دوای نوێژ لە مزگەوت دانیشتبوم، منداڵێکی بچوک لە نزیکمەوە دانیشتبوو دەستە بچوکەکانی بەرزکردبوەوەو دوعای دەکرد و دەیگوت خوایەگیان وا بکەیت من و مەحمودی هاوڕێم ئاشت ببینەوە بۆ ئەوەی پێکەوە یاری بکەین! منیش لێم پرسی خوای گەورە وەڵامت ئەداتەوە؟! وتی: هەر کاتێک من و یەکێ لە هاوڕێکانم لەیەک زویر دەبین، دوعا ئەکەم و خوای گەورە وەڵامم ئەیاتەوە، پاشان وتی باوکم پێی وتوم هەر شتێکت بوێت پشتیوان بە خوای گەورە بە دوعا بکەو بۆت جێبەجێ دەکات! پاکـ و بێگەردی ئەو منداڵە وای لێکردم منیش دەستەکانم بەرزکردەوەو دوعام دەکرد، منداڵەکەش بەبێدەنگی سەیری دەکردم هەتا تەواوبوم لە پاڕانەوە پاشان پێی وتم: ئایا لەگەڵ کەس کێشەت هەیە؟ زەردەخەنەیەکم کردو وتم بەڵێ لەگەڵ زۆر کەس کێشەم هەیە! وتی مەترسە خوای گەورە کاتی بۆ هەمووکەس و بۆ هەموشتێک هەیە، دەتوانێت لەهەمان کاتدا وەڵامی هەموومان بداتەوە، باوکم ئەوەی پێ گوتم❜ لەو ساتەدا هەستم بەوە کرد ئەو بەجوانی و سادەیی و ڕاستگۆیی خۆی ئامۆژگاریم دەکات! هەر بۆیە لەو کاتەوە من بەردەوام دوعا دەکەم! هەمیشە وا بکە منداڵەکەت پەیوەست بکەی بە خوای گەورەوە! پەیامی هەینی ئامادەکردنی: سایە فارس