە ئازار نەكات وە بۆ ئەوەی لێی دڵنیا بێتەوە لەگەڵ هەموو بۆنەیەكدا پۆشاكی نوێی بۆ دەهێنا وە بە یارمەتی تەكنەلۆجیا هەموو شتێك پشان ئەدا جارێكیان لەبیری كرد پاكی بكاتەوە كاتێ شەو هەستا هەستی كرد كە لەبیری كردوەزۆر گریا و داوای لێ بوردنی ئەكرد
دایكیشی گریا و وتی تۆ شایەنی ئەمە نیت كوڕم داوا لە خودا ئەكەم زوو ئەجەلم بهێنێ تا تۆ ڕزگارت بێت بەڵام ئەو وتی :من ئەمە بەهەموو ڕازی بونێكی خۆم ئەكەم وەك چۆنتۆ بە مناڵی ئەتكرد دایە
دەست كرد بەگریان خوایە بەڕاستی ئەم پیاوە ڕزقە
ڕۆژان ڕۆشت و كوڕێكم بوو تەنها ئاواتم ئەوەبوو وەك باوكی بێت
كردمە باوەشم و بردم بۆلای داپیرەی وەكردمە باوەشی و پێم وت : ئەمەوێت وەك كوڕەكەی تۆ بێت
پێكەنی و وتی :بچكۆلانەكەی من ڕزقە وە ڕزقیش بەدەستی خوایە بۆ خودا پەروەردەی بكە ئازیزم تا هەموو ژیانی پڕ بێت لە خێر و خۆشی
بەڕاستی وابوو هەرگیز جارێك شتێكی ناخۆشی نەكردوە بەرامبەرم وە بەرامبەر هیچ كەسێكیش
بەڕاستی كوڕەكەی منیش ڕیزقە..
ئەم كوڕە ئێستا پێی ئەڵێن دكتۆر محمد ڕاتب النابلسی.

وەرگیراوە بە سوپاسەوە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 22

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus