داوایەکی گرنگ لە قوتابیانی زانکۆ و خانەوادەکانیان.! چونکە زۆر دڵ و رەوشت پیس لەسەنگەردان، بۆ کچ و کوڕە پاکەکان لەناو زانکۆ و پەیمانگاکان، تا ئەو ئابڕوو پاکەی لەباوەشی خانەوادەکان لەسەری پەروەردەکراون بیڕێژن. تکایە قوتابیانی کچ و کوڕ وریای خۆتان بن، بە دوو وشەی شیرین هەڵمەخەڵەتێن، وێنەی خۆتان مەدەن بەکەس، چونکە بەو وێنە دواتر بەکەمتر لەشەڕەفتان رازی نابن. گرنگە خانەوادەکان بزانن کچ و کوڕانیان لەبەشی ناوخۆیی، لەگەڵ کێ دەژین و هاوڕێی کێن. چیرۆکی ناخ هەژێن زۆرن. د. ابراهیم احمد سەنگەسەری 12 سەفەری 1443ک - 19-9-2021 ز پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org