سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی.!
گۆڕینی فۆنت


ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی.!

ڕۆڵەکەم..

دەوری قورئان بکەرەوەو بەردەوام بە لە خویندنەوەی؛ لەبیرت نەچێتەوە؛ تۆ لە ڕۆژی قیامەتدا ئاهەنگێکی ڕێزلێنانت لەبەردەمدایە؛ وەک ئاهەنگەکانی تری دنیایی نیە؛ لەو کاتەدا کە پێت دەوترێ : ئادەی بخوێنەو بەرز ببەرەوە؛ نەکەی هەڵە بکەی؛
بەعاقڵی و سالاری خۆت لەخزمەت زانایاندا ڕەفتار بکە؛ بە زانست و زانیاری خۆت لەگەڵ کاربەدەستان هەڵسوکەوت بکە؛ بە ئەدەب و پەروەردەی خۆت لەگەڵ هاوڕێکانت ڕەفتار بکە؛ لەگەڵ خاوخێزان و خانەوادەی خۆت بە سۆز و میهرەبانی هەڵسوکەوت بکە؛ بە سەنگینی و حەوسەڵەی خۆت لەگەڵ نەفاماندا ڕەفتار بکە؛ بە زیکرو یادکردنیش ببە بە هاودەمی خوای خۆت؛ بە پێداچوونەوە و ئامۆژگاری ببە هاوڕێی خۆت؛
هەرگیز پەشیمان مەبە لە چاکی و پاکیت؛ خۆ ئەگەر لەسەر زەوی کەس نەبێ ڕێز لە چاکەکانت گرێ یان لەبەرچاوی نەبێ؛ ئەوا زاتێک لە ئاسمان هەیە کە بە پیرۆز ڕایان دەگرێت و بۆت دەپارێزێ؛ هەر شتێک کە کردت بە دوو بەشەوە کەم دەکات جگە لە بەختەوەری؛ چونکە ئەو هەتاکو زیاتر لەگەڵ ئەوانی تر دابەشی بکەیت هەر زیاتر دەبئ.
ئەوە بزانە کە بۆ ئەوەی لەم دنیا ئارام و هێمن بی پێویستت بە بیرکردنەوە و دانایی هەیە؛ بۆ ئەوەیش کە لە لە بەهەشتدا ئارام بگری پیویستت بە زیکر و یادی خوا هەیە؛ بەلام ئێمە بیربڵاوی ئەم دنیایە یادی خوای لەبیر بردوینەتەوە؛ جا ئەگەر چەند ساتێک بەسەرتا تێپەڕین و یادی خوات تێدا نەکردبوو؛ خێرا بە سبحان الله یەک یان استغفر الله یەک دڵت بێدار بکەرەوە.!
بێئاگایی دەردە؛ یادی خوداش دەرمانە؛ هەرکات دڵ پاک بوو نەرمیش دەبێ؛ کە نەرم بوو بڵن دەبێتەوە؛ کە بڵندێش بووەوە چێژ وەردەگرێ؛ کە چێژی وەرگرت زاڵ دەبێ؛ کە زاڵیش بوو تامەزرۆ دەبێ؛ کە تامەزرۆ بوو کۆشش دەکات؛ کە کۆششی کرد بۆن و بەرامەی بەهەشت هەڵ دەکات بەسەریدا.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 521

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram